یوسف محەمەد و نوێژی جومعە لە پەرلەمان
Monday, 11/08/2014, 12:00
2671 بینراوە
یەکیك لە هەرە کیشە گەورەکانی گۆران پرسی ئادلۆژیایە بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە نەک تەنیا بەشیکی زۆری دەنگدەرانی گۆڕان بەڵاکو بەشیکی زۆرری ئەندامە باڵاکانی گۆران علمانیەت وەک شتیکی تۆقینەر دە بینن لە کۆمەڵگا دا ئەمەش دەگەریتەوە بۆ نا کامڵی ئەقلی سیاسی لە ناو گۆران دا ئەوانەی برواشیان بە علمانیەت هەیە لە ناو گۆڕان دا ناویرن ئەم فکرەیە پێشنیار بکەن بۆ حیزبەکەیان بە خودی نەوشیران مستەفاشەوە . وە ناویرن ڕونیشی بکەنەوە کە علمانیەت کوفر نیە بەڵکو علمانیەت ڕیگە بە هاوڵاتی دەدات ئایندار بیت یان بێ ئاین، ، ئەوەتا لەگەڵ ئەوەی عەلی حەمە ساڵح و هیڤار ئیبراهیم وەک ئەمدام پەرلەمان سەرکەوتن بە دەست دێنن دەڵین ئیمە دەنگ بە هیچ بریاریک نا دەین دژی ئسلام بیت ، ئەری بە راست ئیوە بۆ لە کاتی دەنگدان ئەم قسەیەتان نە کرد ؟؟ یان ئیوەش وەک علمانیەکان لە ئایدلۆژیای خۆتان دەترسن ؟
ئەمەی لەم دوایانە دا دیتم لە گۆڕان مایەی کارەسات یوسف محەمەد بە چ حەقیق لە پەرلەمان نوێژی جومعە دا دەکات ؟؟ یان ئەمە بۆ خۆڵ کردنە چاوی خەڵکە ؟ ئەری بە راست ریگە بە مەسیح و ئزیدیەکان دەدەن لە پەرلەمان سرودە ئاینیەکانیان بخوینن ؟؟ بی گومان ریگە نادەن، لیرەوە بۆ مان دەردەکەویت گۆڕان نا یەویت ئازادیەکی راستەقینە بۆ تاک فەراهەم بکات چونکە ناکریت ئازادی یەک ئاراستە بیت بەڵکو دەبیت ئازادی فرە ئاراستە بێت ، ئەمەش پێشێل کردنی ئازادییە نویژی جومعە لە پەرلەمان دا بکریت ، مەترسی ئەم ئیشەی گۆران لەوە دایە پیمان دەڵیت ئیمەک نەك کار بۆ دروست کردنی فکری تازە ناکەین بەڵکو دژی فکری تازەشین ،
لە هەر شوێنیکی دەسەڵاتی ئاین خواز هەبیت عەبدولخالق مەعروفەکان و ئیبن روشدەکان و سپینۆزداکان دەکوژرین و ڤۆڵتێرەکان دەبیت را بکەن
ئەگەر گۆران لەسەر ئەم ریبازە بروات ئەوا دەبیت ئیمەی ئازادی خواز ک سێ شەری زۆر قورسمان لە بەردەمە لەگەڵ سێ حیزبی زۆر مەترسی داری کۆنەپەرست
عەبدولخالق مەعروف ئیسلامیەکان لەسەر کتێبی ئادەمیزاد لە کۆمەڵی کوردەواریدا تیرۆریان کرد
تاوان بارکردنی ئیبن روشد لە لایەن کۆمەلێک عولەمای ئیسلام کە ئیبن روشدیان بە لادان لە دین بە سوکایەتی کردن بە موقەدسەیەت تۆبەت بارکرد ئەمە لە کاتیکدا ئەگەر ئیبن رۆشد یەک لە فەیلەسەفەگەورەکانی دنیای ئیسلام نەبیت گەورەترینی ئەم دونیایەیە !
سپینۆزدا کە لە لایەن جولەکەکانەوە نەفرەتی ئاێنی لێ کرا هەرچەند خۆێ پیاویکی ئاینی بوو !! ئەمەش بە هۆی ئەوەی کە دژی دینی هیزو تاکەکەسە سونەتگەری بوو بەواتایەکی تر دژی ئەوانە بوو کە خەریک بوون مرۆڤ بگەوجینن
نابیت گالیلۆش لە بیر بکەین کە لە لایەن دەسەڵاتی کڵێساکانەوە کوژرا تەنیا لەبەر ئەوەی گوتی زەوی بە دەوری خۆی و خۆردا دەسورێتەوە
ئەم نموونانە لە سێ ئاینی جیاوازدا ئەوەمان پی دەڵیت کە دەسەڵاتە ئاین خوازوکان چ مەترسەیکیان هەیە بۆ سەر کۆمەڵگا ، ئیستا ئەم باڵە ئاین دارەی گۆران دەیانەویت ئیمە بەرەو کوێ ببەن ؟؟!
ئەگەر ئیوە ئەوەندە دڵسۆزی ئیسلامن نوژیکی جومعەشمان بۆ لە گردەکە بکە