کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەگەڵ سەردەشت دەچینە بەردەم ماڵەكەی سەباح عەلی قارەمان

Monday, 17/05/2010, 12:00



هیچ شتێك وەك بێدەنگی، بۆنی خوێن ناشارێتەوە"وتاری سەردەشت و بارۆنەكان- بەختیار عەلی"
سەباح عەلی قارەمانی رۆژنامەوانی فریلانس لە كفری، پاش ئەوەی پەرلاماردراو هەوڵی رفاندنەكەی نەزۆك و مایە پوچ دەرچوو، دادگای ستۆك بریارێكی ستۆكی دەركرد بەوەی كە رفێنەرەكەی كە بكوژێكی ناسراوە لە كفری بە كەفالەت ئازاد بكات و ئێستا بسوڕێتەوەو فشەی بێت بە ووشەو قەڵەم، وەك خۆی ووتبووی كەفالەتەكە پارەی بوتڵێ ویسكیە!!!
بەوپەری تەئەسوفیشەوە هیچ رۆژنامەیەكی ئەهلی جگە لە كوردستان پۆست جورئەتی ئەوەی نەكرد ئەم رفاندنە بكاتە بابەتێكی رۆژ، وەك چۆن بابەتی رفاندنەكەی سەردەشت و كۆی هەرەشەو چاوسوركردنەوەكانی سەردەشتیش كەسی نەجوڵاند، ئێستا سەباحی بوێر لەماڵەكەی خۆیدایەو بەدیار شەپۆلی نارەزایەتیەكانی دژ بە كوشتنی سەردەشت عوسمانەوە خەیاڵ لە كوشتن و خوێن دەكاتەوەو بۆنی خوێنی خۆی خەریكە ئەیكوژێت، وەرن لەگەڵ رۆحی سپی سەردەشت، با بچینە بەردەم ماڵە خاكیەكەی ئەو لە كفری و تێرۆر شەرمەزاربكەین، ئەوكاتە دەتوانین رۆحی سەردەشت و سۆران زیندوو لە دڵماندا راگرین، با ئەم نەریتە برەو پێبدەین پێش مەرگ و تیرۆریش دەنگەكانمان، قەڵەمەكانمان ، هاوارەكانمان بە رووی دەسەڵاتدا بەرزبكەینەوە، پاشان لە كفریەوە بەرێبكەوین بۆ ماڵە پڕ لە رەخنەكەی ناسیح عەبدولرەحیم لە هەڵەبجە، تێرتێر ماچی رەخنەو نوسین و هەستەكانی ئەو بكەین، ئەها چەند جوان بوون لە رێپێوانەكەی 12/5/2010 لە سلێمانی بۆ كاكە سەردەشت كە بە خۆی و خێزان و مناڵە بچوكەكەیەوە جوانترین تابلۆی نارەزایەتیان دروست كردبوو،
كەواتە با بێدەنگی لە زیندووە تیرۆركراوەكانیش نەكەین، بابێدەنگی لە تێهەڵدان و زیندان و پێشێل و جەللادەكان نەكەین، چۆن رژاینە سەر شەقامەكان و نەفرەتمان لە تیرۆری سەردەشت عوسمانی بوێر كرد با ئاواش نەفرەت لە هەرەشەی بەرپرسە درۆزنەكان بكەین كە بەرانبەر بە رۆژنامەنوسان بوونەتە گای هار. وە با چیتر رۆژنامە ئەهلیەكانیش بێدەنگ نەبن بەرانبەر بە هەرەشەكانی بەرلەكوشتن و تیرۆر؟
لەگەڵ رێزی كاكە لاوە
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە