ئه‌زانیی جیاوازیی ئه‌نفلۆنزیی به‌راز و ئه‌نفلۆنزایی بارزانیی چییه، ئه‌ویان به ده‌رمان ساڕ‌ێژ ده‌بێت ئه‌میان ده‌ردی بێ ده‌رمانه
Thursday, 24/02/2011, 12:00
ئه‌وه‌تی کورد هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی درووستبوونی پارتی دیموکراتی بارزانی، گیانی مرۆڤی کوردی له‌لا سووک و بینرخ نه‌بووه، کورد ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له ڕابردووی خۆی بداته‌وه و هه‌ر رۆژه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌ک له مێژووی پڕله کووشتن و بڕیین و خوێنڕشتنی ئه‌م پاره‌ته هه‌ڵبداته‌وه، زۆر به ئاسانی بۆی روونده‌بێته‌وه، که خوێنی مرۆڤه‌کانی له لای سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی چه‌ند بی ئه‌رزشه و چۆن به پیلانی نامه‌ردانه و به بیانوی جیاوازه‌وه هه‌زاران مرۆڤی بێ تاوانی کورد گیانی شیرینی خۆیانیان له ده‌ستداوه و بوون به قووربانی ده‌سه‌لات و پیلانگێڕی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه.
ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له سه‌ره‌تای دروستبوونی پارتی دیموکراتی بارزانییه‌وه به تۆقاندن و کوشتنی خه‌ڵکی بێتاوانی کوردستان، هه‌وڵیانداوه پێگه‌ی خۆیان به‌رده‌وام بهێڵنه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌تاوه‌کوو ئێستا سه‌دان و بگره هه‌زاران خه‌ڵکی شوڕشگێریان له په‌نا وپاسار و کوچه و کوڵانی شار و گونده‌کانی کوردستاندا، که خاوه‌نی بیر و باوه‌ڕی جیاواز و له ناو پارته سیاسییه‌کانی دیکه‌دا خه‌باتیان کردووه، به شێوه‌ی جۆراوجۆر بکوژن و تیرۆریان بکه‌ن، شاری سلێمانی قه‌د ئه‌و مێژووه خوێناویه‌ییان بیرناچێته‌وه که له شه‌سته‌کاندا ده‌یان خه‌ڵکی بێگووناحیان له شویعییه‌کان ڕفاند و له کانی‌ماسی ئه‌شکه‌نجه ده‌دران و ده‌کوژران، یان به فیتی دوژمنان ده‌یان سه‌رکرده‌ی ئه‌و سه‌رده‌می حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان شه‌هید کرد و به پیلانی ژێربه‌ژێر ته‌سلیم به شای ئێران کرانه‌وه. کاره‌ساتی هه‌کاری برینێک نییه هه‌روا به ئاسانی له ناخی کۆمه‌ڵگای کوردییدا سارێژ ببێت، ئێمه هه‌رگیز ئه‌و رۆژانه‌مان له یاد ناچێت، که له ساڵی حه‌فتاو هه‌شتدا نزیکه‌ی حه‌وسه‌د و په‌نجا پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشگێڕ و لاوی قاره‌مانی گه‌له‌که‌مان به پێلانی نامه‌ردانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و به فیتی تاڵه‌بانی که‌وتنه به‌رئاگری چه‌کی تۆپ و تیاره‌ی ده‌ڕنده‌ترین دووژمنانی گه‌له‌که‌مان و زۆر بێره‌حمانه به هاوکاری دووژمنان و چه‌کی داگیرکه‌رانی سوپای تورکیا و شای ئێران و ره‌ژێمی به‌عس شه‌هید بوون و ده‌یان که‌سیاشیان به زۆر ته‌سلیم به ره‌ژیمی عێراق کرانه‌وه. خۆهه‌ر به پیلانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بوو ڕاوی پێشمه‌رگه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتیان کرد و ده‌یان پێشمه‌رگه‌یان له ناوچه‌ی سۆما برادۆست و شنۆ و نه‌غده شه‌هیدکرد. له شه‌ڕیی براکوژیشدا به سه‌دان کوڕیی کوردیان بێسه‌روشوێن کرد وهه‌تاوه‌کوو ئێستا هیچ شوێنه‌وارێکیان نییه و خانه‌واده‌کانیان به‌دوای جه‌نازه‌کنیاندا ده‌گه‌ڕێن و که‌سێک نییه هه‌تاوه‌کوو و‌ڵامیان بداته‌وه.
ئاخر ڕاسته ده‌ڵێن ئیدریسی هه‌میشه مردوو گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر شۆڕشمان پێنه‌کرێ، ده‌توانیین تێکی بده‌ین، ئه‌ی له سیی ویه‌کی ئابدا ده‌بابه‌کانی به‌عسیان نه‌هێنایه سه‌ر هه‌ولێر و سه‌دان کوری کوردیان نه‌کوشت..؟ ده‌ڵێی هه‌موو کوڕانی بارزانی سوێندیان به گۆڕیی باوکیان خواردووه وه‌کو نه‌خۆشیی تاعون له له‌شی ماندووی مرۆڤی کورد بده‌ن و له‌ناوی به‌رن. خۆهه‌ر ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بوون سۆرانی مامه حه‌مه و دوکتۆر ستار و سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگیان تیرۆر‌کرد. کاره‌ساتی حه‌ڤده‌ی شوباتیش به‌ده‌ر نییه له‌م تاوانانه که له‌لایه‌ن پیاوانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ و رێژوان و سوورکێو و شێرزادی تیدا شه‌هیدبوون و زیاتر له سه‌د که‌سیش بریندارکرا. جوودا له هه‌موو ئه‌مانه ده‌یان و سه‌دان کوشتنی تر، که که‌س پێیان نازانێ و به‌ناوی تیرۆر و شه‌ره‌ف و شتیتره‌وه جێبه‌جێیده‌که‌ن.
بۆیه ئاسه‌واری تووڕه‌بوونی هه‌موو ئه‌م کوشتن و برێنانه به ڕووخساری خه‌ڵکی کوردستانه‌وه و به تایبه‌تی شاری سلێمانییه‌وه دیاره و له‌به‌ر ئه‌وه له خۆپیشاندانه‌کاندا یه‌که‌م ئامانجی خه‌ڵکی ناڕازیی مقره‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه و خه‌ڵکی چاوی پێیاندا هه‌ڵناێه‌ته‌وه.
لێ هه‌موو ئه‌م کاره‌ساتانه‌ی که ئه‌م پارتانه به سه‌ر کوردیان هێناوه و وای له کورد کردووه له گه‌لێکی سه‌رکێش و شۆڕشگێڕه‌وه بگۆڕدرێ، بۆ گه‌لێک، به رۆح مردوو و ته‌نیا به له‌ش زیندووبێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێستا بوورکانی گۆڕانکاریه‌کان ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتوه‌ته‌وه و مه‌رگی دیکتاتۆره‌کانی وه‌کوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانیش ده‌ستی پێکردووه و گۆڕان تابلۆی هیوای ژیانی داهاتوویی ناوچه‌که‌ی نه‌خشاندووه و ڕۆحێکی دیکه‌ی به‌خشییوه به له‌شی ماندووی کوردیش‌دا و ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موومانه ئه‌و گۆڕستانه‌ی پارتی درووستی کردووه، بیگۆڕین و ژیانێکی پڕ له گووڵستان و گوزه‌رانێکی خۆش بۆ نه‌وه‌ی داهاتوومان درووست بکه‌ین..!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست