ئایا كورد گەلیكى ئازایە؟
Wednesday, 27/02/2013, 12:00
پیش هەموو شتیك ووتەیەك هەیە دەلیت(قەت لە دیكتاتور مەپرسە بۆچ بویت بە دیكتاتور بەلكو لە گەلەكەى بپرسە بۆچ كۆیلایەتیت قبوولە؟)
با زیاتر دریژە نەبات گەلى كوردیش هەردەم جوامیرى ئازاو فریاد رەسی هەبووە بەلام ئەمجارەیان زۆر جیاوازە چونكە لە ئیستادا هەلیكمان بۆ هەلكەوتووە ئەگەر فریاى نەكەوین ورزگارى نەكەین لە دەس ئەم دوو بنەمالە خۆ پەرستە ئەوا رۆژیك دادیت ئەزموونەكەمان وەك پووشى ناو دركى لیدیت بە لاوازترین (با),
هەر لە ئیستادا ئەم راپەرینەى سەرتاسەرى سوننە نشینەكانى گرتووتەوە داوا كاریە سەرەكیەكەیان بریتیە لە (لابردنى مالیكى و گۆرینى دەستوور) كە هەموومان باش دەزانین گۆرینى دەستوور ماناى چیە.
سەركردایەتى سیاسى كورد بۆ ململانى لەگەل مالیكى یەكەم جار هەموو هیزەكانى خۆى خستە گەر بۆ بەرژەوەندى سوننەكان بەلام پاش ئەوەى زانى سوننەكان بەرژەوەندیەكانى ئەوان دەستەبەر ناكەن ئینجا ژیر بە ژیر دەستیان لەگەل مالیكى تیكەلاو كردەوە كە ئەمەیان زۆر بە گران لەسەرمان دەوەستیت كاتیك سوننەكان جلەوى وولات بگرنە دەست.
بۆ پشت راست كردنەوەى قسەكانم دەتوانیت گوى بگریت لە یەكیك لە كەنالەكانى سوننەكان و باش تیدەگەیت كە ئەوان چۆن تەماشاى كورد دەكەن(بەكریگیراو,گەندەل,هەلپەرست), پشت بەستن و گرەو لەسەر هیزە بیانى و دەرەكیەكان بە دەردەكەى مالیكی و بەشارمان دەبات بەلگەكانیش هەموو لە پیش چاوانمانن كە مالیكى یەكەم كەسى ئەمەریكا بوو لە عیراق و لە ئیستادا لەپیش چاویان نارەزاییەكان گەیشتۆتە بن دیوارەكانى(المەنتیقە الخزراْ) وبەردباران دەكریت!بویە هەرچى زووە دەبیت ئیمەش سوود لەم هەلە وەربگرین و راپەرینیكى سەرتاسەرى بكەین دژى ئەم دوو بنەمالەیە كە لە ئیستادا سەریان لیشیواوە و نازانن رووداوەكان بە چى ئاراستەیەكدا دەروات,وانە وەرگرتن لە عەرەبە سوننەكان كە چۆن سەرۆك خیل وعەشیرەتەكان و زانایانى ئاینى پیشرەوى راپەرینەكان دەكەن.
بۆیە دەمەویت لیرەدا پەیامیك ئاراستەى هەموو خەلكى بەشەرەفى كورد بكەم و پییان بلیم (ئەو زولم و زۆرەى لە عەرەبى سوونە كراوە لە ماوەى 10 سالدا ئیمە هەمان زولممان لیدەكریت ماوەى 23سالە,بۆیە ئەگەر دەتانەویت سەروەریەك بۆخۆتان تۆمار بكەن بە(ئۆپۆزیسیون و سەرۆك خیل وعەشیرەتەكان و زانایانى ئایینى بەریز) ئەم دەرفەتە دووبارە نابیتەوە,خۆتان هەلكەن وەرنە مەیدان هەل نزیكە-كات لەبارە-شەقام ئامادەیە,ئەگەر وا نەكەن ئەوا باجەكەى ئیوە پیش ئیمە دەیدەنەوە با بیریشتان بینمەوە چى كرا بە سەرۆك عەشیرەتەكانى(سورچى و هەركى و برادۆست و زیباریەكان و ئاكۆ....)بۆچى ئەوانە رۆژیك لە رۆژان بوونە جاشى بەعس دژى كورد بوو یا دژى مەلا مستەفا بوو؟
زانایانى ئاینى لە پیش چاوتانە هەركاتیك لیتان بدەن لیتان دەدەن و بارەگا و مزگەوتەكانتان پى دادەخەن و دەیان سوتینن بە قورئانە پیرۆزەكانى ناویشیانەوە,ئۆپۆزیسیون چۆن دەورەى گردەكەت لیگیرا؟بارەگاكانت هیچ كاتیك وەك نەوت چاوەرى دەنكە شقارتەیەك دەكات و دووكانەكانتان پیدادەخەن,دووا ووتەشم ئەوەیە هیچ چاوەرى ى چاكسازى لەم دەسەلاتە ناكریت پەیمان و بەلینەكانى ئەوە دەسەلمینن بۆیە راپەرین لەم كات و ساتەدا زۆر ئاسان و سانایە سەرۆك عەشیرەتیك یا ئۆپۆزیسیون یا زانایەكى ئایینى پیشرەوى بكات ئەوەى تر خۆى جیبەجى دەبیت و جاریكى تر بۆ دنیاو جیهانى دووپات كەنەوە كە كورد ئازایەو دیكتاتوریەت و كۆیلایەتى وفەرامۆشى بێ شەرەفى قبوول ناكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست