کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ دەستى خسبوە بینە قاقاى كۆسرەتەوە ؟

Tuesday, 22/06/2010, 12:00


هەندێ كەس ئەڵێن كۆنگرەى ئەم جارە هێرۆ بە توندى دەستى خستبو ە بینە قاقاى كۆسرەت و بە هەزار حاڵ خۆى و كوڕەكەى دەرچوون ,بەڵام من ئەڵێم ئەمە وانیە , ئەگەر وایە كۆسرەت بۆ ئەمە قبوڵ ئەكات , ئەمە تەنها بۆ ئەوەیە ئەوانەى كە بەحساب سەر بەو بون و دەرنەچوون گلەیى لە كۆسرەت نەكەن و ئۆباڵەكەى بخەنە ملى تاڵەبانى و هێرۆوە ,من بەو بەڕێزانە ئەڵێم كە ئەم قسانە ئەكەن ئەمانە هیچى وانیە , ئەوەى كۆسرەت بناسێ باش دەزانێ كۆسرەت بەتایبەت لەو كاتەوە ئیتر مەسەلە پیرۆزەكان خرانە ناو دۆڵاب و شتە تایبەتیەكان شوێنى گرتەوە و شەڕى قورس لە سەر پلەو ئیمتیازات بوو كۆسرەتیش وازى لە هەموو شتێك هێًناو ئیتر بە دەورى ئەوەدا ئەسوڕایەوە چى باشە بۆ خۆى و پیاوەكانى و كەس و كارەكەى بیكات , دوو تا سێ جار كۆسرەت زیز بوو بەڵام هەموو جارێك لەگەڵ بۆنە خۆشەكەى دۆلارە دزراوەكانى مامە دا بە سەرمەو قولات ئەگەڕایەوە بۆناو ماڵە گەورەكەى یەكێتى , ئەوەتا هەتا ئێستاش مەسعود نایەڵێ كۆسرەت ببێتەوە بە جێگرى كەچى تاڵەبانى قسەیەكى نەكردوە , كۆسرەت باڵێكى بە هێز بوو لەناو یەكێتیدا باش ئەیتوانى ڕەو ڕەوەى یەكێتى بەرەو ئاراستەى باش بگۆڕێ , دوو جار ئەو فرسەتەى بۆڕەخسا و ئەیتوانى ئەو شەرەفە گەورەیە لەگەڵ هاوڕێكانیدا وەربگرێ , بەڵام نەك خۆى نەیكرد بەڵكو لەو كەسانەش هەڵگەڕایەوە كە بەتەماى باش كردنى یەكێتى بوون , ئەگەر ئەو دوو هێزە لێك بدرایە, ئێستا یەكێتى نەدەگەیشتە ئەم حاڵەى ئێستا كۆسرەت نەتوانێ خۆشى دەربچێنێتەوە , یەكێتى لە حیزبى شەهیدانەوە بۆتە حیزبى بنەماڵە , ڕەوایە بنەماڵەى تاڵەبانى لەناو یەكێتیدا هەموو شتێك بن , ڕەوایە بەتەنها تاڵەبانى هەموو شتێك بێت , گەیاندنى یەكێتى بەم حاڵەتەى ئێستاى زۆربەى ئەگەڕێتەوە بۆ كۆسرەت , چونكە ئەو پشتى ئەوانەى بەردا كە بەتەمابوون یەكێتى لە هەیمەنەى تاڵەبانى و بنەماڵە كەى ڕزگار بكەن , كۆسرەت ئەمەى نەكردو دەستى ئەو برادەرانەشى بڕى , بەڵام ئەوان نەوەستان و كۆسرەتیش گەڕایەوە بۆ ژ ێر هەیمەنەى تاڵەبانى و بنەماڵەكەى و ئەم جارەش مەمنونى هێرۆ بوە تا خۆى و كوڕەكەى بۆ دەرچێنێ , ئەو كۆسرەتەى جاران بە شێرى ئیمامى عەلى بەناو بانگ بوو ئێستا واى لێ هاتوە ڕێوى تەواویش نیە , ئەم حاڵەتەش ئەو بێ هەڵویستیەى كۆسرەت دروستى كردوە , تەنانەت ئەوانەى چەندین ساڵ بوو شەڕیان لە سەر دەكرد ئەم كۆنگرەیە ئەوانیشى لێ بوو , ئێستا كۆسرەت تەنها خۆى و كوڕەكەی و ڕەحمى هێرۆ و تاڵەبانى ماوە , ئەگینا هیچى نەماوە , بەرەى میللەت ئەو بەرەیەیە هەر سەركردەیەك هەڵیبژێرێ سەركەوتوو ئەبێت بەڵام پشت كردنە میللەت دۆڕاندن و ماڵ وێرانى بە دواوەوەیە , كۆسرەت تا لەبەرەى میللەتدا بوو شێرەكەى ئیمامى عەلى بوو, بەڵام ئێستا دواى ئەو بێ هەڵویستیانەى وا نەماوە, هەڵبژاردنى بەرەى دژە گەلى تاڵەبانى و باندەكەى و بێ دەنگ بونى لە ئاست ئەو هەموو ناهەقیەى كە دەكرێ ئیتر كۆسرەت , ئەو شێرەى جاران نیە كە خەڵك و كادرە هەق خوراوەكانى یەكێتى پشتیان پێ دەبەست , هەلى مەردانە كەم ڕێك دەكەوێت , كۆسرەت دوو جار بۆى ڕێك كەوت , بەڵام نەیتوانى سود مەند بێت لێى , ئەگەر ئەو ئاواى نەكردایە و پشتى نەوشیروان مستەفا و برادەرەكانى ترى بەرنەدایە ئێستا یەكێتى یەكێتیەكى تر دەبوو , ئەوەتا ئەو نەیكرد , ئەوەش ئەو ڕۆژگارە سەختەیە كە خۆشى و یەكێتى تێى كەوتون , ئێستاش فرسەتى ماوە بەڵام بە لاوازى , ,ئەتوانێ بێتەوە ناو بەرەى گەل و جارێكى تر ببێتەوە بە كۆسرەتەكەى جاران , ئەوەى ڕۆژێك زووتر ئەو بەرەیەى تاڵەبانى و باندەكەى بەجێ بێڵێ ئەوە سود مەند دەبێت و ئەوەشى دوا بكەوێت , ئەوا ئەكەوێتە بەر نەفرەتى گەل , هەمووشتان نەفرەتى گەلتان بیرە كەچى بە بەعس كرد , كۆسرەت ئەگەر ڕاست دەكات و بەڕاستى دەست خراوەتە بینى , ئەى بۆ هەڵویستى نەبوە , ئەى ئێستا چى دەكات , خۆ ئێستا ئەو دەستە لە بینى بۆتەوە , بۆیە ئەڵێم ڕاست ناكات , و ئەوە قسەیەكە بۆ ئەوەى ئەو فشارەى لە سەریەتى لە لایەن هاوڕٍێكانیەوە كەم بكاتەوە , ئەگەر ڕاست دەكات , ئەوە عەرزوئەوە گەز ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە