بۆچی له ناو ده‌سته‌ڵاتی کوردستانی باشووردا که‌س ده‌ست له‌کارناکێشێته‌وه ؟
Thursday, 31/01/2013, 12:00
ده‌بینینین له ووڵاته دیموکراسیه‌کان و ته‌نانه‌ت زۆر له ووڵاته نیمچه دیموکراسی ودیکتاتۆرهکانیشدا زۆر له به‌رپرسه‌کان ده‌ست له‌کارده‌کێشنه‌وه و واز له پۆسته‌کانیان ده‌هێنن به‌هۆی که‌مته‌رخه‌میان به‌رامبه‌ر کاره‌ساته مرۆیی و سروشتیه‌کان ، یان سکاندڵه سێکسی و گه‌نده‌ڵیه‌کان یان نه‌خۆشی و که‌م تواناییان له جێ به‌جێکردنی کاروفهرمانهکانیان.
نموونه زۆرن له جیهاندا که چۆن ئه‌و کاربه‌ده‌سته گه‌ورانه واز له پۆسته‌کانین ده‌هێنن و ده‌چن کارێکی تر ده‌که‌ن و زۆربه‌شیان له ژیانی سیاسی دوورده‌که‌ونه‌وه...
ئه‌وه‌تا هیله‌ری کلینتن وازی له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێنا له‌به‌ر نه‌خۆشی وجۆن کێری هه‌ڵبژیردرا بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا...
ساڵی پار ده‌یڤید پتراوس که دایرێکته‌ری CIA بوو له نۆڤه‌مبه‌ری 10 ساڵی 2012 وازی هێنا و ده‌ستی له پۆسته‌که‌ی هه‌ڵگرت به‌هۆی ئاشکرابوونی په‌یوه‌ندیه‌کی سێکسیه‌وه که هه‌یبوو .
ته‌نانه‌ت له‌ئاستی لێپرسراوی خواره‌وه‌شدا ، که‌سه‌کان ده‌ست له‌کارده‌کێشنه‌وه ئه‌ویش به‌هۆی هه‌ست به لێپرسینه‌وه و ویژانی خۆیان ده‌که‌ن و زۆربه‌ی کاتیش ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌بێت ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌یان ، ئه‌وه‌تا پۆلیسێک له‌که‌نه‌دا که له‌کاتی ته‌دریب کردندا له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی بۆمب له ناو فڕۆکه‌دا ، پاش ئه‌وه‌ی یه‌کێک له بۆمبه‌کانی له فرۆکهکهداله بیرده‌چێت و بێ ئه‌وه‌ی هچ کارهساتکیش ڕوو بدات ئه‌و پۆلیسه ده‌ستی لهکارێشایهوه و وازی هێنا...
ده‌توانین سه‌یری ئه‌م لینه‌که‌ی خواره‌وه بکه‌ین و ده‌بینین ته‌نها له‌ماوه‌ی سێ مانگدا له‌ساڵی 2012 دا نزیکه‌ی حه‌وسه‌دو په‌نچا 750 که‌سی لێپرسراوی گه‌وره ده‌ستیان له‌کارکێشاوه‌ته‌وه به‌هۆی هۆکاری جیاوازه‌وه:
http://www.thehealersjournal.com/2012/04/01/world-resignation-list-750-and-counting-march-31st-2012/
ـ له بانک و دامه‌زراوه دراویه‌کان - 317که‌س
ـ له حوکمهتهکاندا - 169که‌س
ـ له کومپانیهکاندا - 264که‌س
که‌چی له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا ، هه‌زاره‌ها گه‌نده‌ڵی و کاره‌سات و کوشتن و بڕین ڕووده‌دات که‌سێکمان نه‌بینی له م لێپرسراوانه بێته پێشه‌وه و ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه....چه‌نده‌ها که‌س به‌هۆی ده‌رمانی ئێکسپایه‌ر یان که‌مته‌رخمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و شرینقه لێدانی هه‌ڵه ونه‌شته‌رگه‌ری هه‌ڵه‌وه ده‌مرن ، وه‌زیری ته‌ندروسی و دکتۆره‌کان ده‌ڵێن قه‌زاوقه‌ده‌ر بووه..
دیواری قوابخانهکان ده‌روخێن به‌سه‌ر ڕۆڵه‌کانماندا و قوابخانهکان هیچ جۆره خزمه‌تگواری و ستانده‌ری قوتابخانه‌یان تێدانیه و هه‌ر له به‌ندیخانه ده‌چن ، که چی وه‌زیری په‌روه‌رده هه‌ر مێش میوانی نیه و چه‌ند که‌سێکی هه‌لپه‌رست له سوید وئهورپاوه ده‌هێنته‌وه که باسی سیسته‌می سویدیان بۆ بکات و چه‌ند ساڵه باسی ڕیفۆرمی خوێندن ده‌کرێت بێ ئه‌وه‌ی چ ئه‌نجامێکی هه‌بوو بێت...
ڕۆژ نیه خه‌ڵک به کاره‌ساتی ڕێگاوبان نه‌مرێت و بریندار نه‌بن و که‌چی وه‌زیری هاتووچۆ وڕ ێگاوبان نه‌مانبینی دوو قسه بکات و چاره‌سه‌رێک بدۆزێته‌وه...
ئه‌وه لافاوه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایی و قوربانیه‌کانی ، ئه‌وه‌ت بۆ ده‌رده‌خات له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه که‌س به‌که‌س نه و ئه‌وه‌ی نرخی نه‌بێت ژیانی هاووڵاتیانه و گروپێکی چه‌کداری مافیا و بنه‌ماڵه‌یی ده‌سیان گرتووه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا و ئه‌وه‌ی نه‌یانبێت وویژدان و هه‌ست به لێپرسینه‌وه و ئه‌رک و دڵسۆزیه بۆ خه‌ڵک و نیشتیمان..
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه بۆچی هیچ کام له‌و لێپرسراوانه ده‌ست لهکارناکێشهوه به پێچه‌وانه‌ی لێپرسراوه‌کانی زۆربه‌ی ووڵاتانی ده‌ره‌وه که له‌سه‌ر که‌مترین که‌مته‌رخه‌می یان کاره‌ساتێکدا ده‌ست له‌کارده‌کێشنه‌وه؟
گه‌ر سه‌یری سی ڤیCV و ڕابردووی هه‌ر یه‌که له‌م لێپرسراوانه‌ی هه‌رێم بکه‌ین ده‌بینین هیچ بڕوانامه و ته‌جروبه‌ی به‌ڕێوبردن و ته‌نانه‌ت خاوه‌نی هیچ خیبرهیهک نین که بتوانن وه‌ک هاووڵاتیه‌کی ئاسایی بژێوی خۆی و خێزانی په‌یدابکات ، به‌ڵکو هه‌ر ده‌زانێت وه‌ک کوێخایه‌ک ئه‌مر بکات و خه‌ڵک خزمه‌تکاریان بکات و هه‌ر قسه‌یه‌کی کرد ئیتر قسه‌ی ئه‌و بێت ، هه‌روه‌ک چۆن له شاخیشدا هه‌ر هه‌مان ڕه‌وشتیان بووه ..
ئه‌و گه‌وره لێپرسرا و که‌سانه‌ی له ووڵاتانی تردا که ده‌ست له‌کارده‌کێشنه‌وه له پۆسته‌کانیاندا ، به‌هۆی بڕوانامه و ته‌جروبه وشاره‌زاییان له کارکردن له بواره‌کانی ژیان دا ، ده‌توانن کار بکه‌ن وه‌ک هاووڵاتیه‌کی ئاسایی و بژێوی ژیانی خۆیان دابین بکه‌ن...
به‌ڵام وه‌ره زۆربه‌ی ئه‌م مافیا و دز و چه‌تانه‌ی لای خۆمان بێنه پێش چاوی خۆت ، وا دابنێ گه‌ر ده‌ست له‌کاربکێشنه‌وه ،و وه‌ک هاووڵاتیه‌کی ئاساییان لێ بێت ، چ جۆره کارێک بتوانن بکه‌ن و بژێوی خۆیان و خێزانیان دابین بکه‌ن ، با باسی مه‌سعوود بارزانی بکه‌ین ، ئایا ئه‌م کابرایه به شه‌هاده‌ی سێی ناوه‌ندیه‌وه و بێ ئه‌وه‌ی هیچ خیبره‌یه‌کی له‌هیچ کارێک‌دا هه‌بێت ، ده‌بێ بتوانێ چ کارێک بکات ، گه‌ر ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه وهه‌رێم سیسته‌مێکی دیموکراسی بێت !
یان زۆربه‌ی وه‌زیره‌کان و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان ، گه‌ر ده‌ست له‌کاربکێشنه‌وه ، ده‌بێت چ جۆره کارێک بتوانن بکه‌ن، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی نه‌یانبێت ئاستێکی به‌رزه له خوێندن و ته‌جروبه‌ی کارکردن و به‌ڕێوه‌بردنه له بواره‌کانی ژیاندا...
ڕه‌نگه هه‌ندێک له‌و لێپرسراوانه به حوکی خوێندنیان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و کارکردنیان له کومپانیاکان له‌و ووڵاتانه‌دا ، ته‌جروبه و مێژوویه‌ک له کارکردنیان هه‌بێت ، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ئه‌و دزی و تاڵانیه زۆره‌ی که له کوردستانی باشوور ده‌کرێت ، ئه‌مانیش زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوون وکهوتوونه دزینێکی زۆر و یارمه‌تیده‌ری لێپرسراوا گه‌مژه‌کانی تری ده‌سته‌ڵات ده‌ده‌ن له زیاتر به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان ، نموونه‌ی ئاشتی هه‌ورامی بۆ نموونه...
هه‌ر بۆیه له‌م هه‌رێمه دا هیچ که‌سێکی لێپرسراو چ له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و و وه‌زیرو فه‌رمانبه‌ره گه‌وره‌کانی حکومه‌ت و په‌رله‌مان دا ده‌ست لهکارناکێشنهوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو کاره‌ساتانه‌ی که ڕووده‌ده‌ن و ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه و دۆکۆمێنتانه‌ی ده‌خرێنه‌ڕوو له گه‌نده‌ڵی و خیانه‌ت و ترۆرکردنی هاووڵاتیان ودزینی ئاشکرای ژێرخان و سه‌رخانی کوردستان ، چونکه خۆیان بریتین له‌و که‌سه ئاست نزم و دزوجهردانه و هیچ شتێکی تر له ژیانیاندا فێرنه‌بوون جگه له کۆێخایه‌تی و کوشتن و خیانه‌ت و دزی و چه‌ته‌یی و به‌کرێگیراوی بۆ دوژمنان و داگیرکه‌ران، هه‌ر بۆیه ئه‌مانه ناتوانن وه‌ک هاووڵاتیه‌کی ئاسایی بژین و بتوانن کار بکه‌ن و بژێوی خۆیان به شێوه‌یه‌کی ئاسایی و دادپه‌روه‌رانه په‌یدابکه‌ن ، به‌ڵکو ده‌بێت هه‌روه‌کوو مشه‌خۆر لهسهرلاشهی کۆمه‌ڵگا بژین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست