دەڤەری گەرمیانیش پیلانگێری 15 شۆبات شەرمەزار كرد
Wednesday, 17/02/2010, 12:00
ئاژانسهکان
لە درێژەی زەنجیرە چالاكییەكان بە مەبەستی شەرمەزار كردنی پیلانگێری نێونەتەویی 15 شۆبات لە ئێراق و باشووری كوردستان ڕۆژی دووشەمە ڕێككەوتی 15-2-2010ڕێكخستنەكانی پارتی چارەسەری وكۆمیتەی پاراستنی تەندروستی وئازادی ڕێبەرئاپۆ، هەستان بەشەرمەزاركردنی ڕۆژی شوومی 15ی شوبات و بەو مەبەستە خۆپیشاندانێكی جەماوەری لەبەردەم سەنتەری هەڵەبجەوە بۆناو بازاری گشتی كەلار بە ئامادە بوونی هەزاران كەس لە خەڵكی كەلار دەستی پێكرد ، لە سەرەتای چالاكییەكە لەلایەن بەڕێزئەسعەد عەزیزەوە ڕوونكردنەوەیەكی بۆئامادەبوان پێشكەش كرد و وئەوەی ڕاگەیاندكەئەم چالاكیە دەكەینە پاڵپشتێك بۆ ئەو دۆسیەیەی كە لەلایەن كۆمیتەی پاراستنی تەندروستی وئازادی ڕێبەرئۆجەلانەوە پێشكەش بەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێت لەسەر ڕەوشی بەڕێزی ، هەروەها بەیاننامەی كۆمیتەی تەندروستی و پاراستنی سەرۆك ئاپۆ لە لایەن دوكتور ئازادەوە خوێنرایەوە و تێدا پیلانگێری 15 شۆبات شەرمەزار كرا و بانگ لە گەلی كورد لە باشووری وڵات كرا كە بە هەڵوێست نیشان دان لە بەرامبەر پیلانگێران خاوەن لە كەرامەتی نەتەویی خۆیان دەركەون و پاشان گەل رێپێوانیان دەست پێكردەوە و بە دروشمەكانی بژی رێبەر ئاپۆ یەك بوونمان خواستی گەلە با یەك بگرین بە پەلە- و شەهیدان ویژدانمانە ئۆجەلان رێبەرمانە درێژەیان بە چالاكییەكەیان دا لە خۆپیشاندانەكەدا بەرێز دیار غەریب سەرۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانیش وتەیەكی پێشكەش كرد و تێدا سڵاوی لە هەڵوێستی گەلەكەمان لە باشووری كوردستان كرد و ووتی : بە بەرخۆدانی رێبەرمان لە ماوەی 11 ساڵی رابردو هەروەها تێكۆشان خەباتی گەلەكەمان ئەمڕۆ پیلانگێری 15 شۆبات مایە پوچ كرایەوە و دوژمنانی گەلەكەمان نەگیشتنە ئامانجی خۆیان كە تێدا لە ناو بردنی گەل و بزاڤی رزگاری خوازی گەلەكەمان كرابوە ئامانج . هەروەها بەرێزیان ئاماژەی بەوە كرد كە تەنیا بە یەك هەڵویستی دەتوانرێت ئەو دەسكەوتانەی كە بە خوێنی هەزارن شەهید بە دەست هاتوو بپارێزرێت .شایانی باسە لە كاتی پێشكەشكردنی وتارەكەدا ئێدی هەستی مرۆڤێكی 80 ساڵە كە بە فرمێسكی چاوی داوای ئازادی رێبەرەكەی دەكرد ئەوەی سەلماند كە ئێدی ئەو گەلە لە 7 ساڵ هەتا 80 ساڵ ئازادی خۆیان بە ئازادی ریبەرەكەیانەوە گرێداوە . هەروەها بەرپرسی راگەیاندنی زەحمەتكێشان بەڕێزسمكۆ سابیر لە وتارێكی دا ئەو رۆژەی بە رۆژێكی رەش لە مێژووی گەلی كورد دا بە ناو كرد و پەیامی ئەوەی دا كەپێویستە لەبەرامبەر ئەم ڕۆژە شوومە خاوەن هەڵویست بین بۆ ئەوەی جارێكی تر لەبەرامبەر مرۆڤایەتیدا دووبارەنەبێتەوە ،لەكۆتایدا لەلایەن بەڕێزئەسعەد عەزیزەوە دەستخۆشی هەڵوێستی شۆرشگێرانەی دەڤەری گەرمیان كردوسوپاسی پارت ولایەن وڕێكخراوەكانی بەشداربووی كرد.
هەروەها لە هەمان چالاكیدا بە هەزاران بەیان نامە كە لە لایەن كۆمەڵەی ژیانەوەی گەنجان بە مەبەستی شەرمەزار كردنی پیلانگێری 15 شۆبات و هەروەها یەكەمین ساڵیادی چالاكییە گیانبازیەكەی شەهید دیار خۆی كە لە 14 شۆباتی ساڵی رابردودا لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا بە مەبەستی شەرمەزار كردنی پیلانگێری 15 شۆبات ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و شەهید بوو بڵاو كرایەوە و تێدا سەرەڕای شەرمەزار كردنی 15 شۆبات پەیامی درێژە پێدان بە رێگای شەهید دیار و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری كوردستان درا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست