ئاسایشى نیشتیمانى یان خۆراكى نیشتیمانى
Wednesday, 12/09/2012, 12:00
گرنیگدان بە ئاسایشى نیشتیمانى كە بەمەسەلەیەكى گرنگى نەتەوەى دانراوە بەشێكى زۆر بوودجەى هەرێمى كوردستانى لەبەردەستدایە وڕاستەوخۆ پەیوەندى بە سەرۆكى هەرێم هەیە و خاوەن دەسەڵاتێكى گەورەیە لەكوردستان پێچەوانەى سەرجەم یاساو ڕێساكانى هەرێمى كوردستانە كە سیستەمى پەرلەمانى و سەرۆكایەتى تێكەڵ بەیەك كراوە جگە لە سیاسیە دەسەڵاتدارەكان هیچ سیاسیەكى جیهانى سەرلەم سیستەمەى حكومڕانى هەرێمى كوردستان دەرناكات, ئێمە ئەوە دەزانین ئەمنێتى هەرێم و پاراستنى ئاسایش لەئەستۆى هێزەكانى ئاسایش و پۆلیسە بەڵام هیچ كاتێك هاووڵاتیانى كورد قەرزارى دەزگا سیخوریەكانى پاراستن و زانیارى نین كە سەر بەدوو حزبى دەسەڵاتن وبۆ پاراستنى ئەوان دروست كراون , زۆربەى كاتیش سیخوڕى بەسەر حزب و لایەنە سیاسیەكانى كوردستان دەكەن هەردوو دەزگاكەش سیخوریەكانیان لەسەر یەك و بێ متمانەییان بەیەك بەجۆرێكە كە هاووڵاتیانى ئاسایى ئەم كوردستانە هەستى پێدەكات,
لەگەڵ گرنگیدان بە ئاسایشى نیشتیمانى پێویست بوو گرنگیش بە ئاسایشى خۆراكى بدرایە كە ڕۆژانە لەكەناڵەكانى ڕاگەیاندن دەیبینین كە دەیان چێشتخانە و دووكانى لفە و خواردەمەنى دادەخرێن بەهۆى بەسەرچوونى وپیسى ونەبوونى مەرجى تەندروستى كە هاووڵاتیان بەتەواوى متمانەیان بە بازاڕ وخواردنگەكان نەماوە ئەمە جێگاى دەست خۆشیە كە كارمەندان ولیژنەكانى پشكنین بە ئەركى خۆیان هەڵساون , لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە بەووتەى وەزیرى تەندروستى دەیان تەن دەرمانى بەسەرچوو وقاچاغ دێنە كوردستان كە هیچ كوالیتى كۆنترۆڵیان نیە .
حكومەتى هەرێمى كوردستان و سەرۆكى هەرێم لەبەردەم لێپرسراوێتیدان كە ژیانى هاووڵاتیانى كوردستان لەمەترسیدایە بە نەخۆشى كوشندە لەڕێگاى خۆراك و مادەبەسەرچووەكان كە بازرگانەكانى دەسەڵات كە زۆربەیان خاوەن پلە و كەسى سەركردەى حزبەكانن لە پێناو پڕكردنى گیرفانى خۆیان مەرگ بەڕووى هاووڵاتیانى كوردستان دەكەنەوە بە نەخۆشى كوشندە, لەم هەرێمەى مندا چاودێرى تەندروستى و بازار لاوازە لەبەر ئەوەى سیستەمى بانكى باوەڕ پێكراو نیە وخاوەن پارەكان كار بەسیستەمى بانكى ناكەن پارەكانیان لەدەرەوە دەخەنە بانك و كارى پێدەكەن ئەمەش بووەتە هۆكارێك بۆ لاوازى متمانە بە حكومڕانى كوردستان, بۆیە پێویستە چۆن گرنگى بە ئاسایشى نیشتیمانى دەدرێت ئاواش گرنگى بەئاسایشى خۆراكى هەرێمى كوردستان بدرێت لە پێناو ژیانى هاووڵاتیان چونكە هەردووكیان بۆ خۆشگوزەرانى هاووڵاتیانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست