کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەهۆل و زوڕوناى سەنتەرەكان و لابردنى شەماڵ حەویزى

Tuesday, 11/10/2011, 12:00




سەرچاوەیەك لە وەزارەتى ڕۆشنبیرى ڕایگەیاند دواى ئەوەى دەنگۆى لابردنى یەڕیوەبەرى ڕۆشنبیرى و لاوان لە ناو وەزارەت بڵاوبوە وە كەماوەى 19 ساڵ بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى بوە , بەفرمانیكى وەزارى لە ڕێكەوتى 9/10/2011 بڕیارى لابردنەكەى دەردەچێت. لەگەڵ دەرچونى بڕیارەكە هەستاوە بەسووتانى هەموو ئەو فایلانەى كەلەماوەى ئەو 19 ساڵەدا یە و جێبەجێی نەكردوە و پڕبوە لە گەندەڵى , لەگەڵ دوو بەردەستى خۆیدا لەپشت بەڕێوەبەرایەتیەكەیەوە بە سووتان كۆتایان پێهیناوە . ئەم كارەش جێگاى پرسیارە ؟؟؟ هەمان سەرچاوە ڕایگەیاند فیستڤاڵى شانۆى نەتەوەى كەلەشارى [هەلێر] بەڕێوە چوو میزانیەكەى [ 191 ] ملیۆن دینار بوە وە هیچ تیپێكى شانۆى هەولێر تیا بەشدار نەبوە ,لە خەرجى ئەو فیستڤاڵە بەپێى وەێلەكان [ 75 ] ملیۆن دینار لەنێوان شەماڵ حویزى و هیوا سوعادى بەڕێوەبەرى هونەرى شانۆ و شێرزاد سەرسپى بەشى مۆسیقا دیار نەمایە . ئێستا ئەو سەنتەرانەى سەر بەو بەرَوەبەرایەتیەن بڕیاریان داوە ئەو ڕۆژەى شەماڵ حویزى بەڕێوەبەرایەتیەكە بەجێدەهێڵیت دەهۆڵ و زوڕنا بەرنە بەر بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و لاوان لە خۆشى لابردنى ئەو كەڵە گەندەڵە , چونكە ساڵانە شەماڵ لە میزانیەى سەنتەرەكان لەوەڕاوە . ڕۆژى 10 / 10 / 2011 زوڕناو دەهۆڵ ئامادەكرا بوو , بەڵام شەماڵ بە تەلفون هەڕەشەى لێكربوون.
بەوەش نەوەستاوە شەماڵ ئاغا تەلفونى كردوە بۆ شێرزاد سەرسپى و پێگوتوە كە دەبێت لە میزانیەى فیستڤاڵى موزیك كە بڕى [ 253 ] ملیۆن دینارى بۆ دەرچوە بەشى خۆى و هیوا سوعاد و فەرهەنگ غفورى بەڕێوەبەرى گشتى داهاتوو دابنیت ....وەك دەڵین سەیرە لەكۆیە ! هیشتا مودیرى تازە لە دایك نەبوە فێرى گەندەڵی دەكەن .
تێبینى :
شەماڵ حویزى تەنها لەماوەى دەسەڵاتیدا خاوەنى خانویەكى 22 دەفتەر دۆلاریەو , مەزرەعەیەكى بچووك بە 25 دەفتەر. ئەى ئافەرین دەسەڵات شازى گۆڕان كارى چاكسازى....


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە