چەند سودمان لەباوكی بینی ئەوەندەش لەشاڵاوی كوڕی بۆن دەكەین
Tuesday, 22/06/2010, 12:00
كۆسرەت نەك هەولێر سەرجەم ڕۆشنبیران و سلێمانیش دەفرۆشێ بۆ كوڕەكەی
بۆكەركوك گڕنەگرێ لەبەر خاتری عارف قوربانی ، چۆن تەلەفزیۆنی كوردسات و گەلێ كوردستان نەسوتێ لەهەڵمەتی ئاخی قوربانی ، بۆ دوكەڵی خەمی عارف كوردستانی نوێ گڕلێ بەرنەدا و سەرجەم ئەندامانی كۆنگرە كوێر نەكا ، عارف ناعارف گەر بیزانیایە بەو دەردەی كۆنتڕە دەچێ هەرچی ووشەی هەبوو دەیكرد بەگولەو نەی دەهێشت هەولێر و سەرجەم ڕۆشنبیرانی سلێمانی بكرێتە قوربانی شاڵاوی كۆسرەت ، عەدالەت پرادۆ تازە لە كۆنتڕە تێدەگات و خەم دادەبارێنێ گوایە پۆرتی شكاوە ، عەدالەت تاڵەبانیەكەشی لەدەست چوو كەخۆی بەجەرگی تاڵەبان دەناسی ، بۆ واڵاپرێس زیاتر واڵا نەبێت لەداغی ئەم غەم و ناهەق گیریە ، عەدالەت باخەم نەخوات ڕۆژێ واڵا گڕدەگرێ وتەنوری سوتانی جەستەی ناعەدالەتیەكانی كۆنتڕە دەسوتێنێ ، ئەوە تەعزیە نامەیەكە بۆ سەرجەم دەرنەچوانی كۆنتڕەی سێهەمی(ینك) بەتایبەتی ڕۆشنبیران :
یەكیەتی نیشتمانی كوردستان یەكەم كۆنگرەی لە 27/2/1992 دا گرت ، دووهەم كۆنگرەی لە بەرواری 30/1/2001دا بەسەت ، سێهەم كۆنتڕەی لە 1/6/2010دا گرت كەشكستی گەورەی بۆ سەرجەم ڕۆشنبیران تێدا بوو بەوانەشی كە هەڵبژێران وەك ئارێز عەبدوڵا و فەرید ئەسەسەرد یش چونكو بە كۆی دەنگی تایبەتی هێرۆ هەڵبژێران ، وەك عەدالەت لە ڕۆژنامەی هەولێر ئەڵێ یەكیەتی نەیتوانی جیلێكی تازە بەمانای ووشە بهێنێتە سەركردایەتی منیش ئەڵێم بۆ ئامۆزا شاڵاو هەولێری جیلی تازەنیە ، ڕاشتیش دەكەی یەك ووشەی پێ نیە كەبتوانرێ بنوسرێ و بەسود بێت تەنها كوڕی كۆسرەتەو قوربانی بۆ داوە ، جارێكی تر ئەڵێ ئەوانەی كەدەرچوونە هەموویان كار بەدەست بوونە ئەوەش ئیحتیكار كردنەو جانتای داهاتوی یەكیەتی ووشەیەكی نوێی تێ ناچێت ، ئارێز عەبدوڵاش لەهەمان دیمانەدا ووتی ئەو ژمارە ڕۆشنبیرانەی كەخۆیان پاڵاو تووە ڕۆلێكی بەرچاویان هەبووە بۆ بەرگریكردن لەیەكیەتی ، منیش دەفەرمووم یەكیەتی لەمەو بەدوا باوەڕی بەحەرف و ووشەنیە هەر بۆیە ئەم كەسایەتیانەی ڕوشكێن كرد لەبەردەم ئەندامە پێرەكانی كۆنتڕەدا تەنانەت تڕۆشی كردن ، لەم كۆنگرەیەدا توانرا مۆركی بنەماڵەی تاڵەبانی بلكێت بەیەكیەتیەوە و بەس ، بەو هەموو زمان حاڵ و نوسەرانەی دوێنێ چی توانراوە بكرێت تالەمەوبە دوا بەبێ هێزی نوسەرو ڕۆژنامەنوسەوە كار بكەن دادە هێرۆش سەر پشك بێت ، لەلایەكی ترەوە كۆسرەت لەبەر خاتری شاڵاو هەرچی تەكەتولی سلێمانی و هەولێرە هەمووی دابەدەستەوە ناهەقیشی نیە جەرگ خۆشەویستە ئەی باب كاسبی بۆكێدەكات خۆ بۆ من نیە ، لەلایەكی ترە كۆسرەت مەبدەئیەن باوەڕی بەنوسەرو ڕۆژنامەنوس نیە چۆن هەمومان ناكات بەقوربانی بەر پێی كوڕەكەی كەناوی شاڵاوە ، ڕۆژنامە ڕوداو پرسیاری ئەوەی كردووە لە شاڵاو ئێوە لەڕۆژنامەكانی كوردستان ڕازین ، ئەڵێ دوو جۆرن یەكێكیان ماستاو چیە مانای پشتیوانی دەسەڵات دەكات ئەوی تریان ڕەخنەی بێبەنەما دەگرێت گوایە گەندەڵی وناعەدالەتی لەم هەرێمەدا نیە باوەڕ بكەن تەنها سەرمێزەكەی باوكی بەشی هەرچوار پارچەكەی كوردستان گەندەڵی و ناعەدالەتی تێدایە ، یان ئەڵێ باوكم باوەڕی بەباڵ باڵێن نیە خوائاگادارە باڵ باڵێن لەگەڵ ماڵی خۆشیاندا دەكات و هەر باڵێكیشی 10گەزە ، تادوێنێ ی هەڵبژاردن كۆسرەت لەگەڵ جەلال تاڵەبانی گۆڕیان بۆیەكتری هەڵ دەكەن كەچی شاڵاو دەڵێ لەجێگەی باوكمە ، لەكۆتایدا دەستان خۆش بۆ كۆنتڕەی سێهەمتان ئەكەر پێتان بكرایە هەموو كوردیشتان تڕۆ دەكرد نەك چەند ڕۆژنامەنوسێكی بەجەرگی ئەم میللەتە تا گۆڕانیش وەك ئۆپۆزسیۆن بمێنێ بەرگری لەهەموو پێنوسە بەرگریكارەكان دەكات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست