کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەژدیهاکانی ئالی بارزانی و تاڵەبانی ناتوانن بەبێ خوێن بژین

Friday, 03/01/2014, 12:00

1787 بینراوە








کوشتن، رفاندن، بزربوون، دەستدرێژی، سوکایەتی، خیانەت، ئەو چیرۆکانەی بەدرێژای ٢٢ساڵ، بێ پرسیارکردن بۆ ئارەزووە شەیتانییەکانی دەسەڵاتدارنی کورد، خۆیان دەخزێنە نێو هەموو ماڵێک، لەو هەرێمە ناکامڵەی کەتائێستا پێناسەیەکی ڕوون نیە، بۆ ناسینەوەی!
ئەمڕۆ لەکوردستانی باشور، هەموو شتەکان پێچەوانە بونەتەوە.
پۆلیس و ئاسایش و چەکداری نیشتیمانی هەر ووڵات و هەرێمێک، هاووڵاتییان لەکوشتن و تاوان دەپارێزێت، کەچی لەهەرێمە دۆزەخیەکەی ئالی بارزانی و تاڵەبانی، نەک هەرئەوە, بەڵکو لەکاتی دەستڕێژی گوللەدا، دەست لەمنداڵ و ئافرەتانیش ناپارێزن.


دۆکتۆرەکان لەجێی ئەوەی دەوای دەردی نەخۆشەکان بکەن، چاوی ساغ کوێرو کوشتاری مرۆڤە لەش ساغەکانیش دەکەن. هەموو ویژدانیان لەبەخەڵی نەخۆشدا شۆڕ بۆتەوە. ئەندازیارەکان لەبری بنیاتنانی ووڵاتێکی ئەندازەیی و بێ هاوتا، بیناو تەلارو ڕێگاوبان و پڕۆژەی وەها نابوت و سەقەتیان هەڵچنیوە، دەڵێی بومەلەرزەو کارەساتی سروشتی بەسەر ووڵاتدا هاتووە. فەرمانبەرەکانی میری، لەجیاتی ڕاپەڕاندن و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان، نەک هەر مۆن و نێوچاوان گرژن. بەڵکو وەک ئەوە وایە ڕێت کەوتبێتە دۆزەخ. لەو لاشەوە چیرۆکی دڵداری مامۆستای چاو بازو چاو برسیی وەک گورگ، بۆسەر جەستەی قوتابییەکان باس ناکرێت. بەڕاستی هاڵاوی گەنیوی ئەو زەلکاوە، وا خەریکە هەموان ووڕ دەکات. پێ دەچێ ئەژدیهاکانی دەسەڵاتی کوردی, بەبێ خوێن ڕشتن نەتوانن چەند رۆژێک ژیان بکەن.
بێ شەرمانە کورد بەدەستی کورد، هاوشاری بەدستی یەکتر خەڵتانی خوێن دەکەن. ئەو سەرکردەو بەرپرسانەی کورد، ئەوەندە دەروون نەخۆش و سادیزمن، هەمیشە چێژ لەئازاردانی هاووڵاتییان وەردەگرن. ئەوەی لەسەیدسادق روویدا بەتەنها نابێت بخرێتە بازنەی ناڕەزای دەربڕین لەمەڕ خزمەتگوزاری، یاخود پرسی بوون بەپارێزگای هەڵەبجە، بەڵکو کۆی ئەو قەیران و نەهامەتیانەی کەوەک تەوق لەملی خەڵکی ئەو شارەو زۆربەی شوێنەکانی تر کراوە, درێژکراوەی چەندین ساڵی ڕابردووە.
ئەگەر هەڵەبجە بەبەپارێزگا ناوببرێت یاخود گوند، لەکاتێکدا ژینگەیەکی شایستە بەمرۆڤ نەبێت تێیدا، ڕۆژانە بەرکەوتوانی ژەهری کیمیایی بەدەم ئازارەکانیانەوە سەربنێنەوە، چی مژدەیەکی خۆشبەختی پێێە؟ با هەڵەبجە نەکەن بەپارێزگا، بەڵکو خزمەتگوزاری وەک گوندێکی خۆرئاوایشی بۆدابین مەکەن، بەڵکو تەنها هاوشێوەی گوندێکی سەر سنوری ووڵاتی ئێران, خزمەتگوزاری شایستەی بۆدابین بکەن. ئاخر دوورترین گوندی سەرسنوری ئێران, بیست وچوار کاتژمێر ئاو کارەباو بۆڕی غاز و ڕێگابانی سەرتایی بۆدابین کراوە، کەچی شارێکی گەورەی وەک هەڵەبجە, پاش ئەو هەموو قوربانیە هێشتا بەکەلاوەکان دەناسرێتەوە. سەرانی کورد بەردەوام بەو بەڵێنە بریقەدارو سواوانە یاری بەهەست و سۆزی شارو ناوچەکان دەکەن. هەموو کوردیان کرد بەدووژمنی یەکتر، لەماڵێکدا دوو کەس ناتوانن بەئاسودەیی ژیان بکەن, چونکە بەردەوام هەریەکەوە لەلایەکەوە بەڵێنێکی درۆینەی پێدەدرێ. ئەوەتا هەرشارو شارۆچکەیەکەو لەلایەن حیزبێکەوە نازناوێکی بۆ دادەتاشرێ و دەیان کەن بەگژ یەکتردا. تەنانەت لەیاری تۆپی پێشدا بەشەڕکۆتایی پێدەهێنن.
تۆخ بوونەوەی ڕەگی ناوچەگەریەتی و عەشیرەتگەرای لەنێو چینەکانی کۆمەڵگای کوردیدا لەبەرئەنجامی کارکردن و ویستی کۆنتڕۆڵکردنی تاکەکان لەلایەن حیزبە نەخۆشەکانی کوردستانەوە ڕۆژ بەرۆژ کارەسات و نەهامەتی زیاتر بۆ خەڵک دەهێنیت. بەڕاستی جێگای گەشبینی نیە لەنێوخۆی کوردستاندا هاووڵاتیانی ناوچەیەک قبوڵی جیاوازی و ئایینی و نەتەوەی کەسێکی تر نەکەن, کەوەک فەرمانبەری میری کاربکات لەدام دەزگاکان. ئاخر گەلۆ لانی کەم هەموومان کوردین، گرینگ دڵسۆزی و کارکردنی باشەیە لەپۆستەکەیدا. ئەگەر سەیری ووڵاتانی خۆرئاوا بکەیت دەبینی لەسەدان نەتەوەو بیرو باوەڕو ئایینی جیاواز فەرمانبەرو تادەگاتە وەزیرو ئەندام پارلەمان، لەنێویاندا هەیە. ئەو گەمە قێزەونەی دەسەڵاتدارەکانی کوردستان، دەستیان پێکردوە لەجیاوازی دروستکردن لەنێوان شاروشارۆچکەو عەشیرەت و ناوچەکانی باشوری کوردستان، وای لێهاتوە سەربکێشێت بۆدروستکردنی چینی جیاوازو کۆمەڵێک خەڵکی نەژادپەرست (Racist) تائەوەی کەس قبوڵی ئەوی تر نەکات. ئەودەردە کوشندیە لەهەناوی هەموو حیزبەکانی کوردستاندا بەدی دەکرێت، ڕەنگە خۆیان بێ ئاگا نیشان بدەن لەوەی جیاوازی ناکەن, بەڵام لەوناوچانەی ئیسلامییەکان باڵا دەستن بەئاستەم قبوڵ دەکرێت کەسێکی کاکەیی یاخود مەسیحی کاری میری بکات، یان لەناوچەی بادینان سۆرانیەک و هەرەها بەپێچەوانەشەوە ڕێ بەکەسێکی بادینی یان کرمانجی لەدەڤەرێکی تر ئیدارە بەڕێوەببات.
ڕەنگە لەهیچ شوێنێکی دونیادا نەبێت وەک ئەوەی ئەمڕۆی کورد، ناوی ناوچەو شارو شارۆچکەکان زەق کرابێتەوە لەدوای ناوی کەسەکان. هەرگیز لەبەریتانیا نەم بیست و نەم بینی بڵێن (جاک لەندەنی یان مایکڵ لیڤەرپوڵی) یاخود کەسێک بەناوی ناوچەیەکی بەریتانیاوە بناسرێت بەڵکو کەسەکان ناوی خانەوەدا بەپاشگری ناوەکانیان بەکار دەهینن. نەک وەک لای خۆمان ئەگەر لەقەبی بارزانی و تاڵەبانی لەپاش ناوی خۆت بخەی ئیشت مەیسەربێت. تائەو شێوە کارکردنەی حیزبە تەقلیدیە نەخۆشەکانی کوردستان بەردەوام بێت، تائەوان بەردەوام گاپ دروستبکەن لەنێو تاکەکانی کۆمەڵگای کوردی، چۆن لەماوەی دەسەڵاتییاندا خوێن رژاوە، ئەوە ئەو خوێنەی ئەمڕۆ رژاوە بەردەوام دەبێت، تا ئەو کاتەی بەو خوێنە پڕدەبن و خوێن خۆرەکان خوینیان دەڕژێت


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)