کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردستانى توركیا و عێراق و ئیران و سوریا، ئەى كوانى كوردستان كوردان

Monday, 26/07/2010, 12:00


بەكار هێنانى هەندێك چەمك دەبێتە هۆیى تێكدان و ئاراستەكردنێكى زۆر خراپ بەسەر سایكۆلۆژى كۆمەڵگا، كە ئاراستەكردنەكان لەهەندێك كاتدا هەست بە بەرژەوەندى خراپكەرانەیى دەكەیت ، ئەوەیى كە خەتەریەكى گەورەیە بەسەر ئێمە ئەنجامەكانى دەرهاوێشتەى ئەم ئاراستانەیە كە گاریگەریى خراپى بەسەر شوین و كاتى زەمەنى دەبێت و دوور كەوتنەوەیى ئەم جۆرە كاریگەریانە، كار لەسەر رەوشى تەواوى
كۆمەڵگا دا دەنێت و تاك زۆر دوور دەخاتەوە لە ڕاستیەكانى خۆیى. لەم دوور كەوتنەوەیەدا ئامانجى دژبەر
دەرەخسێنێ. ئەمرۆ واقیعەك بەسەركوردان و كوردستان دا چەسپایە، كە مەوەش پارچەكردن خاك و لێك ترازانى گەلى كوردە بەسەر چوار بەش، بەڵام لەم مێژووە دا تاوەكو ئیستا ئەوەیى كاریى لەسەر كراوە
پارچەكردنى ئەقلى كوردە، واتا ئەوەیى كە ئەمرۆ ئامانجى گرتووە پارچەكردنى تاكەكانى كوردە لەناوەوەیى كوردستان . چوونكە تۆ بەهەر لایانێك سەیرى ئەم پرسە بكەیت كاركردنى خودیى كوردە لەسەر ئەم جۆرە بیر كردنەوانە، كە كوردستان دابەشى سەر چوار بەش دەكات و ئەوەیى كە نەیارانى كورد نەیان كردووە كورد خۆیى ئەنجامى داوە. بۆیە ئێمەیى كورد ئەگەرچى دابەشى سەر چوار لایانكراین بەڵام
خەتەریەكە لێرەوە دەست پێدەكات كە ئێمە وەكو كورد لەناو بیركردنەوەیى خۆماندا واقعى چوار پارچەیمان بەسەر خۆماندا چەسپان دووە. من لێرەدا مەبەستم لەم خیتابە بەهێز كردنى سۆزى ناسیۆنالیزم نیە . چونكە ئێمەیى كورد نامانەوێت بەم نەتەوە پەرستیە تێپەر بین . چوونكە كلتورێك
لەناو كوردا هەیە كە قبولى نەتەوە پەرستى و قبوڵ نەكردنى نەتەوانى تر ناكات، ئەم كلتورەش نە سەرهەڵدانى ئاینەكانە نە چەسپاندنى زولم و زۆرداریە كە كورد بەدرێژایى دیرۆكى پارچەكردنى بۆ سەر دەولەتاندا و سەركوتى دەولەتان لەسەر كوردا تامى كردبێت، بەلكو دیرۆكى ئەم جۆرە بیركردنەوە پێكەوەژیانە، لەپێش هەبوونى 5هەزار سالەیى دەولەتیش بووە، بەڵام زۆر جاریش بۆتە ئامانجى دووژمنان كاریان لەسەر دلسۆزى كورد بەرامبەر مرۆڤ كردووە و بۆخۆیان هەڵ قۆزیتەوە. بەڵام تاوەكو ئیستا كورد خاوەنى هەمان ئەم جۆرە بیر كردنەوەیە كە دەخوازى لە ئەیالەتى ڕۆژهەڵاتى ناوین پێكەوە ژیانى ئاشتیانە لەگەڵ ئەتنیكەكانى تردا بژێت.
بەڵام مەبەستى منیش بەمانایى بزر كردنى ناسنامەیى كوردیش نیە، چوونكە ئەمڕۆ ئەم واقیعە بەسەرماندا دیار دەدات كە ئێمە هەر لەگەڵ پەڵامارى چیاكانى زاگرۆس كە سەرەتایى ژیانى شارستانى و پێگەیاندنى كۆمەڵگایى مرۆڤ بووە. تاوەكو ڕۆژگارى ئەمرۆمان بەهەموو كاتەكانەوە لەلایان نەیارانى كوردەوە لەهەولى بزر كردنى ناسنامەیى كورد بوونە و لەهەول دان، ئەگەرى لێرەدا باس لەبوونى مرۆڤ بێ ناسنامە بكەین كەواتا وەك بێ بوون بۆ هێنانە زمان دەبێت و ناتوانى هیچ رێزى مرۆڤیشى بۆ دابنێت كەناسنامەت نەبوو، واتا ئێمە بەكوردەوە مرۆڤین و واقعیى ئێمەش لەگەڵ هەموو ئەتنیكەكانى ئەیالەتى ڕۆژهەڵاتى ناوین جودایە و ئازادیى ئێمە بەم جۆرە بیركردنەوەیەكە كورد هەیەتى، كۆتایى هێنانە بەم كێشانەیى كە ئەمڕۆ رووبەروویى ڕۆژهەڵاتى ناوین دەبێتەوە.
واتا ئێمەیى كورد بەپێى ئەم ڕاستیە دا كە پارچەكراو و دیرۆكیكى پرتاوانمان لەبەرامبەر ئەنجام دراوە هەیە، دیار دەدات كە ئێمەیى كورد لەناوچەكەدا جۆرە مۆدیلێكین كە وەك ئاو دەتوانین ئاگرەكان بكوژێنینەوە. بۆیە ئامانجى دووژمنانى كورد بەبەردەوام هەوڵى لەناو بردنوو پارچەكردن بووە، چوونكە تاكوردستان پارچە بێت ئامانجى ئەوان سەركەوتووە لەناوچەكەدا.وەك بەگڕوو تین بوونى كوردان لەسەر پیشگیرى كردنى فەلەستینیەكان ، من ئەم قسەیەم لەگەڵ هێزە ئیسڵامیەكانى كوردستان نیە بەلــكو لەگەڵ گەل كورد بەگشتیمە.سەرە ڕایى ئەو هەموو دەردوو نهامەتیانەیى كە ئەمرۆ پێیوە دەناڵێنن هەڵویستى مرۆڤ بوونى خۆیان نیشان دەدەن. من پێم وانیە كاریگەرى ئاینیش بێت، بەلكو ئەمە هەمان ئەم كەلتورەیە كە بەسەدان ساڵان پێش ئاینەكان هەبووە. هەندێك جاریش ئەم جۆرە بیركردنەوەیى بێ ئاگایى
لەناو كوردان لەكوردستان و هەڵویست نیشاندان بۆ غەزە بووەتە غافڵاندنى كورد لەكورد و دووركەوتنەوەیان لەیەكتر. ئەمەش كەوتۆتە ناو ئەم پلانەیى دووژمنان كە لەهەولى پارچەكردنى ئەقلى كورد دان .
ئەمرۆ قۆناغێكى جیاواز لە ڕۆژانى ڕابردوو لە ساحەیى كوردستان هەیە، ئەوەش هەڵسانە سەرپێیانى كوردانە لە كوردستان و لەباشورى كوردستان بەتایبەتى مۆركى خۆیى دا لە دیرۆكدا كە ستاتۆیەكى كوردى هەبێ، بەڵام ئەوەیى كە جێگایى داخە دەسەڵاتەكانى ئەم هەرێمەیە كە هەركە دەسەڵاتیان گرت تاوەكو ئیستا نەیانتوانیوە دان بە بوونى كوردستانى كوردان بنێن. لەهەژدەساڵى ڕابردوودا تاوەكو ئەمڕۆ دەسەڵاتى سیاسى كورد هەستى بە كوردستان نەكردووە لەم هەرێمەدا، چوونكە بەبەردەوام لەناو ئەم هەرێمەدا ئەم گەلەیان وا ڕا هێنا كە كوردستانى كوردان نیە ئەوەیى هەیە كوردستانى عێراق و توركیا و ئێران و سوریایە، كە ئیستاش كاریگەریەكان ئەوەندە خراپ بەسەر گەلەكمان هەیە كە هێشتا بیر كردنەوەیى هەندێك لە ڕۆشەنبیر و رووناك بیر و ڕۆژنامەنووس و ئەمە جگە لە سیاسەت مەدارانمان لەم هەرێمەدا هەر نازانن كە كوردستانى كوردا هەیە. بۆیە ئێمە لێرەدا دەبێت بڵێن ئەیى دەبێت ئەم گەلەمان جۆن بیر بكاتەوە ئەوەش وەكو ئەم بەسەر هاتەیى لێهات كە ڕۆژیك لەكوندێكى ئەم كوردستانە مەلایى مزگەوت و خەلكى گووندیى چاویان بەڕێبوارێك دەكەوێت، ئەو ڕێبوارەش غەریب دەبێت لەبەرچاویان باش پێش وازیى لێدەكەن و رێبوارخۆیى دەناسێنێ و پاشان خەلكى گووند دەڵێن جما لەم گووندە زیاتر گووندیى تر هەیە لەم دوونیایە؟ پاشان پرسیار لەمامۆستا مزگەوتەكە دەكەن؟ مامۆستاش دەڵێت ئەى وا ناڵێت هەیە. شەرمێكى زۆر گەوەرەیە كە ئەمرۆ ئێمە لەم پێڤاژووەدا دەڵێین كە كوردستانى توركیا و ئیران وسوریا و عێراق. بەرێزان رێبوارێك هاتووە دەڵێت باكورى كوردستان و باشورى كوردستان و باشورى ڕۆژئاوایى كوردستان و ڕۆژهەڵاتى كوردستان. ئەم رێبوارەش دەڵێت باكورى كوردستان پارچەیى هەرەگەورەیى كوردستانە كە ئێوە بەكوردستانى تورك وەسفى دەكەن. باشورى كوردستانیش پارچەیەكى هەرەبەهێزى ئابووریە كە بەكوردستانى عەرەب وەسفى دەكەن.باشورى ڕۆژئاوایى كوردستانیش پارچەیەكى هەرە بچووكى كوردستانە كە ئێوە بەكوردستانى عەرەب دیسان وەسفى دەكەن. ڕۆژهەڵاتى كوردستانیش پارچەیەكى زێرى كوردستانە كە ئێوە بەكوردستانى فارس وەسفى دەكەن. ئێستا رێبوار وادەڵێت سیاسەت مەدارانى ئێمەش دەبێت وەكو مەڵا پێمان بڵێن ئەوتا رێبوار وادەڵێت؟ بەلكو لەكوڵى ئەم چەمكە هەڵانە ببینەوە و ئاڕاستەیەكى باشى نەوەیى داهاتوو بكەین بۆ ئەوەیى كوردستان كوردا بپارێزن لەدەست دووژمنانى داگیر كەر و نكۆڵیى كەر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە