یەكێتی تەواو سەریلێشێواوە
Wednesday, 10/03/2010, 12:00
ئەمڕۆ تەواوی سایت و رۆژنامەكانی كوردستان كەوتنە بڵاوكردنەوەی ئەوەی كە بەهۆی ئەو شكستە گەورەیەی یەكێتی لەهەولێر تووشی هاتووە، یەكێتی هەریەك لە بەكر مستەفا-ی لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێر و قارەمان شنە لێپرسراوی مەڵبەندی رۆژهەڵاتی هەولێر لابەرێت و هەریەك لەرێبین محەمەد سۆفی و ئەحمەد گەل لەجێگەیان دابنێت.
لێرەوە ئیتر قسەی منە ئەوەی سەرەوە تەنیا زانیارییەكی سەرەتاییە چونكە لای من ئەحمەد و مەحموود هەریەكەو هیچ جیاوازییان نییە مادام ملكەچی بنەماڵەی تاڵەبانی بوون و خۆیان داوەتە دەست قەدەر و عەقڵی جەلال-ی شێخ حسامەدین كەواتە هەریەكەیان لەناو یەك جۆگەدا ئاودەخۆنەوە، گرنگ ئەوەیە ملیان داوە بەو عەقڵە خڵەفاوەی بنەماڵەو هەر رۆژەی لەسەر پەتێك یارییان پێدەكات، بەڵام قسەی زیاتر هەڵدەگرێت ئەوەیە كە یەكێتی تەنیا لەهەولێر شكستی نەخواردووە بەڵكو لەسڵیمانی نەك شكستی خواردووە بەڵكو لوتی شكاوەو دوور نییە لەداهاتوویەكی نزیكدا ئەو دارشەقەی لەسایەی مەلا بەختیار و ئەرسەلان فرسەت و عومەر مورتاح و سەعدی هەڵپاچ و ئازاد علوج و عیماد بێوەعد و ئەمسالەكانیدا دراوەتە دەستی، بشكێت و لەجێگەدا فاتیحای بۆ بخۆین.
ئەگەر لەهەولێر ئەو بەرپرسە گەندەڵانە لادەبرێن لەسەر شكستی یەكێتی ئەوا لەجەلال دەپرسین دەی ئەمجارە دوای بەرزان-ی ئەحە سمێڵ پێویستە هێرۆی ناخانمیش لابەرن لەپای ئەو شكستە گەورەیە كە لەسلێمانی تووسی هاتووە، ئەی سەرانی جەلال بۆ لەخۆیان ناپرسن ساڵانە بەترێلە پارە لەمەڵبەندەكانی دهۆك و زاخۆ و ئاكرێ و موسل-دا سەرفدەكرێت كەچی لەسلێمانی و هەولێر شكستی زیاتری خوارد بەقەدەر بزوتنەوەیەكی تازەی وەك گۆڕان دەنگی نەهێناوە لەموسڵ، ئەرێ جەلال لەخۆی ناپرسێت تاكەی درێژە بەم تەمەنە شكستخواردووەی دەدات و بارو بارگەی ناپێچێتەوە و واز لەو حزبە بهێنێت و لەوە زیاتر ئابڕووی نەبات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست