کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوێکراوه‌ته‌وه‌: لە سێیەمین رووداوی سەیارەدا، دوێنێ ئامۆزایەکی فازیل میرانیش هاولاتییەکی هەولیری کرد بە ژێرەوە

Friday, 08/06/2012, 12:00


پەیامنێری کوردستانپۆست/ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس لە هەولێر

ئه‌و هاوڵاتییه‌ی که‌ ئامۆزاکه‌ی فازیل میرانی کردوویه‌تی به‌ ژێره‌وه‌ ناوی (قادر حسن قادر) ئیستا لە خەستەخانەى جمهورى لە بەشى عینایە مرەكەزەیە، باری ته‌ندروستی زۆر خراپه‌، پزیشکه‌کان ده‌ڵێن  %90 دەمریت.
لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک لە ناو دەڤەری زەردی سەر بە پارتیی دوو رووداوی ئۆتۆمبیل دوو هاولاتیی هەژاریان کردە قوربانی، ئەویش کوڕی نەوزاد هادی پاریزگاری هەولێر، دووەهەمیشیان کوڕێکی سەرۆ قادر به‌رپرسی پێشوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی پارتیی، وا ئامۆزایەکی فازیل میرانیش دوێنێ هاوڵاتییەکی دیکەی کرد بە ژێرەوە، ئەو هاوڵاتییە لە حاڵەتی مان و نەماندایە.
هەڵبەتە ئەم سێ رووداوە لەم ماوە کورتەدا، کە بکەرەکانی کوڕ و خزمی بەرپرسەکانن، دەبێتە جێگای گومان و پرسیارکردن، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ئەنجامی نەبوونی یاسا و لێپێچینەوە لەبەرپرسان و مناڵەکانیان، تەخشان و پەخشانکردنی داهاتی گەل بەسەر بەرپرس و بنەماڵەکانیاندا، ئەمە هۆکارێکە بۆ ئەوەی ڕۆژانە تاوان بەرامبەر خەڵک ئەنجام بدەن، کە تاوانیش دەکەن وەک بەرزەکی بانان بۆی دەردەچن، چونکە حکومەت، پەرلەمان، دامودەزگا و وەزارەتەکان موڵکی خۆیانە، هاولاتییش وەکو ئاژەڵ سەیر دەکەن، بۆیە کاتێک دەیانکەن بەژیرەوە لەوە ناچێت وا بزانن مرۆڤ بە سەر شەقامەکاندا دەڕوات، دیارە هەوەک قسەی سەرۆ سەرۆ قادر ئاسایی، کورد بە سەگ دەزانن، رەنگە ئەو کەسانەی کراون بە ژێرەوە وا تەماشایان بکەن مرۆڤ نیین، بەڵکو ئاژەڵن، بۆیە بە پێی یاسا سزای بکەرەکان نادەن، ئەوەیش بوەستێت، باوک و کەسوکارە خزمە بەرپرسەکانیشیان بە چاوسوورکردنەوە، یان بە بڕێک پارە داوایان لیدەکەن لێیان خۆش بن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا نەکرێت. ئەوان خۆیان بریاردەرن و لە دەرەوەی یاسا و دادگان.


هەروەک پێنج ڕۆژ لەمەوبەر کوڕەکەی نەوزاد هادی کە تەمەنی هەرزەکاری تێنەپەڕاندووە و لە خوار ١٨ ساڵییەوەیە ، بەسەرخۆشی و ئۆتۆمۆبیلی بە خێرایی ١٨٠ لێ خوڕی، هاولاتیەکی شەهید کرد، لەماوەی ٢٤ سەعاتیش دا، نەوزاد هادی باوکی بردیە بەردەم دادگا و بەکەفالەتیش ئازادی کرد. گوایە پاریزگار یاسایە! نەوزاد هادی لەم دەرگاوە بردی و لە دەرگایەکی ترەوە هێنایە دەرێ.

دوو رۆژ دواتر مناڵەکەی سەرۆ قادریش کە تەمەنی ١٥ ساڵە، ئەمیش بە نوێترین جۆری ئۆتۆمۆبێل لە خوێندکارێکی پۆلی نۆی بنەرەتی دا و کوشتی، شایەنی باسە بەرلەوەی بزانرێ کە ئەم تاوانبارە مناڵی سەرۆ قادرە پۆلیس سەیری گیرفانی کوڕەکەی سەرۆی کردبوو، جیزدانەکەی بەسەفتە دۆلاری تێدا بوو، خوێندکارە هەژارەکەش ، تەنیا ١٠ هەزار دیناری لەگیرفاندا بوو.


بەپێی ئەو زانیاریانەی بەردەست ئێمە کەوتووە، دوینی ئامۆزایەکی فازل موتنی لەپشت خاڵی پشکنینی هەولێر، ئەمیش بەئۆتۆمۆبیلێک لە هاوڵاتیەکی داوە، به‌ ناوی قادر حسن عه‌لی، ئیستا ژیانی ئەو هاوڵاتییە لەمەترسیدایە، دکتۆرەکان دەڵێن: رەنگە گیان لەدەست بدات، شایەنی باسە هەر لە یەکەم چرکەدا کە ئامۆزاکەی فازل موتنی دەگیرێت، یەکسەر بەپەلە فازل موتنی و نەوزاد هادی و بەرێوبەری پۆلیسی هەولیر داوایان کردوە رێزی تایبەت لە ئامۆزاکەی فازل بگیرێت و هەولی ئازادکردنی بدەن.

ئەم رەفتارانەش نیشان دەدات، کە بەرپرسانی پارتی بەهۆی دزینی زۆری داهاتی گەل و نەبوونی یاسا و هیچ ترسێکیان لەسەر لێپرسینەوە نییە، بەهەموو شێوەیەک بێ باکانە بەربونەتە گیانی خەلکی بەجۆرەها شێوە ئازاریان دەدەن و دەیانچەوسێننەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە