30 ی ئاب ڕۆژی جیهانی سهرنگومکراوهکانه ... 31 ی ئاب ڕۆژی خیانه‌ت و تیرۆر‌و سهرنگومردنه
Wednesday, 31/08/2011, 12:00
هه‌موو ساڵێک له 30 ی ئابدا که ڕۆژی جیهانی سهرنگومراوهکانه یادی ئه‌و مرۆڤانه ده‌کرێته‌وه که به بێ وویست و ئیراده‌ی خۆیان سهرنگومکراون و خراونه‌ته زیندنانی نهێنی یه‌وه یان تیرۆرکراون له لایه‌ن رژێمه تۆتالیتاری و نادیموکراتی یه‌کانه‌وه، له‌ئه‌نجامی ئه‌وکاره نامرۆڤانه که‌س و کاروپارێزهره کانیان هیج هه‌واڵێکیان نازانن و له سۆراخی ههواڵیاندان ....!
ئه‌م ڕێکخراوه له کۆستاریکا ساڵی 1981 دروست بووه و له ئه‌مریکای لاتین چالاکانه کارده‌کات ...!
ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌م ڕێکخراوه پارێزگاریکردنه له مافه‌کانی مرۆڤ له دژی وونکردن و ڕفاندن و سه‌رنگومکردن به ههربیانوویهکهوه بێت له هه‌رشوێنێکی ئه‌م دنیایه‌دا ...!
Federacin Latinoamericana de Asociaciones de Familiares de Detenidos-Desaparecidos (FEDEFAM),
31 ی ئاب ئه‌و ڕۆژه‌یه که سه‌ده‌ها مرۆڤی کوردستانی تیا کرایه سوته‌مه‌نی ماشێنی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی له دژ یه‌ک و به دڕندانه‌ترین شێوه له یه‌کتریان کوشت و چه‌نده‌ها مرۆڤی کوردستانیان تیرۆر و سه‌رنگووم کرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی سهربهڵایهنهکهی تربوون یان به‌هه‌ربیانویه‌ک بێت هه‌ڵخه‌ڵه تینران. ئه‌ومرۆڤانه چوونه پاڵ کاروانی سه‌د هه‌زاری قوربانیانی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی !!
که‌س و کاری قوربانی یه‌کانی شه‌ڕی خۆتڕێنی ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانی وبارزانی تا ئێستا بێهوده چاوه‌ڕوانی ڕۆڵه‌کانیانن که بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی خێزان و که‌س و کاریان ....!
که‌س و کارومنداڵانی بێ باوک کراو و ژنانی بێ پێاوکراوی ئه‌و سهرنگومکراوانه 15 ساڵه بێ هوده چاوه‌ڕوانی ئازیزانیانن و بارزانی و تاڵهبانش مێش میوانیان نی یه‌و خۆیان به لێپرسراوی ئه‌وتاوانه نازانن و واده‌زانن که که‌س و کاریان له بیریان کردوون...!!
هه‌رچه‌نده بارزانی له 31 ی ئابدا داوای هێزی سه‌ربازی سه‌دامی دیکتاتۆری کرد بۆ ئه‌وه‌ی له هێرشی سه‌ربازی یه‌کێتی بیپارێزێت و هه‌وڵێری له ده‌ست ده‌رنه‌چێت، به‌ڵام تاڵه‌بانی و سه‌رکردایه‌تی ئه‌وکاته‌ی یه‌کێتیش به‌رپرسیارن له‌و تاوانانه‌ی که خۆیان و سه‌دام کردیان له دژی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان!!!
30 ی ئاب ڕۆژی جهیانی سهرنگومکراوان ده‌کرێت له کوردستانیش بکرێته ڕۆژێک بۆ سه‌ره‌کۆنه و وه‌بیرهاتنه‌وه‌ی تاوانه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی که له 31 ی ئاب دا وه‌ک لووتکه‌ی تاوانی گه‌وره‌ی شه‌ڕی خوێناوی ناسراو به " شه‌ڕی ناوخۆ" کردیان به‌رامبه‌ربه خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان و له پێناو چه‌ند دروشم ئامانجێکی درۆینه‌دا به کوژران و سه‌رنگومکردن دران....!
ئه‌رکی قوربانیانی شه‌ڕه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی و 31 ی ئابن که داوای یاسایی له‌سه‌ریان تۆماربکه‌ن وه‌ک لێپرسراوی سه‌ره‌کی له کردنی ئه‌وتاوانانه به‌رامبه‌ربه ڕۆڵه‌کانیان....!!
ڕۆژێک دێت له دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ دا وه‌ک دووتاوانباری سه‌ره‌کی ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌کرێنه‌وه!!
سه‌رشۆڕی بۆ تاوانبارانی 31 ی ئا ب و سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی بۆ سه رنگومکراوهکان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست