کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


" چوارێنەکانم" / بەشی پێنج

Monday, 04/11/2013, 12:00

1953 بینراوە



ئەگەر رۆژێک ئەوین حاکم بێ لامان
بگاتە دەردی دڵ زوو بێتە ڕێمان
لە چەنگی تۆلە دەستی بێ وەفاییت
چلۆن دەرچێ گوڵم ئەی داد وئامان .

دڵم گێژە لە دەستی عیشقی جانان
لەچاو م خەو رەویوە کاتو ساتان
دڵی ساویلکە وەک لاوێنی تەڕ بی
سەرێکی ئەشک سەرێکی خوێن لە چۆڕان .

دڵم تەنیا لە کونجێک دا تە پیبو
نە دێوانە نە ئاشق نەش خەمی بوو
کە تۆ هاتی هوروژا یەکسەرە دڵ
بە ژانان داڕژا ژانی ڕەمیبوو .

لەسەر پردی سیڕاتیش یادی تۆمە
لە دۆزەخ یا بەهەشت هەر تۆمە تۆمە
هەموو دونیا لە لایەک هەر تەنێ تۆ
بە یارت دادە نیم بکرێمە لۆمە .

لە ڕەزبەردا دڵم سرکەی بە جۆشە
دەڵێ پاییز گەیی تۆ مەی بنۆشە
دەگا چەندجور ترێ خاوەن مەی وهەست
لەخومرەی کە دەبا ئێمەش ببین مەست .

دڵم هارەو قەپی گۆناتی ویستە
قەپێک دووجار نمرە بیستە
وەرە با دەرچێ هاری لەودڵەی من
بەگازێک هەر نەبێ ماچی پێویستە .

ئەمن شیدا ئەتۆش خاوەن خەتو خاڵ
لە بەرتۆیە زمان کەوتە گڕوگاڵ
وەرە با پێکەوە زیکرو دوعا کەین
تەمەن گەنجەنەکا وازوو ببین کاڵ .

دڵم لاوێنە با نەشکێ لە دەستت
وەرە لای من لە سای گەرمای هەستت
لە ئامێزی گرە داسەکنێ ئاواتی
نەکا بمرم منی بێچارەومەستت .

لە جێ هەواران جێ ژوانگەی یاران
لە ریزی سواران جێ مام لە یاران
نە حەیران نە لاوک نە بەیتو مەقام
دڵم خۆش ناکەن بە بێ هەواران .

شەوانە من خەریکی دەرس ودوەرم
لە شەوقی مانگی رووت پێنوسە دەستم
هەتا پەنجەم لە پەنجە بۆت دە نوسم
هەتا ماوم دەڵێم هەر بۆ تۆ دەمرم .

ئەگەر تۆ مردوو شۆرم بی
لە کوێ حەوجێم بە دونیای دی
بە زیندوویی ئەمن مردوم لە بۆ
سینە سەنگ مەدە ئازاری من چیدی

شەوی تارە گەلێک مەستو تلاوتم
رێگەم لێ ون بووە تارە ئاواتم
هەتا کەی رێیە ببڕم کوێرە رێ بێ
لە لێواری تەمەن هات و نەهاتم .

هەرچی کە داوتە بە من ها بۆ خۆت
نەمدی لە تەمەن بێجگە لە زنجیرو کۆت
دەی بەسسە منەت وخۆ بە زل زانی
دەر کەوە با بتبینم جا دەمرم بۆت .

پێم دەڵین حوری فراوانە لە بەهەشت
مەی بە لێشاوە دەخورێتەوە بە تەشت
نە حۆری نە شڕابی تۆم گەرەکە خوایە
نە غدی خۆم باشترە لێی ناکەم گوزەشت .

باوە کە دەڵێن بەهەشتە جێی پیاو خاسان
تێیدا نییە رێگا بۆ لاڕێ و خراپان
ئەی جوگە شڕابی وێت بۆ کێیە
مەی لێرە حەرامە لای تۆ بۆ چاکان .

بۆ شەڕابی تۆ حڵاڵە چون لە جۆگەی جەننتە
بەزمی حوری وبەزمی مەی بە لێشاوە ڕەحمەتە
من بە تاڵی مەی دڵم ئارامە لەم دونیایە دا
رێگەنامۆیە نە حۆری ونەشەڕابی تۆم گەرەکە .

بۆ دەری دڵە مەی بینۆشە هێژا
پێنج فەڕزە هەمووگاڵتەیە وفێڵ ریا
تاکەی تەمەنت بە فیڕۆ چێ حەیران
کێ هاتەوە دیتی بەهەشت هەیە یا نا .

بادەی لاوەتیم زوو بایدایەوە
پیری بۆ تەمەن سەری نایەوە
نەمزانی بۆچی رۆژانی گەنجی
سووکە خەونێک بوو لێم بڕایەوە .

نەدۆزەخ نە بەهەشتت نزیکەخوایە
نە جۆگە شڕاب نە حوریت رەوایە
هەرچی دەمدەیتێ لەم دونیایە گەرەکمە
گەر راست دە کەی وقسەت لە جێ دایە .

جەعفەر/ کەریمی
تورکو/ فەنلەند
١٩٩٦/ زایینی





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)