کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

تورکیا و کوردانی باشوور!

Saturday, 15/05/2021, 17:08

1039 بینراوە


تورکیا جگە لەوەی کە خاک و وڵاتی کوردی داگیر کردوە، هەرێمی کردوە بە  گۆڕەپانی ڕمبازێی بەرژەوەندییە ئابووریی و سیاسییەکانی، لە پاڵ ئەوەشدا کاری بۆ ئەوە کردوە کە کاردانەوەیەکی بێ هاوتای لەسەر جۆری بیرکردنەوەی زۆرینەی سادە و خەڵکی شەقامی هەرێم دروست بکات و تورکیا بە بەهشتێکی پانوبەرین بێتە بەرچاویان.
 تورکیا جگە لەوەی کە بە حازری زۆربەی خیروبیری سامانە سروشتیەکانی باشووری کوردستانی  دەچێتە باغەڵ، هەر بەوەنەوەستاوە ئەڵبەتە تەماحی کردۆتە سەر دەرامەت و پاشەکەوتی تاکی باشوورییەکان، چی لە رێگەی دامەزراندنی زانکۆی سەر بە هەواڵگری میتی تورکیی بە پارە، چی لە بیناکردنی دەیان داینگە بە پارە، چی لە رێگەی پەخشکردنی زنیجرە داراماکانی تورکیی بە پارە، تا دەگات بە گەشتوگوزار کە ساڵانە دەوڵەمەندەکانی هەرێم ڕوو لە تورکیا دەکەن، یان پارەیەکی زۆر دەبەن و خانوبەرەی لە شارەکانی تورکیا پێ دەکرن، هەندێکیان بۆ ئەوەیانە ڕەگەزنامەی تورکیی وەربگرن کە ئەمە بووە بە دیاردەیەکی زەق. ئەوان نازانن لە وڵاتێکی وەک تورکیا یاسا و دەستور بەدەستی دەسەڵاتدارانە، هەر کاتێک بیانەوێت یاسایەک لە تورکیا دەردەکەن و دەستبەسەر موڵکی باشووریەکان دەگرن لە وڵاتەکەیان. 
تاکی کوردی باشوور ئەگەر پێی وابێت لە وڵاتێکی وەک تورکیادا، ڕێزی مرۆڤبوون و مرۆڤگرتن هەیە، ئەوا بێ گومان خۆی هەڵدەخەڵەتینێت، نەتەوەی کورد بەسەدان ئەزموونی تاڵی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیادا هەیە، مێژوو پڕە لە تاوان و کارەساتی جەرگبڕ کە هەمیشە دەسەڵاتدارانی تورکیا کە یەک لە دوای یەکدا هاتوون بەرامبەر بە میللەتی کورد ئەنجامیان داوە. بەهەزاران ساڵە دەسەڵاتدارانی تورکیا نەتەوەی تورک بە شێوەیەکی گشتی لەسەر ئەوە ڕادەهێنن و مێشکیان پڕ دەکەن، کە نەتەوەی کورد چی بە تاک چی بەکۆمەڵ شایەنی ڕێزلێگرتن نییە، ئیدی دەبێ بۆ باشوورییەکان خۆیان لەو ڕاستییانە بدزنەوە و چاویان بنوقێنن، ئەگەر ئەمڕۆ ٢٠میلیۆن کورد لە تورکیادا بێێڕێزی پێ بکرێت چ جا دەگات بە خێزانێکی کورد یان تاکێکی کورد کە هەرگیز کەس لە تورکیا لێی ناسڵمێتەوە. 
کێشەی کورد چی بە تاک بێت چی بەکۆمەڵ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیادا یەک مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، لەبەرئەوە زۆر هەڵە حاڵی بوونە لەوەی خێزانێکی کورد لە باشوورەوە ڕوو لە شارەکانی قوڵایی تورکیادا بکات بۆ ئەوەی تێیدا نیشتەجێ بێت،  شکۆی خۆی لەوێدا بپارێزێت لە کاتێکدا ٢٠میلیۆن کورد شکۆ و ڕێزی لەوێ لەدەستداوە. 

پەیامی رۆژی ئەمجارە لەلایەن (ئاشتی برایم ئەفەندی) نووسراوە