تەنها دوو ووشە بۆ مەسعود
Wednesday, 08/07/2009, 12:00
دواجار كۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان ڕاپرسى لەسەر ڕەشنووسى دەستور دواخست كە پەرلەمانە ئێكسپایەرەكەى جووت بنەماڵە بە پەلە پروسكێ بۆ ڕازیكردنى ئاغاكانیان هەڵیانكڕوزاند . ئاغاى گەورە و سەرۆكى دزان لە دوایین قسەیدا لەسەر ئەو بابەتە بە پۆزەوە دەستورەكەى كردە چقڵ و كردى بە چاوى سەرجەم ڕۆشنبیران و هەموو ئەو دڵسۆزانەى كە لە ئاكامى تێگەیشتنیان لەو یاریە ترسناكەى كە بەموقەدەراتى میللەتەكەمان دەكرێت بە دەنگێكى زوڵاڵەوە (نا) یان بۆ تێپەڕاندنى دەستور بەو شێوەیە كرد ، بەڵام سەرۆكى دزانى لە گوێى گایا خەوتوو لە بیرى چووبوەوە كە بۆ هەموو زاڵمێك زەواڵێك هەیە ..بایدن لە كون فەیەكونێكدا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ مالیكىدا ڕیسەكەیان لە سەرۆكى دزان كردەوە بە خورى ...
شەق ئەزانێ قۆناغ لەكوێیە.... دەبخۆ دەردت بێ ... بایدن و مالیكى پۆرتیان شكاندى ... بۆیان لوول كردى و كردیانە عەلاگەوە ...
ئەوە مەسیرى هەموو خائینێكە كە گوێ لە دڵسۆزانى میلەتەكەى نەگرێ ....
سلێمانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست