کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە كۆبونەوەى كارگێرانى لقى 4ى پارتى دا، دلێر حەمە كەریم بەرپرسى مەكتەبى جەماوەریەكان لە سەر بوونى گەندەڵى وازیهێناو بایكۆتى كۆبوونەوەكەى ك

Wednesday, 30/09/2009, 12:00


هەواڵێكى بە پەلە
سەرچاوەیەكى زۆر نزیك(م_م) لە پاراستنى لقى 4 وە، پێڕاگەیاندین، لە كاتژمێر 12 نیوەڕۆى ئەمڕۆ، كۆبوونەوەى كارگێڕانى لقى 4 پارتى لە سلێمانى بەسەر پەرشتى سەلام عەبدوڵڵا بەرپرسى لق بەڕێوەچوو، بە مەبەست ى هەڵسەنگاندن و چاوخشاندنەوە بە هەنگاوەكانى ڕابردوو، لەگەڵ پێداچوونەوە بە بڕیارو راسپاردەكانى كۆبوونەوەى ڕابردووى لقدا، تا ئێرە هەواڵەكە زۆر ئاسایە و جێگاى بایەخ نیە!!
ئەوەى بۆتە مایەى باسكردن و تێڕامان، دلێر حەمە كەریم كارگێڕى لقى 4 و بەرپرسى مەكتەبى جەماوەریەكان، باسى زۆر دیاردەى ناو لقى كردووە لەوانە دیاردەى دزى و گەندەڵى و پارە خواردن بە تایبەتى كە زیاتر لە 40 دەفتەر دۆلارى بانگێشەى هەڵبژاردنەكانى 25 تەموزى ڕابردوو بێ هیچ حسابێك دیار نەماوە لە نێوان سەلام عەبدوڵڵاو حەمە گرێزەى كە ئامر مەفرزەى ئەمن بووە لە عەربەت و، ئێستا بەرپرسى دارایى و كارگێرى لقى ناوبراوەو، هەروەها باس لە دیاردەى رێزنەگرتن و لەشفرۆشى بە ئاشكرا لەناو بارەگاى لق و دانانى دەڵاڵو قاچاخچى و جاش و پیاوخراپ لە شوێنە هەستیارەكان و دیاردەى تاقمتاقمێنەو تەكەتول و دامەزراندنى ڕێژەیەكى زۆرى ئافرەت بۆ كارى خراپ ودیارنەمان و بێئاگاى كارگێرەكان لە میزانیەى مانگانەو تا ئەوەى دلێر گووتویەتى: تا ئێستا ئێمە نازانین میزانیە چەندەو داهاتمان چەندەو چەند كەس مووچە لەم لقە وەردەگرێت و، زۆر حاڵەتى دیكە!
ئەوەى جێگایى باسە ئەو سەرچاوەیەى پاراستنى لقى 4 ئەوەشى باسكردووە كە، دلێر حەمە كەریم جارى دووهەمێتى بایكۆت كردن و چوونە ماڵەوە هەڵدەبژێرێت، جارى یەكەم كارگێرى لقى 12 پارتى بوو لە هەڵەبجەو سەدان دیاردەى نامۆى دور لە ئەخلاق و پرانسیپ و دیسپلینى حزبایەتى بۆ مەكتەبى سەرۆكى پارتى و مەكتەبى سیاسى ئاشكراكرد، هەر لە دزیى و مووچەى وەهمى لە بەشەكانى كۆمەڵایەتى و شەهیدان و ئەیلول ، تا ئەوەى فەرەیدون جوانڕۆى بەرپرسى لقى 12 گەنجى تەمەن 25 ساڵانى بە ئەیلول تۆماركردبوو، كچى خوشكى لە لیستى كۆمەڵایەتى تۆماركردبوو، هەروەها فازیل بەشارەتى كە جاران كارگێربوو، ئێستا ئەندامى پەرلەمانە لە لیستى كوردستان زیاتر لە 4 دەفتەر دۆلارى لە یادەكانى ئەیلول و گوڵان و چوونە زەر مەزارى بارزانى زۆر بێشەرمانە دزیوەو، بە پارەكەى دوو كۆستەرى لە نێوان سلێمانى و هەڵەبجە پێكڕیوەو، مەكتەبى مەسعود بارزانى و مەكتەبى سیاسى كە زانیان هەموو كارگێرەكان گەندەڵن، ناچار دلێر حەمە كەریمیان ناردە ماڵەوە!!
ئەمڕۆش بە هەمان شكڵ وشێوەى رابردوو، دواى ئەوەى دلێر نائومێدبوو لەو بەرپرسانەى لقى 4 ناچار بایكۆتى كۆبوونەوەكەو چوونە ماڵەوەى هەڵبژاردووە!
بەر لە 4 مانگ لەمەوبەر ڕەوف ڕەباتى كە بەرپرسى مەكتەبى جەماوەریەكانى لقى 4 بوو، بە هۆى دژایەتى كردنەوە ئەویش وازى لە بەرپرسیارێتى ئەو مەكتەبە هێناو ماوەیەك لەماڵەوەبوو، دواتر وەك كارگێرى لق دەوامى ئاسایى هەڵبژارد!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە