کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌رسیان له به‌عس وه‌رنه‌گرت !

Sunday, 15/03/2009, 12:00

1341 بینراوە


دوای ئه‌وه‌ی رژێمی له‌ناوچوی به‌عس کۆتایی هات عێراق به گشتی و کوردستان به تایبه‌ت له گه‌وره‌ترین دکتاتۆری خوێنرێژ رزگاریان بو، ئیدی وامانزانی ئه‌م دو بنه‌ماڵه خائینه کوردستان ده‌که‌نه به‌هه‌شتێکی سه‌رزه‌مین و ده‌بنه چرایه‌ک بۆ روناک کردنه‌وه‌ی هه‌مو ماڵێکی کورد،وامانزانی ئه‌مانه ئاسۆیه‌کن تا ئه‌به‌د له نێو چاوی کوردا کانی ئاسا رون ده‌بن،به‌ڵام هه‌ر زۆری نه‌برد ده‌ستیان دایه تاڵانی و ئاودیو کردنی زۆرێک له‌و ئامێرانه‌ی که خزمه‌تیان به خه‌لکی کورد ده‌کرد و پاداشتی خه‌لکی نه‌دار و چه‌وساوه‌یان به درۆ و به‌ڵێنی خه‌‌یاڵی دایه‌وه ،چه‌ند ساڵێک به ساوایی حکومه‌ت و شه‌ڕی براکوژی پاشان به‌وه‌ی که بارو دۆخه‌که ناسکه‌ودوژمنانمان پێ خۆش ده‌‌بێ تا ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت ده‌یانه‌وێ خۆڵ بکه‌نه چاوی خه‌ڵک که گوایا شه‌ویان خستۆته سه‌ر رۆژ بۆ هه‌ژاران و هه‌ر خۆیان پزیشک و ده‌رمانن بۆ کێشه‌کانی کورد.
ئه‌م دو بنه‌ماڵه‌یه له‌تاو پاره‌و دزینی سامانی نیشتمانی ئاگایان له میلله‌ت نه‌‌ماوه ،هه‌مو ئه‌و زوڵم زۆره‌ی به‌عس که کردی به‌رامبه‌ر به کورد بایه‌ک بو به‌لای گوێ‌یاندا رۆی.ده‌رسیان له ئه‌زمونی چه‌ندین ساڵی به‌‌عس وه‌رنه‌گرت که له دوا ویستگه‌ی ته‌مه‌نی دیکتاتۆریدا به چ ئاقارێ گه‌یشت و چی به سه‌رهات،تا ئێستاش ئه‌مان خۆیان به نوێنه‌رێکی راسته‌قینه‌ی ئه‌م میلله‌ته به‌د به‌خته ده‌زانن و واده‌زانن تاسه‌ر بۆیان ده‌لوێ.بێ ئاگان له‌وه‌ی بوڕکانی جه‌ماوه‌ر له ته‌قینه‌وه‌دایه و رۆژێ دێت ره‌نگه وه‌ک سه‌دام ته‌نانه‌ت نه‌توانن هاوتای ئه‌و له کونێکی هاوشێوه‌ی ئه‌و خۆیان حه‌شار بده‌ن.

ئێستا جه‌ماوه‌ر بێداره چیتر به به‌ڵێنی باق و بریق بڕواتان پێ ناکات چونکه به درێژایی هه‌ژده ساڵی حوکمتان سه‌لماندتان که ناتوانن ببنه ده‌وارێ بۆ خه‌ڵکی سته‌م دیده. قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و شه‌ڕی براکوژی نه‌فره‌تتان لێده‌که‌ن.دڵنیابن ره‌هێڵه‌ی ڕاپه‌ڕین و ڕقی پیرۆزی جه‌ماوه‌ر به ڕێوه‌یه هاکا گه‌شته لاتان وه‌ک هه‌مو دکتاتۆره‌کانی دونیا به مێژوی ڕه‌شی سپاردن !

دیاره مانگی 5 پرۆسه‌‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌کرێ که خه‌ڵک گه‌شبینه به‌وه‌ی گۆرانکاری بکرێت ئه‌ویش به هه‌ڵبژاردنی ده‌‌نگێک که بتوانێت داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ر جێ به‌جێ بکات و قه‌ره‌بوی ئه‌م چه‌ند ساڵه بکاته‌وه که میلله‌تی تیا بوبه سوته‌‌مه‌نی به ده‌ست ده‌سه‌ڵاتێک که نه‌یتوانی ته‌‌نانه‌ت مافه سه‌ره‌تایی‌‌یه‌کانی وه‌ک ئاو و کاره‌با بۆ خه‌ڵک دابین بکات.ئیدی کاتی ئه‌وه هاتوه زۆر به راشکاوی و بێ سڵه‌مینه‌وه تاکی کورد راستیه‌کان بدرکێنی و بیداته‌وه به نێو چاوی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، که ته‌نها و ته‌نها چاویان پاره وگیرفان ئه‌بینێت و کوێرن له ئاست راستیه‌کان.خه‌ڵک ده‌بێ هۆشیار بێت نه‌ک به بۆنه‌ی هه‌ردو حیزبی باڵا ده‌ستی یه‌کێتی و پارتی یه‌وه ده‌نگ نه‌ده‌ن،ده‌بێ بڕۆن ده‌‌نگ بده‌‌ن به نه‌یارانی ئه‌م دو حیزبه ئیتر عیلمانی بێت یا ئیسلامی گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م پێڕه گه‌‌نده‌ڵانه نه‌مێنن چونکه لای خه‌ڵکی قێزه‌ونن.


سوید


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)