کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مەلابەختیار پەردە لە سەر ڕووە ناشرینەکەی یەکێتی هەڵدەماڵێت

Tuesday, 06/05/2014, 12:00

1760 بینراوە







یەکێتی ماوەیەکە دەستی داوەتە چەواشەکارییەکی سەیر، درۆ تۆمەتبەخشین وسەرەوژێرکردنی ڕاستییەکان.

یەکێتی لە پێش هەڵبژاردنەکان بزوتنەوەی گۆڕانی بە هۆکاری دواخستنی پێکهێنانی حکوومەت لە قەڵەم دەدا بەڵام ئێستا لای میللەتی کورد ئاشکرا بوو کێ هۆکاری سەرەکی ئەو دواخستنەیە وکێ ئەم بەرپرسیارییەتییەی دەکەوێتە ئەستۆ. ئەوا ئەمڕۆشی لە گەڵدا بێت یەکێتی ڕێگرە وهەر جارێ بە هۆکارێک ڕێگری لە دروست بوونی حکوومەت دەکات.

یەکێتی بە بۆنەی ململانێی باڵەکان وبرین وگرفت وقەیرانەکانی ناوخۆ هێشتا ناتوانێت لە ناو خۆیدا پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەت پڕ بکاتەوە ودەستنیشان بکات، ناتوانێت بڕیارێک بدات بۆیە بەرژەوندییەکانی گەل ومیللەت وخواستەکانی دەکاتە قوربانی بەرژەوەندیەکانی خۆی وکۆمپانیاکانی.

ئەمڕۆش مەلا بەختیار لە هەڵچوونێکدا ڕووە ناشرینەکەی یەکێتیمان پێپیشان دەدات. مەلا لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ کەناڵی ڕووداو دەڵێت ؛ ئەنجامی هەڵبژاردن وژمارەی کورسی پێوەر نییە، دەبوایە پارتی پەڕۆشیی یەکێتی بۆحکوومەتەکانی پێشوو بەوردی سەیری سیاسەتی ئێمەیان بکردایە. مەلا هەڵبژاردن وکورسی پەرلەمانی بە پێوەر نازانێت وقەبوول ناکات، نەک تەنها ئەمە بەڵکوو داوا لە پارتیش دەکات کە دەنگی میللەت نەکات بەپێوەر بەڵکوو دەبێت کلکایەتی یەکێتی وملکەچ کردنەکانی یەکێتی بۆ پارتی، ڕەش بە سپیکردن وچەپڵەلێدان لە حەق وناحەقدا پێوەر بن. ئەمەش بە ئاشکرا دژایەتی کرندنی دیموکراسی وبێبایەخکردن وبازدانە بەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن ودەنگدانەوە، ئەمە بێبایەخکردنی ڕا وبۆچوونی گەلە. ئەمە یەکێتی نیشتمانی وەکوو حێزبێکی ئیستالینی دکتاتۆر نیشاندەدات، ئەی کوا سۆشیال دیموکرات؟ ئەم قسانە نە سۆشیالن ونەدیموکرات. ئەمە دووبارە کرندنەوەی قسەکانی بەشار ئەسەد ودکتاتۆرە عەرەبەکانە کە قەت لە گەڵ هەڵبژاردن وڕای گەلدا نین.

مەلا لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی هێزی ٧٠ی پێشمەرگە کە هێشتا نەخراوەتە ژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت؛ ئەگەر حکوومەتێکی پرۆفیشناڵ هەبوو یەکێتی هەڵە دەکات هێزی خۆی ڕادەست نەکات. ئەم قسانەش واتای ئەوەیە کە حکوومەتەکانی پێشوو پرۆفیشناڵ وجێی باوەڕی یەکێتی نەبوون.

پێشنیارێک بۆ حکوومەتی هەرێم دەکەم کە وەزارەتێک بهێنرێتە ئاراوە بۆ ڕاگەیاندن وبسپێرێت بە یەکێتی، چونکە لەم ماوەی ئاخرە بەتواناوە پیشانیداین کە تەنها یەکێتی لە وەزیری ڕاگەیاندنە درۆزنەکەی سەدام موحەمەد سەعید سەحاف، لە درۆ وچەواشەدا بەتواناترە، دەتوانێت ڕاستیەکان بگۆڕێت ڕەش بکات بە سپی وسپی بە ڕەش بنوێنێت لە تەزویردا دەستێکی باڵای هەیە، ودۆڕان بە سەرکەوتن لە قەڵەم بدات.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)