لاوكی سه رده شت
Saturday, 15/05/2010, 12:00
ئەی هاوڕێی ڕێگەی مەینەتی
ڕوحی پاکی پەپوولەییت،سەرچۆپیگری کاروانە.
ئەوا پیرە هەولێرەکەم،
هەردوو چاوی پڕ گریانە.
منارە بە گەرووی گڕی،دوا سروودت دەڵێتەوە.
قەڵا لەبۆت قوڕ دەپێوێ..
لەبەرامبەر پەرلەماندا،هەزاران پێڵاوی لاوان
ڕوو دەکەنە ئەم ئاسمانە.
*** *** ***
ووتیان:" نەکەی خۆتی لێدەی..
ئەمە ڕێی هات و نەهاتە،
گەردەلوولەی ڕەشەبایە،
بەرگەی ناگری!
زریانێکە و بەستەڵەکە،
ووشکت دەکا،
ڕەقدەبییەوە،
کۆستی ناگری!
" دەچمە داران
دێم،دێم.
دڕک لەپێتان ڕادەچێ!
پێڵاوی ئاسن لە پێ دەکەیین.
گوورگ دەتانخوا!
نان و ماستی دەدەینێ."
*** *** ***
کێ بێ و دڕبەبێدەنگیدا..
کێ بێ و مەشخەڵمان بۆ هەڵکا،
لەو شەوەزەنگە ڕزگارمان بێ.
تۆ ئەی جوامێری ئەو سەردەمە
ئەی پێغەمبەری گوڵ و روناکی
وەرە دەستی بێکارانی ئەم شارەم بۆ کۆبکەوە.
برۆ مەشخەڵی ئازادیم بۆ مەیدانی
چوارچرا بەرە.
لەگەڵ دوەنزە سوارەی مەریواندا
سەرێکی کرمەشان بدە.
هەتووان بۆ برینی قامیشلۆ و
دیاربەکریشم لەبیر مەکە.
ئەی جوامێری ڕێی ئازادی
توخوا هێندە کەسەر مەبە..
ئاگاداری خۆتبە ڕۆڵە.
شەمشەمەکوێری ئەو سەردەمە
گوێیان گرانە،
تەنها گوێیان لەخۆیانە
دڵنیابە کەم سەفەرە بێکۆتاییەو
ناکۆتاێکی بێ ئاسەرە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست