کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حزبی کۆمۆنیست و شۆرشی ئۆکتۆبەر بە بۆنەی یادی نەوەدو پینج ساڵەی شۆرشی ئۆکتۆبەرەوە

Thursday, 01/11/2012, 12:00








ریکەوتی ٢٥ ئۆکتۆبەری ئەمساڵ نەوەدو پیج ساڵ تیپەر دەبیت بەسەر روودانی شۆرشی کریکاری سۆسیالیستی ئۆکتۆبەردا کە لە ٢٥-١٠-١٩١٧ روویدا.ئەم شۆرشە بۆ کۆمۆنسیتەکان و رابەرانی بزوتنەوەی کریکاری و چینی کریکارو سەرجەم ئازادیخوازان ویەکسانیخوازان لە هەمو سەردەمەکاندا مایەی وانەو ئەزمون لیوەرگرتنەو هەمیشە دەبیت لەهەر دەورانکیدا کۆمۆنیستەکان لە کۆشەنیگای جیاجیاوە خاڵە پیشرەوی و لاوازی یەکانی کەڵک لیوەرگرن.
شۆرشی ئۆکتۆبەر وەک سەرکەوتوترین راپەرینی جەماوەری چەکداری بوە مایەی بە دەسەڵات گەییشتنی کریکاران و کۆمۆنستەکان .چینی کریکارو کۆمۆنیستەکان کە ریکخراو بوون لە حزبی بەلشەفی و شوراکانی کریکاران و جوتیاران و سەربازان، بە رابەری لینین، لە کاتو ساتیکی دیاریکراودا توانیان لە ماوەی دە رۆژدا، بە ووتەی جون رید گەورە رۆژنامەنوسی شۆرش ،جهان بلەرزینن وبە کەمترین قوربانی دەسەڵات و دەوڵەتی بۆرژاوزی بروخینن و دەسەلاتی راستەوخۆی خۆیان دامەزرینن.هەڵبەت ئەم دەسکەوتە گەورەیەش دەگەریتەوە بۆ بلیمەتی لینین و بۆلشەفی یەکان و توانیان لەو چرکە ساتانەدا بریار لەسەر راپەرینی چەکداری بدەن و بە ووتە لیون تروتسکی لە دوای لنینەوە ووتە بەناوبانگەکەی مارکس بڵینەوە کە دیوت راپەرین هونەرەو نابیت یاری پی بکری.
هەڵبەت پیش شۆرشی ئۆکتۆبەر لە ١٨-٣-١٨٧٠ یانی نزیک بە ٥٠ سال بەر لەو کۆمۆنیستەکان و چینی کریکار لە هەلومەرجیکی تری تایبەتدا توانیان دەسەلات بۆ ماوەی دوو مانگیک بگرنە دەست کە ئەمەش بو خۆی بوە مایەی دەرسو تاقی کردنەوەی یەکی گەورە هەم بۆ لنین و بۆلشەفیکەکان و هەم بۆ ئەمرۆی ئیمەش ،هاوکات هەر لە دەورانی شۆرشی ئۆکتۆبەردا لە زۆر ووڵاتی تر شۆرش و راپەرین بوە، بەتایبەتی شۆرش و راپەرینی بولگاریاو ئەلمانیا، بەڵام بەهۆی کۆمەڵیک لاوازی یەوە هەر وەک کۆمۆنی پاریس ،بە تایبەتی لاوازی رادەی ریکخراوبونی حزبی و جەماوەری و رابەری یەکی لیوەشاوەی شیلگیری وەک لنین ،ئەوانیش نەیان توانیوە بە دەسەلات بگەن و چینی بورژوازی و حزب و دەولەتەکانیان توانیان هەر زوو سەرکوتیان بکەن.
دیارە ئیمە لەم کاتانەدا کە یادی شۆرشی ئۆکتۆبەر دەکەینەوە پیویستە لە زۆر رووی زاتی و مەوزوعی یە لیکی بدەینەوەو سەرنجی بدەنی و کەڵک وئەزمون لە پیشرەوی و کەموکوری و لاوازی یەکانی وەرگرین. هەر وەک چۆن لینین و بولشەفی یەکان و رابەرانی ئەو دەورانە بە چاویکی رەخنەگرانەوە سەرنجی شۆرشی کۆمۆنی پاریسیان داوەو کەڵکیان لیوەرگرتوەو دەرسیان لە کەمو کوری یە کانی وەرگرتوە .
بە تایبەتی ئیمە لە یەک ساڵ و نیوی رابردودا شایەدی کۆمەڵی شۆرش و راپەرین و نارەزایەتی زۆر گرینگ بوین لەسەر ئاستی جهان و ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەراست .لەوانە شۆرش و راپەرینی تونس و میسر و یەمەن و سوریا . تەنانەت لە ئاکامی سەرکوت و بیمافی و لە ژیر کاریگەری ئەو راپەرینانەدا نارەزایەتی جەماوەری عێراق و کوردستانیشی گرتەوە. ئەمە جگە لە شەپۆڵی نارەزایەتی ملیونی لە یونان و ئیسپانیاو ئیتالیاو زۆر ووڵاتی تری ئەوروپاو هەتا ئەمریکاش.
جا ئەگەر ئەمرۆ بەراوردیکی خیرای ئەو هەلو مەرجەی کە شۆرشی ئۆکتۆبەری تیا رودا بکەین لەگەڵ ئەمرۆدا ئەوە دەکری زۆر خاڵی هاوبەشی لاوازی و پیشرەوی لە چاو ئەمرۆدا بەراورد بکەین.
بیگومان ئەوە بۆ کۆمۆنیستەکان و رابەرانی بزوتنەوەی کریکاری رۆشنە کە ئەو ساتانەی کە شۆرشی ئۆکتۆبەری تیا رودا کۆمەڵگای جهانی بە هەلوجەریکی سەختی جەنگی جهانی یەکەمدا تیدەپەری کە ئەوەش بۆ خۆی ئاکامی قەیرانیکی قولی سیستەمی سیاسی و ئابوری سەرمایەداری و چینی بورژوازی بوو. وەک چون ئەمرۆش ئەوە ٣-٤ ساڵە سیستەمی سەرمایەداری و چینی بورژوا توشی گەورەترین قەیرانی سیاسی و ئابوری هاتوە.وە بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خۆشی چینی بورژوا جگە لە شکانەوەی ئەم قەیرانە ئابوری یە بەسەر کریکاران و خەڵکی بی بەش هاوکات سەرکوتی هەمەلایەنەو زیاتر بیماف کردنی بەشی هەرە زۆری کۆمەلگای کردۆتە دیاردەیەکی زەق .
تەنانەت هەڵگیرسانی جەنگ و شەرە ناوخویی و ناوجەیی یەکان و بەری خستنی شەری جوراوجور هەموی بۆ مانەوەی دەسەلاتی بورژوازی خۆیەتی. بە تایبەتی چینی بورژوازی ئەمریکاو وولاتە زلهیزەکانی تری ئەوروپا لە پیناوی پاراستن و هەرچی زیاتر قازانج و دەسکەوتو مانەوەی زلهیزی خۆیان هەمو ریگایەکیان گرتوتە بەر بۆ ئەوەی نارەزایەتی و راپەرینی چینی کریکارو جەماوەری ستەم دیدە بەلاریدا بەرن.
بەلام خالی بەهیز و پیشرەوی لە هۆکاری روودانی شۆرشی ئوکتۆبەردا جیاوازی لەگەڵ هەمو ئەو شۆرش و راپەرینانەی کە لە دوای ئەوەوە بوە ئەوەیە، وەک لەسەرەوە بە کورتی ئاماژەمان پیدا، مەسەلەی رادی ریکخراوبونی کۆمۆنیسەکان و چینی کریکار و خەلکی ستەم دیدە بوو لە رووی ریکخراوەی حزبی و جەماوەری یەوە. هاوکات بوونی رابەری یەکی بە عەزم و ئیرادەی شۆرشگیرانەو بەرنامە و ستراتیژو تاکتیکی رۆشنی وەک بەلشەفی یەکان و لنین .
هەر بۆیە لنین و بەلشەفی یەکان توانیان لە ماوەی نزیک بە١٠ ساڵدا رۆڵی زۆر کاریگەر بینن لە شۆرشی بورژوا دیموکراتی سالانی ١٩٠٥-١٩٠٧ و پاشان شۆرشی شوباتی ١٩١٧ و روخانی ئیمپراتوری تزاری روسی و بە دەسەلات گەیشتنی بۆرژوازی لە دوای شوباتی ١٩١٧.بەڵام بەلشەفیکەکان و شوراکان بە رینوینی لنین و بە دروشمی هەمو دەسەلاتیک بۆ شوراکان توانیان دریژە بە شۆرش بدەن و بە پیی ستراتیژو تاکتیکی حزبیانەی دروست لە شەوی ٢٤لەسەر ٢٥- ئۆکتۆبەردا توانیان بە بی هیچ قوربانی و خوین رشتنیک لە شاری پەترۆسبورگ کۆشکی حکومەتی کرینسکی بگرن وپاشان مۆسکوو لە ماوەی دە رۆژیشدا دسەلاتی بۆرژاوزی کۆتایی پی بینن و سەرکەوتنی شۆرش تا دوا قۆناغی خۆی لە بەدەسەلات گەیشتنی شوراکانی کریکاران و جوتیاران و سەربازندا بەدی بینن.
وە هەر لەگەل سەرکەوتنی شۆرشدا کۆمەڵی دەسکەوتی گەورەیان بەدی هینا کە بونە مایەی گەورەترین دەسکەوت بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.گرینگ ترییان ئەوە بوو کە یەک لایەنە، روسیا کە لایەنیکی سەرەکی بوو لە جەنگی جهانی یەکەمدا، ئەوان وەستانی جەنگیان راگەیاندو بەمەش جەنگ یەکجاری راوەستاو کۆتایی پیهات.ئەمە جگە لە کۆمەڵی دەسکەوتی تر لە بەرقەرار کردنی ئازادی سیاسی و یەکسانی ژن و پیاو و دیاری کردنی مافی چارەخۆنوسین بۆ میللەتان جیایی دین لە دەولەتو دەسبەسەراگرتنی کارگەو زەوی و زاری دەرەبەگو سەرمایەدارەکان و کەنیسەکان و کەمکردنەوەی جیاوازی چینایەتی و بیکاری وهەژاری و..پیکهینانی ئەنتەرناسیونالی سی یەم_کۆمینترن _ ....هاوکاری و هاوپشتی بزوتنەوەی کریکاری و کۆمۆنسیتی و بزوتنەوە رزگاریخوازەکانی دژی ئیمپریالی و ...هتد
هەڵبەت ئیمە لەم کورتە ووتارەدا ناتوانین بچینە سەر ووردەکاری یەکانی شۆرشی ئۆکتۆبەرو دەسکەوتەکانی کە زۆر گرینگەو دەکری زیاتر کەڵکی لیوەرگرین.من لیرەدا داوا لە خوینەران دەکەم کۆمەلی کتیب بخوینەوە لەوانە نەخۆشی چەپرەوی منالانە لە کۆمۆنیزمدا و دوو تاکتیکی سوسیال دیموکراسی لە شۆرشی دیموکراسی و لە یادی چوارەمین ساڵەی شورشی ئۆکتۆبەرو تیزەکانی ئەپریلی لنین و هەروەها میژووی شۆرشی ئۆکتۆبەرو دەرسەکانی شۆرشی ئۆکتۆبەری تروتسکی و ئەو دە رۆژەی جهان تیا لەرزی جۆن رید..هتد
بەڵام خاڵی گرینگی بەهیزو لاوازی وەک ووتمان لە نیوان لینین و بەلشڤی یەکان و چینی کریکاری ئەوکاتو ئەمرۆ مەسەلەی رادەی ریکخراوبونو بەهرەمەند بونە لە حزبیەتی کۆمۆنستی و ریکخراوەی جەماوەری شۆراکان کە مەرجی سەرکەوتنی شۆرش و گرتنە دەسەڵاتی سیاسی یە.
بۆیە ئەوەی ئەمرۆ دەیبین چ لە ناکام مانەوەو چ بەلاریدابردنی شۆرش و راپەرینی جەماوەری لە وولاتەکانی تونس و میسر و لیبیاو یەمەن و سوریا..هتد گرفتی نەبونی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری و ریکخراوی شوراکانی کریکاران و زەحمەتکیشانە لەو وولاتانە. وە تا ئەو گرفتە چارەسەر نەکری و کۆمۆنستەکان و چینی کریکار خۆیان ریکخراو نەکەن ئەوە ئاکامی نارەزایەتی و شۆرش و راپەرینی یان هەر دەکەویتە دەستی باڵیکی تری بورژوازی یەوە.چونکە بە ووتەی لینین شۆرشی چینی کریکار ناتوانی سەربکەوی بە بی بونی حزبی خۆیان .
بۆیە بانگەوازی ئیمە، وەک حزبی کۆمۆنیستی کریکاری، بۆ کۆمۆنیستەکان و رابەرانی سۆسیالیستی کریکاری و هەمو جەماوەری ئازادیخوازو یەکسانیخواز بەم بۆنەیەوە ئەوەیە کە پیویستە خۆیان هەرچی زیاتر ریکخراو کەن لە حزبی کۆمۆنست و ریکخراوی جەماوەریدا بە ئاسۆو بەرنامەو ستراتیژو تاکتیکی رۆشنەوە نارەزایەتی یەکان بەری بخەن و بەرەو رووی شۆرش و راپەرین برۆن وە سەرکەوتن تەنها بەم شیوەیە مەیسەر دەبیت.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە