کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قه‌رارێکی په‌رله‌مانی ئاخرزه‌مان

Tuesday, 18/08/2009, 12:00


پێویست ناکات من لێره‌دا هیچتان له‌سه‌ر بڵێم، چوونکه‌ خۆتان وه‌زنو هزری خۆتان ئه‌زانن، به‌جێتان ده‌هێڵم بۆ مێژوو.
خۆتان چاک ئه‌زانن یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌تان، بۆ دیاریکردنی مه‌عاشی خۆتان بوو، ئیشه‌کانتان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا وه‌ک ئاوێنه‌ خۆیان ئه‌بیننه‌وه‌.
با به‌شتێکی خۆش ده‌ست پێبکه‌م، چونکه‌ ئه‌زانم به‌رێزان کاک مه‌سعودو مام جه‌لال، هه‌ردووکیان حه‌زیان له‌قسه‌ی خۆشو نوکته‌ هه‌یه‌.هه‌رچه‌ند ئه‌مه‌ی که‌ من ئه‌ینوسم نوکته‌ نیه‌. ڕووداوه‌و له‌ژیانی ڕۆژانه‌دا ڕوویداوه‌.
کاتی وه‌ستانی شۆڕش، له‌ ساڵی 1974،حکومه‌تی بعس زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌کانی گواسته‌وه‌ بۆ خوارووی عێراق یه‌کێک له‌وانه‌ دووفه‌رمانبه‌ری ته‌وێڵه‌ی بوون، گوازرانه‌وه‌ بۆ ناسریه‌.من لێره‌دا ناوی فه‌رمانبه‌ره‌کان نانوسم به‌ڵام ئاماژه‌ بۆ پیته‌کانیان ئه‌که‌م.ئه‌م دووفه‌رمانبه‌ره‌ یه‌کێکیان ناوی(ش)،ئه‌ویتریان ناوی(ح)بووپاش دووسێ ساڵ (ح) نقڵکرایه‌وه‌ بۆسلێمانی،ئه‌م دووفه‌رمانبه‌ره‌ (ش)یان زۆرقسه‌خۆشوو خۆشه‌ویست بوو له‌لای خه‌ڵک، به‌ڵام (ح)وه‌کوو ئه‌ونه‌بوو، رۆژێکیان له‌(ش) ئه‌پرسن؟ جا تووخوا ئه‌وه‌ راسته‌، (ح) نقڵ بکه‌نه‌وه‌ بۆ سلێمانیو تۆش له‌ناسریه‌ له‌ناو ئه‌و گه‌رمایه‌دا.ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:- ئاخر خواگیان ئه‌وه‌ ئیشه‌کانیه‌تی، بۆیه‌ دایمه‌ مڕڕڕڕڕڕه‌ی مزگه‌وته‌کانی دێت. مڕه‌ی مزگه‌وته‌کانی دێت یانی ئه‌وه‌ مزگه‌وته‌کانی چۆڵن له‌به‌ر ئه‌و جۆره‌ ئیشانه‌ی.
به‌ڵام په‌رله‌مانه‌که‌ی ئێمه‌ش، ئه‌وه‌ ئیشه‌کانیه‌تی بۆیه‌(مڕڕڕڕه‌ی)ئینتیخاباته‌که‌ی خۆشبوو.جالێره‌دا مه‌به‌ستم له‌وه‌یه‌ که‌ یه‌کێک له‌و قه‌راره‌ سه‌یرووسه‌مه‌رانه‌ی په‌رله‌مانه‌، که‌ له‌خواره‌وه‌ بۆتان ئه‌نووسم،به‌بێئه‌وه‌ی بزانن چاکیو خراپیان چییه‌.پێش ماوه‌یێک نامه‌یێکم بۆ به‌رێز سه‌رۆکی هه‌رێم نووسی. که‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ سه‌رئیشی خۆم له‌کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی وڵاته‌که‌م ،به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێکم نه‌بیست،له‌وه‌ ئه‌چێت ئیمه‌و مانان له‌مسته‌وای ئه‌وه‌دا نه‌بین که‌ ئه‌وان وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه‌. که‌چوومه‌وه‌ بۆ کوردستان، رۆیشتم بۆ تربیه‌ وتیان ناتوانی بگه‌ڕێیته‌وه‌، چوونکه‌ ته‌مه‌نت له‌ 50ساڵ زیاتره
ئه‌مه‌ قه‌راری په‌رله‌مانه‌.منیش به‌دڵشکاویه‌وه‌ هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌بێئه‌وه‌ی هیچ ده‌سه‌ڵاتێکم هه‌بێت، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت ، ڕوومکرده‌ ئاسمانوو وتم خوای گه‌وره‌ په‌رله‌مانوو حکومه‌ت حه‌واڵه‌ی تۆبن. پاش چه‌ند رۆژێک له‌ته‌وێڵه‌ حاکم رزگارو
سه‌رۆکی زانکۆی هه‌ولێر و پسپۆڕێکی یاسایی که‌کورد بوو له‌ ئه‌مه‌ریکاوه‌ هاتبوویه‌وه‌.باسی قسه‌ هاته‌ پێشه‌وه‌ منیش وتم هاتمه‌وه‌ به‌ته‌مای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رکاری خۆم، به‌ تایبه‌تی بۆ ته‌وێڵه‌ ،جوونکه‌ مامۆستایان که‌مه‌و که‌سیش خه‌مخۆریان نییه‌.که‌جێ په‌رله‌مانی کوردستان قه‌رارێکی وایان ده‌رکردوه(ئه‌وکه‌سه‌ی ته‌مه‌نی له‌ 50ساڵ زیاته‌ر بێت ناتوانێت بگه‌رێته‌وه‌ ،بۆ سه‌ر ئیشه‌که‌ی خۆی،.پسپۆڕی یاساکه‌ش به‌سه‌ر سوڕمانێکه‌وه‌ وتی به‌ڕاسته‌ وتم وه‌ڵڵا ئه‌وێش وتی ئه‌وه‌ قه‌رارێکی زۆر خه‌ته‌ره‌{ئیعتبار ئه‌کرێت به‌قه‌راری ئیعدامی جه‌ماعی ئه‌وکه‌سانه‌}به‌گوێره‌ی یاسا حوکمی له‌سه‌ره‌.تۆ یه‌کێک بێبه‌ری بکه‌یت به‌ هه‌ڵسانی کاری خۆی، ئێسته‌ له‌وڵاته‌ پێشکه‌وتوه‌کاندا بیر له‌وه‌ ئه‌که‌نه‌وه‌، که‌
ساڵی خانه‌ نشینی درێژتر بکه‌نه‌وه‌{ئه‌وه‌ی که‌من ئاگام لێییه‌ له‌ هۆڵه‌ندا ساڵی خانه‌ نشینی 65 بوو به‌ڵام ئێسته‌ درێژیان کرده‌وه‌ بۆ 67.
جالێره‌دا من داوا له‌ حکومه‌تو په‌رله‌مانی دااهاتوو ده‌که‌م، ئه‌م بڕیاری ئیعدام کردنه‌مان له‌سه‌ر لا به‌ن.
ئاخر ئه‌وه‌ ئیشی په‌رله‌مانه‌که‌تانه‌ بۆیه‌ گۆڕان به‌ 6حه‌فته‌ 25کورسی مسۆگه‌ر کرد، من لیره‌دانه‌ گۆڕانم نه‌ پێشم وایه‌ بتوانێت هیچ بکات،جوونکه‌ گۆڕانیش زه‌ردێنه‌ی هه‌مان هێڵکه‌یه‌ که‌ ئێسته‌ جیا بوه‌ته‌وه‌، وا ئه‌زانن ئه‌گه‌ر ببن به‌ گۆڕان خه‌ڵک رابووردوویانی بیر ئه‌چێته‌وه‌.
من بۆ خوا ئه‌مه‌تان پێ ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌م چربه‌ گاره‌باییه‌ی که‌ لێتاندرا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هوشیارتان نه‌کاته‌وه‌ به‌ده‌ستی خۆتان قه‌بری خۆتان هه‌ڵئه‌که‌نن.ئیتر به‌سیه‌تی قسه‌ ببیستن، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی گه‌ل نه‌بین ئێوه‌ سه‌نگی پووشێکتان نییه‌.کاتی خۆی ئێمه‌ی مامۆستا به‌بێ مووچه‌ ده‌رسمان ئه‌وته‌وه‌، هه‌تا وای لێهات، خه‌ڵک ئه‌وه‌نده‌ به‌زه‌یی به‌ مامۆستا ئه‌هاته‌وه‌، له‌سه‌ر زۆربه‌ی قه‌ساب خانه‌کان نووسرابوو{{{کیلۆی ئێسقان بۆ مامۆستا به‌ 5 دینار}}}}}}.ئاوا پاداشتمان ئه‌ده‌نه‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامم نه‌ده‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی داهاتوو چاوێک به‌و قه‌رارانه‌دا نه‌ خشێنه‌ته‌و{سێبه‌سێ ته‌ڵاقم که‌و تبێت} داهاتووتان له‌ ساددام باشتر نابێت.

مێژووناس
هۆڵه‌ندا/لاهای

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە