کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تیشکی خۆربۆ هۆدەی خەوی ژنان لەوانەیە ببێتە هۆی قەڵەوی! .

Thursday, 05/06/2014, 12:00


" زانیاری زانست"

بەرهەمی ئەو لێکۆڵینەوە پان وبەرینە کە دامودەزگای لێکۆڵینەوەکانی/ شێرپەنجە / لە بریتانیا کە بە ماوەی،،٤٠ ساڵ،، لەسەر ١١٣ هەزار ژنی باڵای ١٦ ساڵ ئەنجام دراوە نیشانی دەدا کە هەرچی نوری خۆر لە هۆدەی خەو لە کاتی خەوتندا زیاتر بێ لەوانەیە قەڵەوی ژنان رووی لە زیاد بون بێ. بە پێی ئەو لێکۆڵینەوەی کە گۆڤاری / ئەپید میولۆژی / بڵاوی کردۆتەوە ئەندازەی،، دەوری کەمەر یا نێوقەد،، لە بەرانبەر لەش، لەچاو دەوری کەمەر بۆسمت ودەوری کەمەر بەرادەی درێژی یا کورتی باڵا، هەموویان لە ژناندا کە شەوانە لەبەر ت تیشکی زۆری هەتاودان زیاترە. ئەو لێکۆلەرانە دەڵێن: سەرەڕای چالاکی لەش، منداڵداری، ورادەی خەو دیسان پەیوەندی تیشکی خۆر وهۆدەی خەو قەڵەوی لە ژناندا زیاتر بووە.
پڕۆفسۆڕ،درێک بان دایک، لەناوەندی لێکۆڵینەوەی پارێزگای / ساری / لە ئینگلیستان دەڵێ: پێویست ناکا هۆدەی خەو تاریک بکەین ئەو بە بی،بی،سی، گوت: خەڵک سرنج نادەنە رووناکی هۆدەی خەو، بە وتەی ئەو رووناکی شەقامەکان،رووناکی هیندێک کات ژمێر، ئامرازی کارەبایی و،تی،ڤی، تا رادەیەک هۆدەی خەو رووناک دەکەن.
پڕۆفسۆڕ، ئانتونی سوئێردلوو، مامۆستای ئەپیدمیولۆژی (هەمە لایەن ناسی) دامودەزگای لێکۆڵینەوەی،، شێر پەنجە،، لە بریتانیا دەڵێ: سوختو سازی لەش لەژێر کاریگەری خەو ووشیاری و نور دایە هەر بۆیە متاڵا لەسەر ١٠٠،٠٠٠ ژن (سەت هەزار) لەو لێکۆڵینەوەیەدا زۆر گرینگە. بەوتەی ئەولێکۆلەرانە کاتژمێری رۆژانەوساڵانەی لەش وسیستمی باڵانسی سوختوسازی لەش لەگەڵ دەوروبەری، / میزان / کراوە وکامڵ بووە هەربۆیە ئەو رێکارە لەگەڵ دونیای / مۆدڕنی / پیشەسازی کە ئێمە تێیدا دەژین زۆر جیاوازە. تێکنۆلۆژیا بۆتە هۆی رادە وماوەی وێکەتنی نوور.رادەی ماددەی خواردن ورادەی جموجۆڵی لەشی مرۆڤ بەرادەیەک ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێ کە لە مێژووی مرۆڤدا بێ وێنەیە.
دوکتور، مەتیولام، یەکێک لە لێکۆلەرانی دامودەزگای لێکۆڵینەوە لەسەر ،شێر پەنجە، دەڵێ: بۆ چوونەکانی ئێمە هاندەرن بۆ لێکۆڵینەوەکانی پێشوومان لەسەر ئاژەڵەکان کە زیاتر لەسەر کاریان لەسەر بکەین. بەو واتایە نووری کاتژمێری لەش وسوختوسازی لەش هەموویان بە شێوەیەک پەیوەندیان بەیەکتر هەیە. سەرەڕای ئەوەی کە هەر رۆژ زیاتر لە بارەی / ژنێتیک / دەوروبەر، شێوەی ژیان، وهۆیەکانی مەترسی شێرپەنجەی/ مەمک / زێدە دەبن، زانیاری تەواو بەدەست ناگەن. بەڵام ناتوانین بڕیار بدەین کە کێ وکام کەس تووشی شێرپەنجەی / مەمک / دەبێ وهۆی ئەو نەخۆشییە هێشتا دیار نییە. بەڵام تەواوی حەولی خۆمان دەدین کە ژنان هوشیار کەینەوە تا خۆیان لە بەرانبەر ئەو نەخۆشیە بپارێزن.

وەرگیراو لە: بی،بی،سی، .
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی .
٤/٦/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە