کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(د.زریان عوسمان) بەرپرسە لە مەرگى هەڵەبجەیەكان

Monday, 08/06/2009, 12:00


"ئەگەر دكتۆر زریان خاوەنى ویژدان بێت پاش 24 سەعاتی تر خۆى دەگەیەنێتە هەڵەبجەى شەهید"

بوارى تەندروستى لە هەڵەبجەى شەهید لە ئاستێكدایە كە لەباس كردن نایەت بەعس بە بەعسى خۆى و بەو دوژمنایەتیەى كە هەیبوو بەرامبەر بە هەڵەبجەیەكان هەرگیز نەیدەهێشت بوارى تەندروستى بگاتە ئەو ئاستە خراپە,بەڵام لەسایەى دەستەڵاتى دوو بنەماڵەى مافیاى كوردى ئاستى تەندروستى لە هەڵەبجەى شەهید زۆر زۆر لەزەمانى بەعس خراپترە, نامەوێت زۆر بەوردى باس لە فەزاعەتەكانى بوارى تەندروستى بكەم لە هەڵەبجەى شەهید بەڵكو ئەوە هەڵدەگرین بۆ ڕۆژى خۆى و بۆ بەردەم دادگاى میللەت نەك ئەم دادگایە حیزببەى ئەمڕۆ, دكتۆر زریان ئەتوانێت هەر ئیستا خۆى بێتە هەڵەبجە و بەچاوى خۆى هەڵەبجە ببینێت و بزانێت چۆن چۆنى سوكایەتى بە نەخۆش و خەڵكى هەڵەبجە دەكرێت.

پار ساڵ لە كاتى هاتنى پارێزگارى سلێمانى بۆ هەڵەبجە شەهید و لە كۆبوونەوە جەماوەریەكەى هەڵەبجەدا هەموو ئەوانەى قسەیان كرد و گللەییان كرد هەموویان ڕەخنەیان لە خراپى بوارى تەندروستى كرد لە هەڵەبجەى شەهید,بە پێى ئەو زانیاریەى لەلاى منە "دانا ئەحمەد مەجید جەنابت" لە كۆبوونەوەكدا لەگەڵ "دكتۆر زریان" هەموو و گلەى و ڕەخنەكانى خەڵكى هەڵەبجەى پێگەیاندووى,بەڵام ئیهمالى و كەمتەرخەمیەكەى جەنابت بەرامبەر بەخەڵكى هەڵەبجە لە ئاستسێكدا بووە كە گیان و ژیانى زیاتر لە 60 هەزار خەڵكى هەڵەبجەت هێندەى پاترۆڵەكەت بەلاتەوە ئەرزشى نەبوووە چونكە پاش هاتنت بۆ دەعوەتەكەى ئەحمەدئاواو زانیت كە جادەكانى هەڵەبجە هەموو چاڵى تێدایە بۆیە نەهاتیت گوتت نەوەك سەیارەكەم لە و چاڵو چۆڵەى هەڵەبجەدا زیانى پێبگات!بوارى تەندروستى مەسەلەیەكى ئینسانییە ,پێم سەیرە وەزیرێك لە ئەوروپاوە هاتبێتەوە كەچى گلەى و ڕەخنەى 60 هەزار خەڵكى هەڵەبجەى بەلاوە گرنگ نەبێت و نەیەتە هەڵەبجە بۆ ئەوەى بزانێت حاڵى خەڵكى هەڵەبجە بەدەست بوارى تەندروستیەوە چۆنە.

لە نوسینەوەى مێژووە ئەم شارەدا هەموو ئەو بەرپرسانەى كە كەمتەرخەم بوون بەرامبەر بە هەڵەبجە ناویان لە لیستى سەدام و بەعسیەكان و على كیمیاویدا تۆمار دەكەین بۆ ئەوەى نەوەى داهاتووى هەڵەبجە بزانێت ئەوانەى سەردەمێك بەرپرس و وەزیر بوون چۆن چۆنى هەوڵى لەناوبردنى خەڵكى هەڵەبجەیان داوە,دكتۆر زریان عوسمان ئەگەر نەگاتە فریاى خۆى دڵنیابە ناوت لەو لیستە ڕەشەدا تۆمار دەكرێت و سبەى ناوت لە ناو مۆنۆمێتى خائینان هەڵدەواسرێت و ناوت لە ڕیزى ئەو كەسانەى كە ئیهمالبوون و خزمەتى هەڵەبجەیان نەكردووە ,بەعس و سەرانى بەعس هەڵەبجە سەبەبكارى لەناوچوون و ڕسواییان بوو,هەر هەڵەبجەش دەبێتە سەبەبكارى ڕسواى و سەرشۆڕى و ڕوو ڕەشى هەموو ئەو بەرپرس و وەزیر و گزیرانەى كە بەرامبەر بە هەڵەبجە كەمتەرخەمن.


ئەگەر هەموو ئەوەى لەسەر تەندروستى دەوترێت لە جێگەى خۆیدا نییە فەرموون بزانن چۆن چۆنى ئێستا فەزاعەتى بوارى تەندروستى لە هەڵەبجەدا دەبینرێت.

لەسەردەمى وەزیرى تەندروتى بەعسدا هەڵەبجە كێشەى بیناى نەخۆسخانەى نەبوو,بەڵام لەسەردەمى دەستەڵاتى بۆگەنى بنەماڵەى و دكتۆر زریانى ئەورووپیدا هەڵەبجەى شەهید گەورەترین كێشەو گرفى بیناى هەیە,ئەمەیە فەزاعەتى ئەو عەقڵیەتە بۆگەنەى كە ئیدارى كوردستان ئەكات,من لە دكتۆر زریان ئەپرسم پاش 21 ساڵ كیمیاویبارنكردنى هەڵەبجە و پاش 18 ساڵ لە دەستەڵاتى ڕەش و قێزەونى كوردى و پاش چوار ساڵى وەزیرى تۆ كەچى هەڵەبجەى بریندار كێشە و موشكیلەى بیناى نەخۆشخانەى هەبێت,تێناگەم دكتۆر زریان لە ئەوروپاوە هاتووەتەوە یان لە جنوبى ئەفەریقاوە؟


كێشە گەورەكەى ئێستاى هەڵەبجە
ئێستا بۆ بەهەدەردانى پارەى هەڵەبجە خەریكى نۆژەنكردنەوەى بیناى نەخۆشخانەى گشتى هەڵەبجەى شەهیدن مەگەر هەر خودا خۆى بزانێت ئەو بڕە پارەیە چەندى سەرف دەكرێت و كێ تەندەرى لێداوە و چۆن چۆنى بووە ,بەڵام ئەوەى بەمن گەشتووە ئەوەیە كە 13 دەفتەر دۆلار قازانج دراوە بە مقاولەكە بۆئەوەى بیفرۆشێتەوە,ئەمەیان زیاترى لەبارەوە ناڵێم ,بەڵام ئەگەر ئیدارەى نەخۆشخانەى هەڵەبجە ئیدارە بێت چۆن نەخۆشخانەیەكى باش و جوان لەماوەى 7 ساڵدا تەدمیر دەبێ ؟ئەگەر دكتۆر زریان ڕاست ئەكات با لەوە بپرسێتەوە ئەو نەخۆشخانەیە بۆ واى بەسەر هات؟ئەوانەى ئیدارەوەى ئەو نەخۆشخانەیان بەدەستەوە بووە خەریكى چى بوون؟,بۆ ئەوەى هەموو لایەك بزانن بیناى نەخۆشخانەى گشتى هەڵەبجە "رێكخراوى قەندیلى سویدى" دورستى كردووە نەك حكومەتە مافیایەكەى كوردى ,جەلال و مەسعود هەر خەریكى دورست كردنى جاشخانە و ئوتیلە سورەكانن بۆ فایلدار و جاش و بەعسیەكان نەوەك دروستكردنى بیناى نەخۆشخانە بۆ هەڵەبجەیەكان,حكومەتى بۆگەنى كوردى ئەوە نییە بتوانێت بینایەكى وەها بۆ خەڵكى هەڵەبجە دروست بكات,چونكە ئەوان هەڵەبجەیان تەنها بۆ بەكوشتدان ئەویست.


بەهۆى فەزاعەتەكانى حكومەتى كوردى نەبوونى بیناى نەخۆشخانە لە هەڵەبجەى شەهید ئێستا حاڵى تەندروستى بەم شێوەیە كە من باسى دەكەن ,دكتۆر زریانیش ئەتوانێت بێت بۆ هەڵەبجە ئەگەر بووجەكەى نایكات وەعد بێت لەسەر حسابى خۆم نەك لەسەر حسابى پارەى نەخۆشەكانى هەڵەبجە وەك دەعوەتەكەى جارى پێشوو لە ئەحمەد ئاوا مەسروفى ڕێگا و نانخواردنەكەشت لەسەر من بێت بەس وەرە هەڵەبجە.

حاڵى نەخۆشەكانى هەڵەبجە
تا ئێستا هەڵەبجەى شەهید بیناى تەوارى و شوێنى تایبەتى ییە بۆ حاڵەتەكتوپڕەكان,تەنها یەك قەلەوێلچەى هەیە توو ویژدانتان یەك بێك لەبەشى تەوارى بۆ هەموو هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور فەزاعەتى نییە ؟خۆ ئەگەر دوو بریندار هەبێت ئەبێت یەكێكیان سەر عەرزەكە بێت ؟ئەمە ناوى ئەنێن خزمەت بە نەخۆش یان فەزاعەت بە نەخۆش.
1-هۆڵى عەمەلیات لەمسەرى هەڵەبجەیە و تەوارى لەو سەرى هەڵەبجە,خۆئەگەر كەسێك بەهۆى برینداریەكەیەوە پێویستى بە عەمەلیات هەبێت ئەبێت بیبەیت بۆ ئەوسەرى هەڵەبجە ,خۆئەگەر دواى عەمەلیات پێەویستى بەقاوش هەبێت ئەبێت بیبەیتەوەبۆ ئەسەرى هەڵەبجە ,ئەمە كوشتنى نەخۆش و خەڵكى هەڵەبجەیە یان نا جەنابى وەزیرى ئەورووپى؟
2-ئەگەر بریندارێك كەم خوێن بێت و پێویستى بە خوێن هەبێت ئەبێت لە دەروازە شارەوە بڕۆیت بۆ عەنەب بۆ بوتڵێك خوێن.
3-هۆڵى منداڵبوون لە نەخۆشخانەى شەهید فاتیح دانراوە:ئەگەر ژنێك منداڵى ببێت و پێویستى بە عەمەلیات هەبێت ئەبێت بیبەیت بۆ ئەو سەرى هەڵەبجە,دواى عەمەلیاتیش ئەبێت بیبەیت بۆ ئەوسەرى هەڵەبجە(گەڕەكى كۆكۆییەكان)....ئێستا ئەگەر ژنیچك مناداڵى ببێت توشى ئیحرجى و ناڕەحەتیەك دەبێت كەلەژانى منداڵبوون ناڕەحەتترە چونكە ئەبێت بەبەرچاوى خەڵكەوە هاتووچۆ بكات,,ئەویترى نالێم بەس بڕۆن لەو ژنانە بپرسن كە منادڵیان ئەبێت بزانن لەچ حاڵێكى ناخۆشدان.

من لێرەدا ئەپرسم بۆچى بەشىئیستشارى نەگوازرایەوە ئەگەر مەسەلەكە بەرژەوەندەى چەند كەسێكى تێدا نییە؟بۆچى شوێنى ئولادەى كۆن كە ئێستا بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى تێدایە و خودى دكتۆر ئاكۆى لێ دانیشتووە و بەشێكە لە نەخۆشخانە بۆچى نەگوازرایەوە بۆ گواستنەوەى دۆڵاب و فایل و كۆمپویتەر ئەوەندە گران وناڕەحەتە؟
ئەو حاڵەى ئێستاى نەخۆشەكانى هەڵەبجە بەدەست نەخۆشخانەوە هەیانە هیچمان پێنەڵێت ئەوەمان پێدەڵێت كە بوارى تەندروستى لە هەڵەبجەدا لەسایەى سەرى وەزیرێكى ئەورووپى و مودیر عامێكى ئەورووپى و چەند بەرپرسێكیتر زەمەنى بەعسى تێپەڕاند.
لە كۆتایدا ئەمەوێت ئەوە بڵێم
ئەوەى بەعس فریاى كوشتنى نەكەوت ئەمڕۆ لەسایەى دەستەڵاتى كوریدا لەمەرگەوە نزیك دەكەوێتەوە ,هەركەسێكى هەڵەبجەیی بەهۆى ئەم بارە نالەبارەوە تووشى حاڵەتى مرد بوویەوە ئەوا ئەم كەسانە بەرپرسن لێى
1-د.زریان عوسمان وەزیرى تەندروستى
2-د.ئاكۆ سەعید بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى شارەزوور
3-ئیحسان بەڕێوبەرى كارگێڕى
4-دكتۆر هونەر بەڕێوبەرى نەخۆشخانە
5-سەباح بەڕێوبەرى كارگێڕى نەخۆشخانە

ئەوەى لەسەرەوە من گووتم بەرپرسان ئەتوانن بەهەند وەریبگرن و سود و قازانجى لێ وەربگرن تا نەگەشتووەتە حاڵەتى تەقینەوەى ناڕەزایەكانى خەڵكى هەڵەبجە,ئەوە منم لەناو خەڵكدا دەژیم و ڕۆژانە گوێم لە ئازارەكانیانە نەوەك دكتۆر زریان و دكتۆر ئاكۆ و ئیحسان و سەباح دكتۆر هونەر ئەوە منم ئەزانم ڕق و توڕەى خەڵكى هەڵبجە گەشتووەتە چ ئاستێك دڵنیابن توڕەى ئێستاى خەڵكى هەڵەبجە لە بوارى تەندورستى زۆر زۆر زیاترە لە توڕەى گەنجانى هەڵەبجە كە كاتێك مەزارەكەیان سوتاند فریا بكەن باشە تا كار لەكار نەترزاوە ئەگەر نا نەخۆشى هەڵەبجە گەشتووەتە گیانیان,ڕەنگە كەسانێكى بەرپرس بڵێن ئەوە تەنها ناسح عبودالڕەحیمە وا بێزارە ,نەخێر پێش سوتاندنى مەزارەكەش من و چەند كەسێك نەبێت هیچ كەسیتر بە ئاشكرا ڕەخنەو گللەى باس نەدەكرد هەموو بە بۆڵەبۆڵ و لە نێوان خۆیاندا ناڕەزاییان دەر دەبڕى بەڵام كاتێك گەشتە گیانیان ئەوەیانكرد بە مەزارەكە كە بینیمان,من پێم خۆش نییە هێرش بكرێتە سەر دكتۆرو كارمەند و بیناى نەخۆشخانە تا نەگەشتووەتە ئەو حاڵەتە فریا كەون دواتر مەڵێن دەستى بێگانە و تێكدەرن چونكە ئەو پاساوە كۆن بووە و بەسەر چووە.


ناسح عبدوالڕەحیم:كارمەندى بەشى تاقیگە لە مەڵبەندى تەندورستى شەهید فاتیح
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە