کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌ی نیشتمان !

Monday, 03/10/2011, 12:00







سۆزێک بۆ هونه‌رمه‌ند (خالید ره‌شید)

که‌ ده‌زانی
رووباره‌کانی گشت وڵات
چه‌ندین قووڵه‌
به‌ قوڵاێێ
گشت جۆگه‌ڵه‌و روباره‌کان
خۆشم ده‌وێی
ئه‌ی نیشتیمان

که‌ده‌زانی
ئه‌ستێره‌کانی به‌ر ئاسمان
جه‌ندین له‌یه‌که‌وه‌ دووره
به‌ قه‌د دووری ئه‌رزو ئاسمان
خۆشم ده‌وێی ئه‌ی نیشتمان

که‌ ده‌زانی
چیاکانی هه‌رده‌ی وڵات
چه‌ندین له‌ ناخه‌وه‌ قووڵه‌‌
به‌ به‌رزایی‌
شاخی سنوور
‌خۆشم ده‌وێی
ئه‌ی چاو مه‌ستی چیای کوێستان

که‌ ده‌زانی
چاوی شه‌هید
تیشکی ئاواتی به‌ش به‌شه‌
به‌قه‌د تیشکی ناو گلێنه‌ی
چاو بێریتان ***
خۆشم ده‌وێی ئه‌ی نیشتیمان

که‌ ده‌زانی ده‌ریای لمی
نوگره‌ سه‌لمان
خه‌ڵتانی خۆێنێکی سووره‌‌‌
به‌قه‌ده‌ر دانه‌ی مه‌مکه‌ مژه‌ی
گشت بیابان
خۆشم ده‌وێی
ئه‌ی ڕۆڵه ‌بێ نازه‌که‌ی
هه‌رده‌ی گه‌رمیان

که‌ ده‌زانی ژه‌هری سه‌رده‌می
کۆن و نوێ
زامی خێڵی بێ سنووره‌
به‌قه‌د باڵای په‌یکه‌ره‌ که‌ی
عومه‌ر خاوه‌ر
خۆشم ده‌وێی
ئه‌ی ڕه‌شپۆشه‌ ئاواره‌که‌ی
گشت کوردستان


به‌ڵام چیبکه‌م ده‌نگم ناگات
دڵم ڕه‌نگی خومی ڕه‌شه‌
خۆزگه‌م ڕه‌نگی خوێنی سووره‌
خۆشم ده‌وێی ئه‌ی نیشتمان

به‌ قه‌د کێڵی شه‌هیدانی
خۆنچه‌کانی
گردی سه‌یوان
خۆشم ده‌وێ
ئه‌ی نیشتمان

به‌ڵام چیبکه‌م
هه‌ژارانت
سیما و شێوه‌ی زامی سه‌خته‌
چاره‌ نووست
هه‌ر په‌یوه‌سته‌
هه‌رچی ده‌که‌ن !
هه‌رچه‌ند ده‌ربه‌درمان ده‌که‌ن !
له‌ دڵمانێ
ئه‌ی نیشتێمان


بێریتا ن..... کیژه‌ گه‌ریلای کورد سیمبولی مه‌رگ له‌ داستانی خۆبه‌ختکردنه ***‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە