کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


کۆشکەکانی بنەماڵەی سەرۆک و بێ هەڵوێستی ئۆپۆزیسیۆن!

Friday, 21/09/2012, 12:00


پاتەی کۆنی کەرەج و کۆشکەکانی ئێستای بنەماڵە!
پێش بڵاو بوونەوەی وێنەی کۆشکەکانی کوڕ و کچانی ئدریس بارزانی جوانه‌مه‌رگ، بە پێکەنینەوە، بە برادەرانی کوردستانپۆستم ووت: وێنەی کۆشەکەکان دامە بەزێنن، بنه‌کا سبه‌ینێ خه‌ڵکی تووڕ بن و لە داخا بڕژێنە سەرشەقام و ئاسایشی نەتەوەیی و ئەم ئەزمونە ساوایەمان لە کیس بچێت، لێ وێنەکان دابەزین، گریمان ژمارەی خوێنەرەکانی گەیشتە ١٥ هەزار، سەدان کەسیش لە فەیسک بوک، قسەی لەسەر کرد، ئێ دوایی چی رووده‌دات!؟
ئەنجام: هیچ، ئەوەش وەک هەر رووداوێکی تر گوزەر دەکات! هەرچەندە ئەو کۆشکانە لە چاو کۆی سەروەت و سامانی ئەم بنەماڵە دزه‌ خه‌باتگێڕانه‌ لەسەدا یەکیش نییە، ئەم وێنە و هەواڵە لە هەر وڵاتێکی تر بڵاو بکرابایەوە، دونیایان دەهەژاند.
جگە لە خوێنەرانی کوردستانپۆست و هەڵسوڕاوانی پەیجەکانی فەیس بوک کەس قسەیەکەی لە بارەی ئەم دزیە زەبەلاحەوە نەکرد، ئەمڕۆ بابەتێکی هاوڕێ و هاوکارم تەها ڕه‌ئوف لە فەیس بوک سەرنجی ڕاکێشام، کە ره‌خنه‌ و گلەیی دەکات لە میدیا به‌ناو ئەهلیەکان و جەماعەتە ئۆپۆزسیۆنه‌ سه‌قه‌ته‌که‌ی گرده‌که‌ و مزگه‌وته‌کان، کە بۆچی قسه‌یه‌ک ناکه‌ن و پرسیار و بەدواداچوونی بۆ ئەو ناکەن!



کاک تەها رەئوف له‌ فه‌یس بوکدا نووسیوێتی و ده‌ڵێت:
له‌و بابه‌ته‌ی که‌ کوردستانپۆست بڵاویکرده‌وه‌ ده‌رباره‌ی ڤێلاکانی نێچرفان بارزانی و خوشک و براکانی، ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که‌ له‌ کوردستان نه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌چێت و نه‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ ئۆپۆزسیۆن... میدیای به‌ ناو سه‌ربه‌خۆش نه‌یانتوانیوه وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م به‌ ئه‌رک و ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵبستن، هه‌رچی دادگاکانیشه‌ به‌ ئاشکرا بوونه‌ته‌ پاشکۆی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌...!
گه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ ڕاست نییه‌، ده‌بێت میدیا ئه‌هلیه‌کان و دادگا کان به‌ ئه‌رکی
خۆیان هه‌ڵبستن و به‌ دواداچوون بکه‌ن بۆ ڕاستی و دروستی ئه‌و وێنانه‌ و پاشان ئه‌گه‌ر ڕاست بوو، دادوه‌ری گشتی بڕیاری ده‌ستگیرکردنی نێچیرڤان بارزانی و خوشک و براکانی بدات، یان هه‌رکه‌س و لێپرسراوێک که‌ به‌ نایاسایی و به‌پاره‌ی دزراوی خه‌ڵكی کوردستان کۆشک و ته‌لار ده‌کڕێ و به‌ ئاره‌زووی خۆیان سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان ته‌خشان و په‌خشانی ده‌که‌ن و به‌ ئاسایی وه‌رده‌گیرێت...!؟
به‌حساب هۆی گرتن و له‌ناوبرده‌دنی قایمقامی سلێمانی مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵیی و به‌خراپ به‌کارهێنانی پۆست و ماڵی گشتی خه‌ڵک بوو..!
ئه‌ی بۆچی هه‌موویان بێده‌نگن له‌م گه‌نده‌ڵییه‌ی به‌ناو سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان......؟
****************************
جێی خۆیه‌تیی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌، یان قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رنجه‌ی کاک ته‌ها ره‌ئوف منیش ئه‌وه‌ بنووسم، که‌ براده‌رێکی ستافی کوردستانپۆست له‌و رۆژانه‌دا وتی ئایا سه‌رنجی که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێنت داوه‌، که‌ زۆر جار وتاری هیچ و بێکه‌ڵکی سایت و رۆژنامه‌ حیزبییه‌کان ده‌هێنن و ده‌یانخوێننه‌وه، له‌ کاتێکدا وتاری زۆر به‌رهێز له‌ کوردستانپۆستدا بڵاوده‌کرێته‌وه‌، ئه‌مان فه‌رماۆشی ده‌که‌ن!
منیش له‌ وه‌ڵامدا وتم: کاکی برا، ئۆپۆزیسیۆن و براده‌رانی گرده‌که‌، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست و وه‌کو سه‌رده‌می شاخ بۆیان بلوێت، یه‌که‌ به‌یه‌که‌ی نووسه‌ر و ئه‌ندامانی ستافی کوردستانپۆست تیرۆر ده‌که‌ن، ئه‌مان هیچ جیاوازییه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا نییه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ ئه‌مڕۆ باڵیان نییه‌ تا پێی بفڕن!

سەرەتا قسەیەک لەسەر میدیای بەناو ئەهلی!
زۆر جار و لە زۆر ڕووداودا کەم تا زۆر باسمان کردون و قسەی خۆمان لەسەریان هەبووە، بۆیە هەرچیەک بوترێت دووبارەیە، تەنها ئەوە نەبێت کە ئەو گۆڤار و سایت و ڕۆژنامانەی بانگەشەی ئەهلی و سەربەخۆ بوون دەکەن، حاشا وا نیە و ئەوان وەک هەر دەزگایەکی تری سێبەری حیزب و ڕیکخراوێكن، دەربارەی ناوی کوردستانپۆستیش دەمێکە سوێن دو تەڵاقی سێ بەسێیان خواردووە، کە ناوی نەهێنن، نەوەک دەسەڵات بەتەوایی لێیان بڕەنجێت! هه‌رچه‌نده‌ جار جاره‌ وتار و هه‌واڵی کوردستانپۆست ده‌به‌ن و به‌ که‌مێک ده‌ستکارییه‌وه‌ وه‌کو بابه‌ت و هه‌واڵێکی تر بڵاوی ده‌که‌نه‌ه‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی دزییه‌، که‌ ده‌سه‌ڵات پاره‌ی له‌ ده‌ستابوو، دزی ده‌کات، لێ ئه‌مان قه‌ڵه‌میان به‌ده‌سته‌وه‌ و بیر و ئه‌رکی نووسه‌رانی تر ده‌دزن، دزی هه‌ر دزییه‌، چ له‌ گیرفان، یان له‌ ویژدان
زۆر جار بیر لەوە دەکەمەوە، تۆ بڵێی ئێمە واتە کوردستانپۆست ئەوەندە، پڕ مەترسی بێت، کەس نەوێرێت ناومان بهێنێت!
دەربارەی ئۆپۆزسیۆنیش، هەڵوێستی ئەوانیش زۆر لەوان چاکتر نیە، هەرچی برادەرانی کۆمەڵ و یەکگرتووە ، تا پرسی ئیسلام عروبە لەوێ بێت، خۆیان لەقەرەی ئەو باس و خواسانە نادەن.
ئەوەی کە دەبێ هەڵوێستەی لە سەر بکرێت، هەڵوێستی دەبڵ موڕاڵی گۆڕانە، ک ەنەک هەر لەسەر ئەو پرسە بەڵکو دەیان ، ڕووداوی گەورە دێنە پێش و ئەوان هیچ ناڵێن
زۆر جار کەسەیری کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی گۆڕان دەکەم، بەحەق بەزەییم پیاندا دێتەوە، ئەمڕۆ هەواڵێکیان بڵاو کردبۆوە، گوایە شوانێک ماریکی ژەهراوی بەگاز کوشتووە لە تۆڵەی کوشتنی سێ مەڕەکەی!
لەم ڕۆژانە بەڕێکەوت لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیknn ، باسی لەدەیان هەواڵی بێ تام و بێ بایەخی لەهەموو سایت و گۆڤارە حێزبیەکان و سێبەرەکانیان و خۆیان و فەیس بوک دەکرد، کەچی تاکە بابەتێکی کوردستانپۆستی تێدا نەبوو.
لە کۆتاییدا ئەم ناو نەهێنانەی میدایاکان و ئۆپۆزسیۆنەکان بەسەر هاتی پیاوێکی دەشتی هەولێری بیر هێنامەوە.. ئه‌مه‌ش ئه‌و نوکته‌یه‌ی وه‌بیرهێنامه‌وه‌:

پیاوێکی دەشتی هەولێر دوای ساڵی ١٩٨٨ دیتە هەولێر و بەخەیاڵیدا دێت، بۆچی عەریزەیەک نەنووسێت و ڕادەستی پاریزگای هەولێری نەکات، بەڵکو ئەوە خوایە ئاوڕێکی لی بداتەوە، پیاوەکە دێتە بەردەم پارێزگاو بە عەریزە نووسێک دەڵیت، بەڵکو عەیزەیەکم بۆ بنووسی.
کابرای ئەرزو حاڵ نوس دەڵی فەرموو خارە.
کابرای دەشتەکی باسی نەهامەت و هەژاری و ماڵ سوتان و ڕاگوازتن و مردار بونەوی ئاژەڵ و مردنی ژن و ئەوانەی دەکات وەک چیرۆکێکی ترژیدای پچڕ پچڕ بۆی دەگێڕێتەوە...
تا تەواو دەبێت، دواتر کابرای عرزوحال نووس ته‌واوی سکاڵاکه‌ی بۆ ده‌خوێنێته‌وه‌، کابرای دەشتەکی هۆن هۆن دەگری و فرێسکەکانی بێ پسانەوە دێنە خوارێ روودەکاتە کابرای عەرزوحاڵ نوس دەڵێت، توخوا کاکە گیان لۆ ئەوەندە مەغدور بووم؟
کابراش دەڵیت خاڵە گیان ئەوەی تۆ ووتوتە من نوسیومە.
ئێمەش بە پێکەنینەوە بە میدیاکان و ئۆپۆزسیۆنە تەزویرەکان دەڵێن
ئەرێ بەڕاست ئێمەش ئەوەندە ترسناکین کە ناوێرێ ناومان بهێنن؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە