بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


مێشک لە سێ مانگی یەکەمی ژیانی رۆژانەدا ؟ لەسەتا، یەک، / گەورە دەبێ

Tuesday, 12/08/2014, 12:00


" زانست "

مێشک لە سێ مانگی یەکەمی ژیانی رۆژانەدا / لە سەتا، یەک / و سەرجەم لە ،، لەسەتا، ٦٤ ،، گەورەدەبێ. بیرمەندانی زانکۆی کالیفۆڕنیا، بە متاڵاکردن لەسەر مێشکی منداڵی تازە لەداکی بوو (ساوا) گەیشتوونە ئەو باوەڕە کە مێشک لە ٣ مانگی یەکەمدا خێراترین مەزن بون بە خۆیەوە دەبینێ ورۆژانەلە / سەتا ، یەک / گەورە دەبێ بەڵام دوای ٣ مانگ ئەو خێراییە کەمتر دەبێتەوە.
بۆ ئەو لێکۆڵینەوەیە بیرمەندان مێشکی ٨٧ منداڵی ساغی دوو تا نەوەد رۆژەیان بە وێنە گرتنی دوا بە دوای یەکدا(٢١١ جار، ئەم،ئەڕ،ئی،)یان لە کاتی جیاوازدا چاو لێکردووە.واوێدەچێ رادەی مامناوەندیی مێشک لە کاتی لەدایکبوندا / ٣٤١ سانتی میتری چوارگۆش / توانای هەیە. دوای ٣ مانگ دەگاتە / ٥٥٨ / سانتیمیتری چوار گۆش.
لە کاتی لە دایکبون، مێشکی منداڵ / یەک لە سێی / ئەندازەی مێشکی مرۆوی باڵغە. بەڵام دوای ٣ مانگی رادەی دەبێتە/ لەسەتا، ٥٥ / ی مرۆوی باڵغ. جگە لەوەش خێرایی مەزن بونی مێشک لە منداڵای،،کوڕدا،، رۆژانە ٢٠٠ میلیمیتری چوارگۆش زیاترە لە منداڵی،،کچ،، !(و: بۆمن زۆر سەترە).
لە سێ مانگی یەکەمدا لە نێوان بەشەکانی جیا جیای مێشک مووخچە (کە بۆ جووڵەو باڵانسی مرۆو رۆڵی هەیە) لە دەشیکانی دیکەدا زیاتر مەزن دەبێ ولەو ماوەیەدا تەنیا / لەسەتا،٤٧ گەورەدەبێ / .
ئەو لێکۆڵینەوەیە نیشانی دەدا، رێژەی درێژ بونی سەردەمی سکپڕی (دوو گیانی) کاریگەری لەسەر چۆنیەتی مێشک هەیە ومنداڵێک کە یەک حەوتوو درنگتر (دوای ٣٨ حەوتوو لە سکپڕی) دێتە سەر دونیا،/ لەسەتا، ٥/ مێسکیان گەرەترە. لێکۆڵینەوەکان دەڵێن: ساڵەهایە بە مەزن بون وناوەرۆکی مێشک سرنج دەدرێ.بەڵام چوار چێوەی مەزن بون (حەجم) بە رادەی پێویست سرنجی پێ نەدراوە.
لە ٢٠٠ ساڵی رابوردوودا گرینگترین لێکۆڵینەوەی دوکتورەکان بۆ مێشکی منداڵان، ئەندازەی دەوری سەری منداڵ بووە.(و: سەری گەورە یا چووکە). بەڵام دەتوانین لە رێچاری پێشکەوتووتری وێنە هەڵگری وەکی ،،، سی،تی،ئەسکەن،ئەم،ئەڕ،ئی ،،، کەڵک وەرگرین.
بە دروستکردنی خەریتەی (ئەتڵەس) مەزنبونی چوارچێوەی مێشکی منداڵان، دوکتورەکان دەتوانن بە چاو لێکردنی وێنەی مێشکی منداڵی تازە لە دایک بوو، ئاگادار بین لە نا هەمواری، ناهەنجاری، ئاڵوگۆڕەکانی نەرێنی وخراپ لەسەرەتای ژیانی ئەوان. ئەو سرنجدانە و ناسینی یەکەم نیشانەکانی مێشک ودەزگاکانی دەمار(عەسەب) دەتوانێ کارێکی مەزن و بەر چاو بێ.
وەرگیراو لە : بی،بی،سی،.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە