کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ شەهیدانی قەڵەم

Thursday, 17/06/2010, 12:00



ئێوارەیە و لە نێو حەوشەی ماڵەكەمدا ڕاكشابوم تەماشای ئاسمانم ئەكرد كە هێدی هێدی شیناییە كەی ڕەش دائەگەڕاو تارك ئەبوو، قەڵەمێكم لە دەستدا بوو بەرزمكردەوە و تێمڕوانی ئینجا ووتم: قەڵەمەكەم لێم ببورە كەپێت ئەڵێم سەرەخۆرەیت،لەبەر ئەوەی هەڵگرانت ئازار ئەدرێن هەندێ جاریش شەهیدئەكرێن.
ڕاستە كە تۆ شەیدای ئەودەست وپەنجانەیت كە ئازادانە ئەنوسن ، بەنوكی تۆ عیشق و ئازار باوەڕو یاخی بوون دڵسۆزی وخیانەت ڕاستی و درۆ ئەنوسنەوە ، بەنوكی تۆ خاك فرۆشان خۆفرۆشان لەشفرۆشان ڕسوائەكرێن.
بەڵام دیسان هەر پێت ئەڵێم سەرە خۆرەیت ، لەبەرئەوەی لەڕابردوو ولەئێستاشدا لەگشت لایەك لەباكوردا لەباشوردا لە ڕۆژهەڵات لەڕۆژئاوای كوردستانم ناحەزان ودوژمنانی ووڵاتەكەم هەڵگرانت ئازارئەدەن بەندیان ئەكەن زۆرجارانیش بڕیارلەسەر مەرگیان ئەدەن.
قەلەمەكەم گەر ئەتەوێت كەپێم بڵێیت نرخی ئازادی گرانەو خوێنی ئەوێ دوژمنانی كوردستانم كەمالیەكان خومەینیەكان سەدامیەكان ئەسەدیەكان هەژدیهان و خوێنیان ئەوێ.
ئەی چی ئەڵێیت كە پێتبڵێم لە ئێستادا لەم هەرێمی باشورەمدا نە كەمالی ونەخومەینی نە سەدامی ونە ئەسەدیی تێدا نییە كەچی دیسان هەڵگرانت ئازارئەدرێن هەندێ جاریش شەهیدئەكرێن، ئاخر وایە زۆرێك نییە كاكە سەردەشت بە هۆی تۆوە وكاتێك نوسی نا بۆ بتەكان بەڵێ بۆ ئازادی شەهید یان كرد.هەر ئەو نەبوو سۆرانیشیان بەو دەردە برد كاتێك نوسی نابۆ خیانەت نابۆ گەندەڵی شەهید یان كرد ،بەڵێ ئەوان بەنوكی تۆ نەشتەر ئاسا برینی سەر جەستەی گەڕی خۆفرۆشانی نیشتیمانیان ئەكولاندەوە. بەنوكی تۆ ناحەزانی ئازادیان كوێر كردبوو لەبەر ئەوەیش هەركوێرانە بڕیاری كوشتنیان دەركردن. هاوڕێكانم ئێوەن شەهید ئێوەن نەمر ئێوەن هێمای ووڵاتی من.

 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە