مه‌سعود بارزانی، داوای یاسایی له سه‌ر د. که‌مال میراوده‌لی تۆمارکرد
Saturday, 04/07/2009, 12:00
کوردستانپۆست/ سلێمانی
پێش نیوکاتژمێر به‌ر له ئیستا (کاتژمێر 6ی سه‌ر له‌ئێواره) له‌لایه‌ن که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی (اسوات العراق) په‌یوه‌ندیی به د. که‌مال میراوده‌لییه‌وه کرا، پێی ڕاگه‌یه‌ندرا که‌وا مه‌سعود بارزانی له دادگای کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان داوای یاسایی له سه‌ر د. که‌مال میراوده‌لی تۆمارکردووه، ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه‌ی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری لڤین ژماره (95)دا کردوویه‌تی ده‌ڵێ : له 60%ی میژووی مه‌سعود بارزانی خیانه‌تیی نیشتیمانییه.
ئیستا د. که‌مال ده‌ڵی: ڕاسته من وام وتووه و پێشم خۆشه مه‌سعود بارزانی ئه‌و داوایه‌ی له سه‌رم تۆمارکردووه، یه‌که‌میان په‌نابردن بۆ دادگا، کارێکی مه‌ده‌نیی و مۆدێرنه، با له ڕێگای دادگاوه هه‌موو شته‌کان بسه‌لمێنین، دووه‌میش من، که وتوومه 60% له ڕاستییدا خاترم گرتووه و زۆر که‌مترم گووتووه، به‌ڵکو ده‌توانم بیسه‌لمێنم که 80% مێژووی مه‌سعود بارزانی خیانه‌تی نیشتیمانییه.
تکایه چاوه‌ڕوانی گۆڕانکاریی و هه‌واڵی زیاتر بن.
تێبینی و سه‌رنج بۆ گۆڤاری لڤین: ئه‌و لینکه‌ی که بۆ کردنه‌وه‌ی گۆڤاره‌که‌تان دانراوه (ژماره 95) هه‌ڵه‌یه‌کی تێدایه و خراپ کۆپیکراوه، تکایه جارێکی دیکه دایبگرنه‌وه تا خوێنه‌ره‌کانتان لێی بێبه‌ش نه‌بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست