کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هاتنەوەى تاڵەبانى لەم كاتەدا بۆ؟

Saturday, 19/07/2014, 12:00

2072 بینراوە


رەنگبێت بە نەخۆشكەوتنى ئەو پیاوە و زەلیل بوونى لەسەر جێگا، وەكو سۆز وبەزەیى، هەستی کۆمەڵیک کەس بۆ لای خۆی رابکێشێت، بەڵام شاردنەوەى نەخۆشییەكەى و پیشاندانى وێنە جۆراو جۆرەكانى، وتە و لێدوانە ناراست و درۆکانی دكتۆر نەجمەدین و بنەماڵەكەى ئەو هەست و بەزەیەشى لاى زۆر كەس مراند.پاشانیش خۆ قوتكردنەوەى ژنەكەى، خۆكردن بەمیراتگرى، شەرو ململانێكانى بۆ پاراستنى پایە و سوڵتەى بنەماڵە ، هێندەى دیكە ئەو پیاوە کە ناشرین بوو، زیاتر لەپێش چاومان ناشیرینتر كرد، كە بەدرێژایى نیوسەدە نەیتوانى ببێتە سیاسییەك خامەتی گەلەکی بکات، هەمیشە جاسوس و خزمەتی داگیرکەر و بێگانەی کردووە، هەرچەندە تا ئەم دواییە لای زۆر کەس ئەوە شاردرابوویەوە، بە ئەمڕۆشەوە هەندێک کەسی تریش چاوپۆشی لێدەکەن چونکە لە پلەیی کۆیلایەتیی خۆیان دێتە خوارەوە، مرۆڤێک کە قبوڵی بێت مەڕ بێت، هەرگیز پێی خۆش نییە شوانەکەی لێی دوربکەوێتەوە، چەند زاڵم بێت ئەو بەوە رازییە، جەلال تالەبانی لەگەڵ ئەو رابردووە پیسەیدا و کە میللەتی کوردی خزتە خزمەتی خۆی و لە پێناوی بەررژەوەندی خۆیدا و کورد و کێشەکەی خستە خزمەتی بێگانە و ئەوسا بنمەڵاکەی کردە کەڵەگا، لێ نەشیتوانی خانەوادەیەكى دوو نەفەرى پەرەوەردە بكات، كە قبوڵى شكست و دۆڕان و ئاوابونى خۆرى دەسەلات بكەن.
ئەمڕۆكەش كە راگەیاندنەكانى یەكێتى كردویانە بەشایى و لۆغان و جەژن و هات و هاوار،گوایە جەنابى دەگەڕێتەوە، ئیدى وڵات دەبێتە شامى شەریف و هەرچى كێشەو گرفت و ناكۆكى ناوخۆ و دەرەكى هەیە، بەلوتف و كەرەمى ئەو زاتە بن بڕ ئەبن، هاوشێوەى موحەمەدى مەهدى دونیا ئارام دەبێت و عەدالەت لەئاسۆوە سەردەردێنێت.
رەنگبێت كەسێكى نابەڵەد و ناشارەزا بە سیاسەت و كردەوەكانى ئەو پیاوە ،بەو قسانە باوەڕ بكات و لاى وابێت كە هاتنەوەى بۆ ئەم كات وسەردەمە باشترین دەواو دەرمانە، ساڕێژكەرى برینەكانە، وەرچەرخانێكى گرنگە بۆ ئێستاو ئایندەى ناوچەكە. بەڵام بۆ ئێمەیەك كە دەیان ساڵە لەنزیكەوە لەژێر دەسەڵاتى بنەماڵە و حزبەكەیدا دەژین ،زۆر چاك دەستمان لەو پیاوە شوشتوە و، بەزیندوى خۆى و ئایدۆلۆجیا رەفتاریمان لە گۆڕ ناوە، بەجۆرێك بگرە ناو هێنان یاد كردنەوەشى بۆمان تاڵ و ناخۆش و پڕ كارەساتە. نامەوێت جارێكى دیكە باسى مێژووى رەش و تاوان و خیانەتەكانى ئەو پیاو بێنمەوە زمان و برینەكان بێنمەوە سوێ،ئەوە هەڵدەگرم بۆ پاشەرۆژ و دادگاى گەل بەڵكو ئەوان لەسەر ئەو كار و تاوانانە لێپێچینەوەى لەگەڵدا بكەن.
وا تاڵەبنى هاتەوە گەڕایەو كوردستان، بەڵام چ دەردێك دەرمان دەكات؟ بۆ كام كێشە دەبێتە چارەسەر؟ بۆ كام ناهەقى دێتە زمان، بۆ كام بێ ئابڕویى و رورەشى حزبەكەى دەبێتە پەردە پۆش؟ بۆكام زوڵم ستەم و جەور دەبێتە ئیمامى عادل؟ بۆكام لەو نەگبەتیی و كۆێرەوەریانەى بەسەریاندا هێناوین ئەبێتە وەڵام دەر؟؟ سەرەتا عەرەب جوان ئەڵێت (العقل السلیم فى الجسم السلیم) ئەوێك كە هەست و هۆشى لەدەست داوە، بەجۆرێك كەسەنزیكەكانى ناناسێتەوە (ئەهلى عەقڵ) نىیە، هەرچى بكات و بڵێت و تەنانەت ئەگەر زەلامیش بكوژێت، لەسەرى ناكەوێت و سزاى نىیە.ئەى ئەبێت ئێمە چ دڵێكمان بەكەسێكى نەخۆش و دەرون ناجێگیر خۆش بێت؟ بێجگە لەوەش من پێم وایە ئەو پیاوە چ خۆى و چ خێزانەكەى، ئەمرۆ بوونەتە گەورەترین كێشە و لەمپەر لەبەردەم كورد و دۆزەكەیدا، لاى من مەسعود بارزانى چەنێك تاوانبار و دەست و دەرون پیسە ، تاڵە بانیش ئەگەر لەو پیستر و تاوانكارتر نەبێت پاكتر نىیە، ئیدى كام كێشەو گرفت چارەسەردەكات ،كە خۆى خولٌقێنەر و هەوێنی سەرلەبەریانە؟
وەك پێشتر وتم تەواوى ژیانى خۆى بۆ ئەو كارە تەرخانكردوە، نەتوانێت سیاسیانە و ژیرانە بنەماڵەكەى گۆش بكات، نەتوانێت وەك هەر كەسێكى ئاسایى و گومناو پەروەردەیەكى باش و دروستى خێزانەكەى بدات، لانى كەم تۆزێك فێرى رەفتار و هەڵسوكەوت و رەوشتى جوانى بكات، بەدریٍژایى ئەو تەمەنە عەقڵانیەت ئاكارى پەسەند لەلاى وەك هەستى نەتەوەییەكەى خەون و خەیاڵ بن، چۆن ئەتوانێت بەو حاڵ و دۆخە نەخۆشەیەوە ببێتە حەكیم و لوقمانى ملیۆنان كێشە؟
زۆر وتن قورئان خۆشە، هەتا باسیى بكەین و بچینە بنج وبناوانى ئەو پیاوە عەیب و عار نارەوایى و تاوان وپۆخەڵەواتى زیاتر دەبێت، بۆیە بەقەولى قەیم با وازى لێینن و ناوى نەهێنین ، تا گوناهى لێ هەڵنەوەرێت. بەكوردى وبەكورتى هاتنەوەى بەپەلە پڕوزێى ئەو پیاوە وگەڕانەوەى بەو حاڵ و دۆخە نەخۆشە ناجیگیرەوەیەوە، سیاسەت و فێلێكى دیكەى سكرتێرە خان و پیاوى یەكەمى یەكێتى هێرۆیە، نەخۆشەویستى و نەڕێزو گەورەیى و نەپیشاندانى ئەمەك و وەفایە بۆى،گەر وابوایە ئەمان بینى خۆى یان كوڕەكانى لەخەمى دا دەبوون و ،چەند رۆژێك لەنەخۆشخانە دەمانەوە چاودێریان دەكرد. ئەو سیناریۆ و فلیمەى ئەمڕۆ دەیكەن، تەنها و تەنهانە بەكارهێنانێتى بۆ مەبەست و مەرامێكى دیكە ،كە ئەمڕۆ تەواوى مەكتەب سیاسى یەكێتى سەرقاڵ و گیرۆدەكردوە، ،تاكە مەبەست ئەوەیە لە ململانێ و كێشمە كێشى دیاریكردنى پۆستى سەرۆك كۆماردا تاڵەبانى ببێتە پارسەنگ ،چونكە وەك دەبینین ئەمجارە هێرۆ بارى زۆرلارە، زۆرێك لەتەكەتول و لایەنگرانیشى ناچنە ژێر بارى بڕیارەكەى ،لەدیاریكردنى ئەو كەسەى كەخۆى مەبەستێتى، هیچیشى بەدەستەوە نەماوە، جگەلەبەكارهێنانى تاڵەبانى وەك دوا كارتى فشار و وەرەقەى جۆگەر بۆ یەكلا كەرەوەى ئەو پرسە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)