ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویست له لایه‌ن مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره‌وه
Wednesday, 12/08/2009, 12:00
دوا به‌دوای ئاشکرابوونی کۆمه‌ڵێک ئه‌ندام په‌رله‌مان و به‌رپرسی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌لایه‌ن میدیاکانی دانیمارک، که ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دانیمارکییه‌کانه‌وه‌هه‌ڵوێستیان بگۆڕێ و تێگه‌ێشتنێکی خراپ له سه‌ر کورد وه‌ربگرن، بۆیه من ناچار بووم چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ هه‌مان ڕۆژنامه‌ی دانیمارکیدا بکه‌م بۆ سپی کردنه‌وه‌ی ڕووی ڕه‌وندی کوردی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک که‌س په‌یوه‌ندییان پێوه کردم، گوایه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ناوی ئه‌وانیش ئاشکرا بێت، که ئه‌وانه خه‌ڵکانی ئاسایین یان پێشمه‌رگه‌ی کۆنن و مووچه‌ی خانه‌نشینیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
به پێویستمزانی لێره‌دا به ئاشکرا به هه‌موو لایه‌کی ڕابگه‌یه‌نم، که ئاشکرا بوونی ئه‌و که‌سانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوندییان به من و به کوردستانپۆسته‌وه نییه، ڕاسته چه‌ند جارێک په‌یوه‌ندییان پیوه‌کردوین، به‌ڵام به مه‌به‌ستی به‌دواداجوون و پرسینی هه‌واڵی که‌سێک، یان ڕاستکردنه‌وه‌ی چه‌ند قسه‌یه‌کی لێپرسراوانی کوردی له کوردستان، چونکه له‌وه ده‌چوو قسه‌ی به‌رپرس و لێپرسراوه‌کانی کورد، جێگه‌ی گومان و ئاڵوگۆڕ بێت، بۆیه کارێکی ئاساییه، هه‌ندێ جار هانا به‌رن بۆ که‌سانی تر، تا به‌راوردی قسه و ڕووداوه‌کان بکه‌ن. ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بۆ هه‌موو لایه‌کی روونبکه‌مه‌وه، ئه‌وه‌یه میدیای دانیمارک وه‌ک ڕۆژنامه‌و ته‌له‌فزیۆنی 2ی به‌سه‌په‌رشتی ڕاسته‌وخۆی باڵوێزی دانیمارکی له به‌غدا ڕاسته‌وخۆ زانیاریکانیان به‌ده‌ست ده‌گات، کوردستان پۆست وه‌ک ده‌زگایه‌کی ئازاد و دژه گه‌نده‌ڵ ئاماده‌یه هاوکاری هه‌ر ده‌زگایه‌ک و میدیایه‌کی جیهانی بکات تا ئه‌و شوێنه‌ی گه‌نده‌ڵکارانی کورد ڕیسوا بکات، چونکه ئه‌مانه وه‌ک مۆرانه له سه‌روه‌ت و سامانی کوردستانیان داوه، ئه‌رکێکی پیرۆزیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی، هه‌وڵ بۆ بنبڕکردنی بدرێت، ئه‌وه‌ش ئه‌رکی ئێمه‌یه چی بوومان وه‌ک تاکی کورد، چی وه‌ک کاری ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌گه‌رییمان.
هه‌وڵ و کاره‌کانی (کوردستانپۆست) و ڕۆژنامه‌ی (ئێکسترا بلێده‌یت)ی دانیمارک له دوو دیدی جیاوازه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ده‌کرێ، بۆیه مه‌به‌سته‌کانیش جیاواز و ئاشکرایه. ئێمه جگه له‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدان و پۆستی گرنگیان هه‌یه، نامانه‌وێت هیچ که‌سێکی کورد زیانی لێبکه‌وێت و ئه‌وه‌ش کاری ئێمه نییه.
شایانی باسه دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان له ته‌له‌فزیۆن و ڕۆژنامه‌کانی دانیمارکدا بڵاو ده‌بێته‌و ئێمه‌ش وه‌ک ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن هه‌م بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه، هه‌م قسه‌ی خۆشـمانی له‌سه‌ر ده‌که‌ین. هه‌ندێک که‌سیش ڕاو قسه‌ی سه‌یریشی به ڕووماندا ده‌که‌نه‌وه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که بۆچی که‌سێکی لیستی گۆڕان له‌و ناوانه‌دا نییه. ئێمه ده‌توانین دوو وه‌ڵام بده‌ینه‌وه:
یه‌که‌م: جارێ لیستی گۆڕان نه ئه‌ندام په‌رله‌مان، نه‌وه‌زیریان له ناو حکومه‌تدا نییه، هه‌ر که‌سێک که ناوی ده‌هێنرێت که‌سی ئاساییه و پۆست و پله‌یه‌کی نییه، هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کێش هه‌بێت، لاوازن، وه‌کو وتیشمان ئه‌و که‌سه ئاساییانه کاری ئێمه نییه، هه‌ر که‌سێک گله‌یی له‌وه هه‌یه، با خۆی بچێت له ڕێگای خۆیه‌وه خه‌به‌ر به لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌کانه‌وه بکات.
دووه‌م هه‌ر که‌سێکیش هه‌ر زانیاریه‌کی لایه له سه‌ر هه‌ر هه‌وادار و که‌سێکی گرنگی لیستی گۆڕان ئه‌وه ده‌رگا له‌سه‌ر پشته، به‌ڵام به‌مه‌جی به‌رپرسێکی حکومی یان حزبی بێت.
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
ئه‌ندامی ستافی کوردستانپۆست
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست