ئه‌م پیره‌ژنه گه‌وره دزه، که کچی برایم ئه‌حمه‌د و ژنی تاڵه‌بانییه، بناسن !
Saturday, 06/03/2010, 12:00
ئه‌فلاتون، خوای فه‌لسفه داهێنه‌ره هه‌ره گه‌وره‌که‌ی جیهان، له ووته‌یه‌کیدا ئه‌ڵێ: ڕۆژ ده‌توانێت ته‌واوی دهرییاکان ووشک، کات. به‌ڵام به دڵۆپێک فرمێسکی چاوی ژن ناوێرێت.
کاتێک ئه‌و ووته‌ی ئه‌فلاتوونم خوێنده‌وه، سه‌رم هێناوبرد، تاوتوێم کرد، به‌ڵام نه‌متوانی تێیبگه‌م، نه‌متوانی چرای سه‌وزی بۆ هه‌ڵبکه‌م.
هه‌رچه‌ندیش بیرم له ڕه‌وشی سیاسه‌تی به‌گژدادانی نێر‌و مێی، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تابیه‌تی(گه‌وره‌ترین بازاڕ، بازاڕی سێکسه ته‌نانه‌ت لای سۆسیال دیموکراته‌کانیش) سیستێمی سه‌رمایه به‌ناو دیموکراتیش بکه‌یته‌وه، هێشتا هه‌ر ئه‌سته‌مه که له مرۆڤه بلیمه‌ته تێبگهیتگهیت.
بۆیه، تا بیستنی به‌سه‌رهاتی هێرۆی بله‌ی ئه‌حه ڕه‌شی، پیرێژنه دزهههرهگهورهکهی نه‌ک کوردستان به‌ڵکوو هه‌موو، جیهان، توانیم تروسکاییه‌ک بدۆزمه‌وه، که له ئه‌فلاتوونم بگه‌یه‌نێت.
له ڕاستیدا گه‌ڕام به‌دوای ئافره‌تێکدا که له‌و ته‌مه‌نه‌ی هێرۆدا، که وه‌ک ئه‌و به‌و ئاسته دزی کردبێت نه‌بوو، یان ڕه‌نگه من ڕێم لێی نه‌که‌وتبێ، بۆیه ئه‌و کاته تێگه‌یشتم، که پیری دانا نه خه‌ڵه‌فاوه و له خۆیه‌وه قسه ههڵناڕێژێت، به‌ڵکوو له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌کانی خۆیدا گه‌یشتوه، به‌و ئاسته‌ی که به‌و شێوه دڵڕه‌قانه په‌لاماری ئافره‌ت بدات. کێ چووزانێت ده‌یانی وه‌ک هێرۆی بله‌ی ئه‌حه ڕه‌ش، وایان لێکردبێت، به‌و ئاسته پله‌ی توڕه‌ییان به‌رزکردبێته‌وه.
هه‌رچه‌ند هێشتا ئه‌مه‌شیان هه‌ر کارێكی ڕێژه‌ییه، ئه‌گینا کوا له تاڵه‌بانی و بارزانی دڕنده‌تر له سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا په‌یدا ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر ڕه‌چاوی ئه‌و ژینه کوللهمهرگیهی، یا ئه‌و هه‌موو دوژمنه دڕنده‌یه‌ی که ده‌وری کوردیان داوه، هه‌ر بۆ نموونه به‌لجیکای به‌ناو دیموکراسی بۆ له‌کاتێکدا، کۆنگرێسی ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌کان ئه‌رێ بکات، که‌چی پۆلیسی به‌لجیک په‌لاماری ده‌زگای ڕۆژتێڤی ده‌ده‌ن، دوێنێ4 مارش2010.
مه‌گه‌ر ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، که ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا یاری دامه له‌گه‌ڵ تورکیادا ده‌که‌ن، به‌کورتی: تورکیا ئێمه په‌لاماری ڕۆژتێڤی ده‌ده‌ین داموده‌زگاکانی وێران ده‌که‌ین، تۆش مه‌یکه به‌هه‌را، ئاخر بۆ شانی ئێمه باش نیه، ئه‌گه‌ر جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌کان ئه‌رێ نه‌که‌ین، ئاخر لۆبی ئه‌رمه‌نه‌کان به‌هێزه‌وه پاڵپشتیشیان زۆره.
لێره‌دا مه‌به‌ست له‌وه‌یه که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، که گه‌وره‌ترین تراژیدا به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کوردا، هاتوه، هێشتاش به ئازادی نه‌گه‌یشتوه، ده‌بوو وه‌ک فه‌رمانێکی ویژدانی ئه‌خلاقی هه‌موو توانای خۆیان به‌کاربهێنایه، له پێناو به ئامانج گه‌یشتن و دابین کردنی به‌خته‌وه‌ری، بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد.
نه‌ک له‌دوای ڕزگاربونمان به ڕیکه‌وت، له دوژمن خراپتر به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیاندا بهێنن.
سه‌یره و ناتوانم تێبگه‌م، ئاخر هێرۆ بله‌ی ئه‌حه ڕه‌ش تۆ ته‌مه‌نی پیره مه‌ڕێکت ماوه، چیت داوه له خه‌سته‌خانه کڕین؟
ناتوانم تێبگه‌م، تۆیه‌ک ڕه‌نگه نه‌گه‌یته به‌هاری ئاینده، بۆ هه‌ر بیر له چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌له‌که‌ت ده‌که‌یته‌وه، یاخود ئه‌وه‌یان ڕاستره، که ئێوه هه‌میشه دوژمنی گه‌له‌که‌تان بوون، ئه‌وه ساده‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مانه که ئاوه‌زی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یان نه‌بووه.
خۆزگا ئه‌و خه‌سته‌خانه‌ی کڕیوته به‌ڕه‌نجی شانی خۆت په‌یدات بکردایه وه‌ک بیلگهیت، یا پێته‌ر واڵبهری سویدی، ئه‌وسا که‌س مافی لۆمه‌ی نه‌بوو.
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه، گه‌وره و بچوکمان ده‌زانێت، که ئێوه هه‌موو ته‌مه‌نتان، له دز یی و چه‌ته‌یی زیاتر هیچی دیکه نه‌بوون، بۆ گه‌لی سته‌مدیده‌ی کورد.
باشه هێرۆ پیرێژنه ئاخر شه‌ڕه‌که، هه‌ر خه‌سته‌خانه دروستکرد، به پاره‌و شه‌هیدان و قووتی ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره، بۆ له کوردستان دروستت نه‌کرد، تا خه‌ڵک سودی لێوهربگرتایه؟
یان پێشبینی ده‌که‌یت و له چاره‌نووسی خۆت دڵنیای و ده‌زانی وه‌ک ئیلێن چاوچیسکۆت لێدهێت، بۆیه خۆت ئاماده‌ی ڕاکردن کردووه بۆ ئوردن، وه‌ک شای ئێران ، وه‌ک ئیملدای ژنی سه‌رۆک کۆماری فلیپینی کۆن.
هاووڵاتیانی هێژا:
ئێوه ئه‌و کاره چه‌په‌ڵه‌ی هێرۆی بله‌ی ئهحهڕهشتان دی، هه‌روه‌ها سویند خواردنی ئه‌رسه‌لان بایزیشتان، ئهوهشتاندی که هه‌ر خۆیان به‌درۆ ده‌خنه‌وه، بۆیه به‌ڕێزان، ده‌نگدانتان به‌و دڕندانه تاوانه، هیچی له ئه‌نفالکردن که‌متر نییه، چونکه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان ووڵاتیان پڕکردوه له سیخوڕ، له خۆراکی ئێکسپایه‌ر، ووڵات وێرانه‌یه‌ک، که ته‌نها دوژمنی نه‌ته‌وه‌که‌مان دڵشاد ده‌کات.
به‌ڕیزان ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌و دوو جانه‌وه‌ره‌ی پارتی و یه‌کێتی، ته‌نها با له‌به‌ر ئه‌وه بێت که ئیتر لاوانمان نه‌بنه خۆراکی ماسیهکهکانی ده‌رییای ئێجه، یا با گه‌نجمان نه‌بنه ئامێری کات به‌سه‌ر بردنی ژاندرمه‌ی تورکه فاشسته‌کان.
یاخود با بڵێین هه‌ر هێج نه‌بێت، با کورده‌کانی باشور که‌ڵک له ته‌کنه‌لۆجیا وه‌ربگرن، بۆ پاره ده‌ده‌ن به‌ته‌له‌فۆن کاتێک ده‌مانه‌وێت که‌له‌گه‌ڵ که‌سوکارمان بدوێین، له‌کاتێکدا، ئه‌گه‌ر ئینته‌رنێت، هه‌بایه و هه‌رزانیش بوایه، به ماسنجه‌ر یا سکایب به‌خۆڕایی ئێمه‌ش و ئه‌وانیش به خواڕی، بدوێین.
به‌ڕێزان.....
ئه‌وو دوو جانه‌وه‌ره 10000 فه‌له‌ستینیان له خاکماندا جێگیر کردوه، که‌چی له‌هه‌مانکاتدا، برا خورههڵاتیهکانمان، باکوریهکانمان، ئاواره‌ی بیابانه‌کانی ئوردن یان ناچار به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ژێر کوته‌کی مه‌لا جانه‌وه‌ره‌کانی ئێران یا تورکه وهحشهیه فاشسته‌کانی تورکی، ده‌کرێنه‌وه. هه‌روه‌ها له کاتێکدا که 65 کوردی یه‌زیدی له زانکۆی موسڵ ده‌رده‌کرێن، نه‌ک زانکۆی عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌کان، به‌ڵکو زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستانیش وه‌ریان ناگرن، لێ زانکۆکانی کوردستانیان پڕکردووه له قوتابی عه‌ره‌ب، ته‌نانه‌ت قوتابی عه‌ره‌ب و تورکمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش ده‌نێرن. ئه‌م ژنه گهورهدزه، که ژنی تاڵه‌بانییه، یه‌ک تۆز سۆز و خۆشه‌ویستی بۆ کورد و خاکه‌که‌ی نییه، بیر له ژیانی هه‌ژارانی کوردستان بکاته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه پارووی قوتی منداڵانی کورد ده‌دزێت و منداڵانان و لاوانی کورد به‌ڕه‌ڵای سه‌ر جاده و کۆڵانه‌کان ده‌کات، ئا ئه‌مه‌یه جیاوازی له نێوان دایه ترێسا و هێرۆی گه‌وره دهڵڕهق و دزی کورد. دایه ترێسا ده‌چوو سواڵی ده‌کرد تا منداڵه هه‌ژاره‌کانی پێ تێربکات، هێرۆش سامان و پاره و موڵکی ئه‌و خه‌ڵک و وڵاته ده‌دزێ تا خه‌ڵکی برسیی بکات، مه‌خابن بۆ ئه‌م که‌سایه‌تییه، که به‌میش ده‌ڵێن دایک و پێی ده‌ڵین ژن. ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌فڵاتون ئیستا له ژیاندا بمایه و چاوی به دایه ترێسا بکه‌وتایه چی ده‌گووت؟
ئومێد ده‌که‌م ئه‌گه‌ر بۆ جارێکیش بوه، با بڵێین: نا بۆ جانه‌وه‌ره‌کانی وه‌ک هێرۆ و تاڵه‌بانی و بارزانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست