كەركوك لە گۆنگرەی ژن و ئاشتەوایی داِ
Sunday, 23/10/2011, 12:00
لە هۆڵی نەورۆز رێكەوتی 22\10\2011 گۆنگرەی ژنان و ئاشتی، لەلایەن كۆمەلەی هێوای عێراقی لقی كەركوك لەژێر درووشمی(بێ ئاشتی پێشكەوتن كارێكی مەحاڵە، بێ بەشداری ژن و نەئاشتی و پێشكەوتن نایەتەدی) بەرێوەچوو، دەربارەی ئەو گۆنگرەیە سكرتێری كۆمەڵەی هیوای عێراقی خاتوو (هەنا ئەدوەر) گوتی:
بڕیاری(1325) ئەنجومەنی ئاسایش لە نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ ساڵی(2000) بەیەكێك لە بڕیارە گرنگەكان دادەنرێت، كە رۆڵی ژنان لە پرۆسەی ئاشتەوایی و مفاوەزات و كیشە ناوخۆیی و نێودەولەتیدا كارا دەكات، پێویستە گەڕەنتی لانەی ئارام و خزمەتگوزاری و چاودێری كۆمەڵایەتی بۆ ژنان دروست بوونو دابین كردن، ئێمە جێبەجێ كردنی ئەو بڕیارە بۆ عێراق بەپێویست دەزانین بێتە ، ئەو بڕیارە ئاماژەیە بەبوونی ژن لە سەرجەم فەرمانگە حكومیەكان لە ئاستی دەسەڵاتی تەنفیزیی و تەشریعی و ئەنجومەنی پارێزگاكان و قەزاو ناحیەكاندا، لە پێناو بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری شاری كەركوك، لەهەمان كات هەست بەتوندوتیژی خێزانی ناو كۆمەڵگا بەتایبەتی توندوتیژی ژنان دەكەین، پێویستە ئالیەتێكی یاسایی گرنگی بۆ بدۆزرێتەوە، بۆپاراستنی ژنان لە دیاردەی كوشتن كەبەناوی تاوانی شەرەفەوە ئەنجام دەدرێت.
(سروود محەمەد فالح) بەرپرسی كۆمەڵەی هیوای عێراقی لقی كەركوك گوتی:
بێ بەشداری ژن ئاشتی بەرقرار نابێت، لەژێر بریاری 1325دا نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ ساڵی( 2000 )ئەمڕۆ ئەو گۆنگرەییەمان پێكهێنا، ئەویش لە ئەنجامی پرۆژەیەك بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ قوتابخانەی ژنانی نەهێشتنی نەخوێندەواری ئەنجامان دابو، ئەو ژنانە هاتنە ناو چەندین خولی مافی مرۆڤ و ژنان و منداڵانو، رۆڵی ژنان لە ئەو بڕیارە باسی چوار خاڵی گرنگ دەكات، یەكەمیان بەشداری ژن لە هەموو بوارێكدا، چونكە ئێمە زۆر بوارمان هەیە بەس بۆتە دنیای پیاو وەك پۆلیس و سوپاو وقەزاز ناحیەكان و موختارییەت، بەڕاستی ئەمانە هەموویان بواری پیاون تا رادەیەك ئەو پارتە علمیانانەی ژنیشی تیابەشدارن تەنها و بەس بۆجوانییەو دەوری كاریگەریان پێنەدراوە، دەبێ ژن و پیاو پێكەوە هوشیاربن و بەیەكسانی پێكەوە بڕۆن نەك یەكێك لە پێشەوە ئەوەی تریان لەدواوەوە بێت، دەبێ كۆمەڵگا كچی خۆی بە لاوازی بەخێو نەكات، كچ لاواز نییە بۆ ئەوەی پێی بوەترێت زەعیفە، ئەگەر جیاوازی لە هەردوو رەگەزا نەكرێ ئەوا رۆڵی بەرچاویان بۆ خزمەتی كۆمەڵگا دەبێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست