ئەندازیارێك لەدژى بەڕێوەبەرى گشتى كارەبا سكالا تۆماردەكات
Friday, 17/04/2009, 12:00
1827 بینراوە
ئەندازیارێكى كارەبا بە بێوەرگرتنى مۆڵەت یەكێك لەخانوەكانى ویستگەى كارۆئاوى دەربەندیخان داگیردەكات و لەبەرامبەردا ڕاژەكەى دەگوازنەوەو ماوەى شەش مانگیش مۆچەكەى ڕادەگیرێت و ئەندازیارەكە ش لەبەرامبەردا سكاڵاى لەدژى بەرێوەبەرى گشتى كارەباى سلێمانى لەدادگاى دەربەندیخان تۆماردەكات و دادگاى دەربەندیخانیش بڕیارى دەركردنى لەخانەوەكەى بۆدەردەكات و ئەویش دەڵێت چۆڵى ناكەم .
ئەندازیارى كارەبا (عەباس تۆفیق فەتحوڵا) بەبێمۆڵەت ماڵەكەى دەباتەیەكێك لەخانەوەكانى ویستگەى كارۆئاوى دەربەندیخان و لەبەرامبەر دا ناوبراو دوڕۆژزیندانى دەكرێت و پاشان ڕاژەكەى دەگوازرێتەوە بۆ فەرمانگەى كارەباى دەربەندیخان وسەرەرشایى ئەوەى تائێستا وەك فەرمانبەر دەوامى ئاسایى خۆى دەكات شەش مانگە موچەى پێنەدراوەو لەو بارەیەوە وتى " وەك ئەندازیارێك بەمافى خۆمم زانى چومە یەكێك لەخانەوەكانەوە كەچى تەنها یەك هەفتەى پێچو بەبێ رشەزامەندى خۆم رشاژەكەیان گواستمەوە بۆ فەرمانگەى دەربەندیخان و پاشان بەڕێوەبەرى ویستگەى دەربەندیخان نوسراوى لەسەر كردوم قائیمقامى شارەكەیش بۆماوەى دو ڕۆژ زیندانى كردم بەبێ ئەوەى پرسێكى سەندیكاى ئەندازیاران بكرێت و تائیستاش ئەوە بۆشەش مانگ دەچێت موچەم وەرنەگرتوە " بەڕێوەبەرى ویستگەى دەربەندیخانیش سەمەند یاسین دەربارەى ئەو كێشەیە دەڵێت " ناوبراو مافى ئەوەى نییە بەپێپرس بڕواتە ئەو خانوانەوە و وەك كارمەندێك لەیاسا دەرچوەو بەگوێرەى یاسا ئێمەش مامەڵەمان لەگەڵدا كردوە و هیچ سودێكمان لێوەرنەگرتوە و ڕاژەكەى مان گواستوەتەوە بۆكارەباى دەربەندیخان , بەڵام (عەباس تۆفیق) لەوڵامدا وتى " بۆتا نەچوبومە ئەو خانوەو ئەندازیارێكى باشبوم و ئێستا خراپم مەسەلەكە تەنها ئەوەیە ئەوان دەیانەوێت ئەو خانەوە بدەنە كەسێكى نزیك لەخۆیان و منیش ئەوە قبوڵ ناكەم چونكە مافى خۆمەو وەك ئەندازیارێك لەخانویەكدابم لەكاتێكدا زۆرێك لەخانوەكان خەڵكى ناموستەقى تێدایە " هەروەهاوتى " ئەگەر خۆیشم و خێزانەكەیشم لەسێدارەبدەن لەو خانەوە ناچمە دەروەو لەدادگایش دوجار سكالاى یاسایم لەسەر بەرێوەبەرى دابەشكردنى كارەباى سلێمانى تۆماركردوەو كێشەكەم دەگەیەنمە كاربەدەستەباڵاكانى حكومەت چونكە ناحەقى بەرامبەرم دەكرێت " ئەوەى شایەنى باسبێت لەكاتى تۆماركردنى سكاڵاى یەكەمیدا لەدادگاى دەربەندیخان سكاڵاكە لە ناوبراو وەرناگرن و دواى ئەوەى سكاڵایەكى تر تۆماردەكات لەسەر بەرێوەبەرى گشتى كارەبا سكاڵاكەى لێوەردەگیرێت , هەروەها (عەباس تۆفیق) دەربارەى چۆَلكردنى خانەوەكەى وتى " من ئەندازیارێكم و قەرزارى بازاڕم , دادگایش پێم دەڵێت دەبێت خانوەكە چۆڵبكەیت , منیش ئەو خانوەیە چۆڵ ناكەم چونكە ئەوە پەیوەندى بەدادگاوەنییەو هەندێك كەس تەنها لەبەر كەسایەتى وناسراوى خۆیان دەیانەوێت من دەربكەن و خۆیان خانەوەكە بدەنەكەسێكى تر كە زەوى و ئەقاریشى وەرگتوە " .
ڕێكخراوێكى ئازادى لاوان چوار ئەندامى خۆى دەردەكات
پێشڕەو حەمید
رێكخراوى ئازادى لاوانى كوردستان لەدەربەندیخان لەسەر داواى سكرتاریەتى ڕیكخراوەكە چوارئەندامى لەستافى سەنتەرى دەربەندیخان دەكردو ئەو چوارئەندامەیش هۆكارەكان گەڕاندوە بۆئەوەداواكاریانەیان كە بۆ ببنبڕكردنى گەندەڵى و چالاككردنى ڕیكخراوەكەیان لەیاداشت نامەیەكدا ئاراستەیان كردبون .
چوارئەندامى ستافى نوسینگەى دەربەندیخانى ڕیكخراوى ئازادى لاوانى كوردستان رشایان گەیاند " بۆبنبڕكردنى گەندەلچى و باشتركردنى ئیشو كارەكانمان داواكاریەكەمان لەشێوەى یاداشتێكدا بەرزركردەوە بۆ بەرپرسى نەتەرەكەمان لەدەربەندیخان ,بەڵام هەموئەندامانى سكرتاریەت هاتنە دەربەندیخان و لێمان تورٍِەبون و پاشان ئاگاداریان كردین كەدەركراوین " كارگێڕى ڕیكخراوەكە لەدەربەندیخان بەناوى (تەحسین تەها) وتى " ڕێكخراوەكەى ئێمەستتبوەو پێشتر چەند داواكاریەكمانكرد و ئیشمان بۆكرد چاڵاكبوین بەڵام لەسەرخۆ وەك ئەوەى هیشمان نەكردبێت دەستمان پێكردوە و داواى چاكسازیمان كرد بەڵام وەڵامەكەمان بەدەركردن وەرگرتەوە " بەىرپرسیى ڕێكخراوەكەیش لەدەربەندیخان (عەلى ڕەشید) وتى " ئەوان چواركەسبون داوایانكردوە كارەكانمان بۆخزمەتى لاوان بێت و باشبێت ئێمەش هەروەهامان كردوە هەربۆخزمەتى لاوان كارمانكردوە, پاشان دوكەسیان لەكۆبونەوەكەى ئەندامانى سكرتاریەت توڕەبون وتیان وازدوهێنین " هەروەها وتى " بڕیاردرا لیژنەیەك دروستبكرێت بۆچارەسەركردنى كێشەكان بەڵام ئەوان وازیان هێناو داوایان لێدەكردین كە ئێمەشتێكیان بۆبنویسین و بڵین دەرمان كردون تا لەڕۆژنامەكاندا بڵاوى بكەنەوە بەڵام كەس دەرنەكردون و خۆیان وازیان هێناوە و ئەوان ئەندامى ڕیكخراویچكن و دەبێت پەیوەست بن بە هەر ئیجرائاتێكەوە و ڕێەیان نەداوە لیژنەكیسَشەكان چارەسەربكات و ڕۆشتونەتە ماڵەوە" لەوەڵامى بەرپرسەكەیاندا (دڵشاد محمد) بەرپرسى ڕاگەیاندنى ڕێكخراوەكە وتى " من لەكۆبونەوەكەى سكرتاریەت و ئەواندانەبوم تەنها واژوم لەسەریاداشتەكەكردوە كەچى لەگەڵ ئەوانیشدا منیان دەركردوە " هەروەها (تەحسین تەها) وتى " من خۆبەخش كاردەكەم و هیچ موچەیەكم نییە بەڵام لەكۆبونەوەكەدا بڕیارنەدراوە ئێمە دەربكرێن بەڵام دواتر ئاگاداریان كردین كەلەسەر داواى سكرتیرى گشتى ڕیكخراوەكە دەكراوین " .