کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دەهەزار دەمانچە بۆ كڕینى دەنگى خەڵكى لە لایەن یەكێتى نیشتمانى چ مانایەك دەبەخشێت ؟

Friday, 03/04/2009, 12:00

2400 بینراوە


كاتێی هەواڵى گرێبەستێكى نێوان یەكێتى نیشتیمانى كوردستان و وڵاتى كرواتیام خوێندەوە لە پێگەى ئاوێنە , بۆ كڕینى 10 هەزار دەمانچە , دڵگرانیەكى زۆر ڕووى تێكردم لە بۆ حیزبێكى بەناو دیموكراسى و ئەندام لە رێكخراوى ئینتەر ناشیونال , كە شەرم شورییەكى زۆرە كە هەمیشە باس لە فەزاى دیموكراسى وكۆمەڵگاى مۆدێرن بكات كەچى بۆ كڕینى دەنگى خەڵكى 10 هەزار دەمانچە بكرێت !
ئەمە چ نەنگ وشورییەیەكە بۆ بەرپرسانى باڵاى ئەم حیزبە ,بە دەمانچەو ئەرزە دابەشكردن دەنگى خەڵكى كۆبكەنەوە ! ئایا ئیتر چۆن مەلا بەختیارو سەرانى ترى ئەم حیزبە ڕوویان دێت لەسەر شاشەى میدیاكان باس لە هەڵبژاردن و كۆمەڵگاى مۆدێرن دەكەن !
كە لەم سەدەى مۆدێرنەدا لە برى پێشكەشكردنى پرۆژەى جوان و خزمەتگوزارى و كارو بەرنامەى حیزبەكەیان بۆ جەماوەر بە شێوەیەكى تەندروست لە كاتى هەڵبژاردن ڕوون بكەنەوە , كەچى تازە بەتازە عەقڵێتى سەردەمى شاخ زیندوو دەكەنەوە ! ئایا كڕینى دەمانچە چ مانایەك دەبەخشێت ؟ ماناى ئەوە نیە كە ئەم حیزبە وزەو شەحنى تێدا نەماوە دەیانەوێت لەم رێگەوە نێتى وەزەیان زیندو بكەنەوە ؟
ئەمە لە لاى دەسەڵاتى كەسك ئەوە دەسەڵاتى زەرد هەر باس مەكە كە چۆن بە لێشاو ئەرزە دابەش دەكەن چۆن بە لێشاو خەڵك دادەمەزرێنن وەك لە هەڵبژاردنى پێشو بە میلۆن دۆلاریان دابەش كرد بەسەر سەرۆك عەشیرەت وخێڵەكاندا , نەك دەمانچە بگرە لە تاپڕەوە بۆ تفەنگ وبڕنەو قەناس وكڵاشینكۆفیش دەكەنە دیارى دەستیان بۆ ئاغاو تیرەو هۆزەكان , تەنها لە پێناو ئەوەى دەنگى زۆرتر بێنن !
بەراستى شەرمە بۆ ئەم دوو حیزبە كە هەڵگرى بیرى سیكۆلارن بەڵام سیكۆلارى دیكتاتۆرى و تاكڕەوى چ سەردەمێك ! كە ئەم جۆرە سیكۆلارە بوەتە جێی نەفرەتى جەماوەر , چونكە 18 ساڵە نەیان توانیوە خۆشگوزرانى و دادو ئازادى بۆ خەڵكى دابین بكەن .
ئەركى سەرشانى جەماوەرى كوردستان ئەوەیە كە نابێت بایكۆتى هەڵبژاردن بكەن لە دژى ئەو دوو حیزبە , چونكە گەر بێت وخەڵكى نەروات بەرەو سندوقەكان ئاوا ئەو دوو حزیبە شارەزاییەكى باشیان هەیە لە چۆنێتى ساختەو پڕكردنەوەى دەنگى خەڵكى بە شێوەى نەشیاو , بەڵكو ئەركى سەرشانى جەماوەر ئەوەیە كە زۆر بە پەرۆشەوە برۆن بۆ دەنگ دان بەڵام نەك بۆ ئەو دوو حزیبە , بەڵكو حیزبى ترو لیستى تر زۆرن كە بەشدارى پرۆسەكە دەكەن , ئیتر لیستى سەربەخۆى نەوشیروان موستەفا بێت یان لیستى یەكگرتووى ئیسلامى یان هەر لیستێكى ترى سەرساحەى كوردستا ن , گرنگ ئەوەیە دەمو چاوەكان بگۆرن , گرنگ نیە كێن , گرنگ گۆرینى دەموچاوەكانە , چونكە 18 ساڵە ئەو دەموو چاوانە تووشى ریپۆقى ڤایرۆساوى بوون پێوێستى بە چارەسەركردن هەیە تەنها چارەسەریش نەمانى دەسەڵاتى پاوانخوازى ئەوانە بە شێوەیەكى دیموكراسى و گواستنەوەى بۆ دەستى نەیارانى ئەو دوو حیزبە .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)