کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

مستەفای حەسەنە گەورە


مافی مرۆڤه‌که‌ی ته‌ڵه‌بانی و ئاوده‌ستخانه‌که‌ی ئاسایش

Tuesday, 21/04/2009, 12:00

2038 بینراوە


شایه‌تحاڵێک ده‌گێڕێته‌وه‌، که‌ له‌ ئاسایشی گشتی سلێمانی کاتێ که‌سێک به‌ناوی ....... له‌کاتی شه‌ڕی ناوخۆدا ده‌گرن ، ئه‌و که‌سه‌ له‌ناو حه‌وشه‌ی ئاسایش له‌به‌ر باران فرێی ده‌ده‌ن. پاش که‌مێک که‌سێكی ناسیاوی که ‌سه‌ر به‌یه‌کیه‌تیه‌ له‌ناو ئاسایش ده‌ڵێ ئه‌وه‌ چیده‌که‌ی لێره؟ ‌ ئه‌ویش وه‌ڵامده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێ: ئه‌وه‌یه‌ وا ده‌بینی گرتویانم، ئه‌ویش ده‌ڵێ هه‌ر ئێستا واسته‌ت بۆ ده‌که‌م، دیار بووه‌ کابرای ناسیاویشی هیچی پێناکرێت و پاشان ئه‌وکه‌سه‌ له‌به‌ر باران لای ده‌به‌ن و ده‌ی‌گوازنه‌وه‌ بۆ‌ ناو ئاوده‌ستخانه‌که‌ی ئاسایش، گوایه‌ چاکه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن له‌وێ زیندانی ده‌که‌ن، دوای 2 ڕۆژ کارمه‌ندانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ بیریان ده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ که‌سێکیان گرتووه‌ له‌ناو ئاو ده‌ستدایه‌، کاتی ده‌رگای لێده‌که‌نه‌وه‌ کابرای زیندانی ده‌ڵێ ئه‌رێ خواتان بێ ئێوه‌ مه‌سینه‌تان گرتوه‌ یان مرۆڤ؟

ئه‌مڕۆ تاڵه‌بانی داوا له‌ کارمه‌ندانی پۆلیس و ئاسایش ده‌کات، که‌ له‌ کاتی گرتی هه‌ر که‌سێکدا، ڕه‌چاوی مافه‌کانی مرۆڤ بکه‌ن، تاڵه‌بانی ته‌نها باس له‌ گرتووکان ده‌کات، باس له‌ تیرۆر و بێسه‌رو شوێنکراوه‌کان ناکات. که‌واته‌ هه‌ر له‌ ژێر کاریگه‌ی یاساکانی مافی مرۆڤ و په‌یاننامه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌کانی جاڕی مافی مرڤ بوو ، که‌ تاڵه‌بانی مرۆڤدۆست، هات و فرۆکه‌وانی به‌شدار بووی کیمیابارانبی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئازاد کرد، پاراستنی گیانی تاوانبارێک له‌به‌رامبه‌ر 5000 قوربانی و موعاناتی میلله‌تێک!
ئه‌مڕۆش کاتیی نادیاری هه‌ڵبژاردنه‌کان نزیک بۆته‌وه‌ سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ و حیزبه‌کان جارێکی تر که‌وتنه‌وه‌ درۆکردن بۆ خه‌ڵک، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابوردوودا چه‌ند سه‌د ژنێکیان بۆ تاڵه‌بانی کۆکردبۆوه‌ و مامه‌ قسه‌ی بۆ ده‌کردن، باسی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌کردن، که ‌ده‌بێ ئه‌مجاره‌ ژنان زیاتر گرنگیان پێبدرێت. من نازانم بۆ شیره‌ ژنێک نه‌بوو له‌وێ بڵێ: ئه‌رێ تاڵه‌بانی به‌پێی دوا ئامار له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی نه‌گریسی ئێوه ‌و شه‌ریکه‌که‌تان له‌ سه‌ری ڕه‌ش، له‌و ‌ماوه‌یه‌دا، که‌ 19 ساڵ ده‌کات هه‌ر ڕۆژه‌ی ژنێک کوژراوه‌ یان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێ خۆی سوتاندوه‌.
بۆ زانیاری زیات سه‌یری ده‌قی ئه‌و هه‌واڵه ‌بکه‌ له‌ ڕادیۆ نه‌وا:

http://www.radionawa.com

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)