کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(تایەر هەورامى وەزیرو و رَێكەوت و حەمە دڵشاد)بەرپرسن لەمردنى هەڵەبجەییەكان! چ جیاوازییەكیان لەگەڵ قاسم ئاغاى ئەنفالچییدا هەیە؟

Wednesday, 03/11/2010, 12:00


قاسم ئاغا لە فەوجە خەفیفەكەیەوە دەستى سوربووە بەخوێنى میللەتى كورد تایەر هەورامى و ڕێكەوت و حەمە دڵشادیش لە وەزارەتەكەى تەندروستیەوە مردن دەكەنە خەڵاتى هەڵەبجەیەكان ,پێم ناڵێن ئەمانەش وەك قاسم ئاغا بكوژ نین ؟چ جیاوازیەكیان هەیە؟قاسم ئاغا پاش چەند ساڵ ئەجا كەسوكارى بكوژەكانیان یەخەیان گرتن بەڵام دڵنیابن ڕۆژێك دێت كەسوكارى هەموو ئەوانەى كە بەهۆى نەبوونى دكتۆر و پێداویستى و ئیهمالى وەزارەتەكەى تایەر هەورامیەوە گیان لەدەست دەدەن ئەوا دادگایى ئەوانیش سەرى دێت.
فەزاعەتى بوارى تەندروستى لە سایەى تایەر هەورامى وەزارەتەكەى لە سنورى هەڵەبجە و هەورامان و شارەزووردا ڕۆژ لە دواى رَۆژ گەورەترو گەورەتر دەبێت ,ئاخر چى لە فەزاعەت ترە كە لەمانگێكدا 15 شەو ڕۆژ دكتۆرى بەنج نەبێت لەو سنورى نەخۆشخانەكانى ب.گ.تەندروستى شارەزوور ئەگەر ئەمە فەزاعەتى وەزارەتەكەى تایەر هەورامى نەبێت ئەى چى فەزاعەتە كە لەماوەى شەو ڕۆژێكدا 8 نەخۆش هەڵەبجە ئیحالەى سلێمانى بكرێت كە هەموویان خەتەر بوون و پێویستیان بە عەمەلیات هەبووە بەڵام تەنها لەبەر نەبوونى دكتۆرى سڕكەر(بەنج) نێردراون بۆ سلێمانى,ئەگەر تایەر هەورامیەك نەتوانێت دكتۆرێك بۆ هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور دابین بكات ئیتر پێمان ناڵێت بوونى وەزیرى چ ئەرزشێكى هەیە ؟یەكێك لە جوانیەكانى بەعس ئەوەبوو كە مردن و ژیانى بەیەكسانى دابەش دەكر بەسەر گەلانى عێراقدا بەڵام لەسایەى تایەر هەورامى و وەزارەتە فەزاعەت خانەكەى نایەوێت تەنها دكتۆرێك بۆ ئەو سنورە فراوانە دابین بكات,كە 15 شەو 15 ڕۆژ لە هەموو سنورى هەڵەبجە و هەورامان شارەزووردا دكتۆرى سڕكەر نییە و خەڵكى ئەو سنورە هاواریان و تایەر هەورامیش نایەوێت دڵى دكتۆرێك لەخۆى بڕەنجێنێت تەنها دكتۆر هونەر جەعفەر هەیە كە وەك دكتۆرى سڕكەر 15شەو 15 ڕۆژ خزمەتى خەڵكى ئەو ناوچانە دەكات كە جێگەى ئەوەیە بۆ ئەو كارەى دەستخۆشى لێبكرێت .
,زیاتر لە 300 مامۆستاى هەڵەبجە لە سنورى پێنجوێن و سەیدسادق كارى مامۆستایی دەكەن و وەزارەتى پەروەردە بە ئیجبارى لەوێ دایناون و كەمن دەست خۆشى لەو وەزارەتەوەئەو یاسایەى دەكەم بەڵام وەزارەتى مافیاى تەندروستى لە پێناوى عیادەو نەخۆشخانە ئەهلیەكانیان وەك مافیاى سورو مافیاى خوێن بەربوونەتە گیانى خەڵك ,من دڵنیام ئەتوانرێت لە برى دكتۆرێك 3 دكتۆرى تر بنێردرێت بۆ هەڵەبجە و بۆ هەموو شوێنەكانیتر بەڵام لەبەر ئەوەى ئەو دكتۆرانە ئێواران لە نەخۆشخانە ئەهلیكان دەوام بكەن بۆیە نایاننیرن بۆ دەرەوەى شار ,ئەوەى ووتى دكتۆرى بەنج نییە درۆ دەكات فەرموون ئەوە من و ئەوە تایەر هەورامى و ئەوە ڕێكەوت و ئەوە حەمە دڵشاد و ئەوەش ڕاگەیاندنەكان با بەبەرچاوى هەموو ڕاگەیاندنەكانەوە لیسى ناو دكتۆرى سڕكەرو شوێنى دەوام و چۆنیەتى دەوامەكەیان بڵاو بكەینەوە ئەگەر ئەوان ڕاستیان كرد ئەوا من بۆ هەتا هەتایە یەك حەرف لەسەر تەندروستى نانوسم بەڵام ئەگەر منیش ڕاستم كرد ئەوا دەست لەكار بكشێننەوە تا وەك قاسم ئاغا تان لێنەهاتووە
ئێستا لەو هەڵەبجەیەى كە على كیمیاوى سەدام ژیانیان پێ ڕاەوا نەدەبینین و خەڵكى ئەو شارەیان كردە تاقیگەى چەكەكانیان ,دكتۆر تایەر هەورامى وەزیر و دكتۆر رَێكەوت بەڕێوبەرى فەرمانگەى سلێمانى و حەمە دڵشاد كە ئەندامى لیژنەى دابەشكردنى دكتۆرەكانە, دكتۆرێكى سڕكەى ڕەوا نابینن بۆ سنورى هەڵەبجەو هەوارمان و شارەزوور .

نەگبەتى تایەر هەورامى و ڕێكەوت حەمە دڵشاد لەوەدایە كە یەكێك لەو 8 هەڵەبجەییەى كە ئیحالەى سلێمانى كراوە و لە سلێمانى عەمەلیاتى ڕیخۆڵە كوێرەى بۆكراوە ئەندامى(گروپى 88)ە كە بەدڵنیاییەوە ئەو سێ بەرپرسە دەدەینە دادگا چونكە كەمتەر خەمن و یارى بە ژیانو گیانى خەڵكى هەڵەبجەوە دەكەن,ئەوە ئێمە و ئەوە ئێوە و ئەوە دادگا و گەمتەر خەمیەكانتان ,هەركات لیستى ناوى دكتۆرەكانى سڕكەر خستە بەردەستى دادگا ئەو كاتە ئێوەش لە قاسم ئاغا بەددتر دەبن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە