کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دەبــارەی ماچەکان

Thursday, 24/10/2013, 12:00

2250 بینراوە





ھێشتا گۆمان ئەکەم خوێندکارێکی زانکۆ جورئەتی ئەوەبکات نامەی ماستەرەکەی یان دکتۆراکەی لەسەر ماچ و نھێنی ئەو چێژبەخشینە بنوسێتەوە کە ماچ دروستی دەکات !!
کەس مێژوی ماچ کردن نازانێت ئەوەیشی دەیبەستێتەوە بەتۆڕەبونی پیاوێک لەخێزانەکەی و مژینی لێوەکانی لە بێ دەسەڵاتیدا , بێ مانایە ؟! چونکە ماچ کردن پەیوەندی بەکات و ساتەوە نیەو تەنھا بەرھەمی غەریزەی مرۆڤکانە .
ماچ لەناو چەندین فۆرمی جیادا خۆی نمایش دەکات " ھاوڕێ کان" یەکتر ماچ دەکەن ئەوە ماچی وەفا و دۆستایەتیە , ماچە کانی " نێر و مێ " دووجۆرن ماچی ئەوین و عاشقانە , ماچی سێکس و تێربون لە لەزەتی لێوی یەکتر " سیاسیەکان" ھەمیشە یەکتر ماچ دەکەن و بە وەش دەڵێن ماچی بەرژەوەندی و فریودانی چاوی میللەت .
ئەوانەی کەمپینی ماچیان بەڕێکرد زۆربەیان تائەمساتەیش بێ " ماچ " ن و چاویان لەوەیە لەڕێگەی ماچی ئەوانی ترەوە چێژوەربگرن و بەوشکی ئەوەنە لێوەکانیان نەکروشێنن ؟!
ئەوانەی دژی ماچ دەوستنەوە کە بە عەلەنی ببینرێت ئەو کەسانەن کەھێشتا تامی ماچێکی تەڕیان نەکردوە ھەرچەندە دەمێکیشە لەپرۆسەکەدان لەگەڵ ھاوسەرەکانیان !! ئەوانەی لەدەرەوەی کوردستانەوە شاباش بۆماچەکۆکراوەکان دەکەن بۆھەفتەی ماچ , ئەوکەسانەن کەخۆیان جورئەتی ئەوەناکەن ماچێک پێشکەش بکەن و وێنەکانیان بگاتە بەردەم چاوەکانی ماچ پەرستان و ماچ کوژان ؟َ!
شکاندنی کێلەکەی " شێرۆکۆ بێکەس" ی باوکی شیعری کوردی و پەیکەری عاشقان لە پارکی ئازادی , ھەوڵێکی نابەرپرسانەی کەسانێکە کە ناخوازن سلێمانی ھەمیشە بەجوانی بمێنێتەوە , ئەوە بەرلەوەی لێدان بێت لە سمبولەکانی ئەدەب و جوانیەکانی شار , ھەوڵدانە بۆکوشتن و لێڵکردنی سلێمانی .
کورتکردنەوەی خۆشەویستی لە " ماچ " دا کوشتنی ماناکانی خۆشەویستی و قوربانیەکانێتی , چونکە ماچ بچوکترین ماددەی ناو بونیادەگەورەکەی خۆشەوستیە .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)