کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوری سنجاری كرا به‌ جێگری قوباد تاڵه‌بانی

Sunday, 30/09/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 1 هه‌ولێر
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی نێچیره‌ڤان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی دیوان ئه‌و نووسراوه‌ی بینیی بوو، كه ‌به‌بریای نیچیره‌ڤان بارزانی سه‌رۆكی كابینه‌ی حه‌وت، نوری عوسمان سنجاری سه‌رۆكی پێشووی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ‌كابینه‌ی شه‌شه‌م كراوه‌ته ‌جێگری قوباد تاڵه‌بانی وه‌زیری چاودیری و ریكخه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م هه‌واڵه ‌ئه‌مرۆ ئالۆزی و مقۆمقۆی زۆری له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه ‌دروست كردووه‌ به‌وه‌ی به‌چ حه‌قێك كه‌سێك له‌كابینه‌ی شه‌شه‌م له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و تالانی و دزیی ده‌ركرابێ ، چۆن ده‌بێت بكریته ‌جێگری قوباد تاڵه‌بانی و ئه‌م بریاره‌یان به‌سوكایه‌تی بۆ سه‌ر یه‌كێتی و قوباد تاڵه‌بانی ته‌ماشاكردووه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌بێزاری و نیگه‌رانی قوباد تاڵه‌بانی كردووه‌، كه‌ گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ل كراوه‌ته‌ جێكری.
سه‌رچاوه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌، كه ‌نوری عوسمان سنجاری له‌ سه‌ره‌تای كابینه‌ی شه‌شه‌م له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی نیشتیمانی و دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح لادراوه‌، به‌ بریاری مه‌سعود بارزانی، ئێستا نیگه‌رانیه‌، كه‌ وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ‌له‌ هه‌ڵویسته‌كانی یه‌كێتی له‌م دویایانه ‌ته‌ماشا ده‌كریت به ‌تایبه‌تی نزیك بوونه‌وه‌ی تاله‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە