کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌رجه‌عیه‌تی کورد و ئایه‌توڵا بارزانی و تاڵه‌بانی

Tuesday, 08/09/2009, 12:00


سه‌رسوڕان و ده‌رگای باسه‌که‌
یه‌کێک له‌ شوێنه‌ به‌ناوبانگ و پیرۆزه‌کانی جیهانی شیعه‌ ' مزگه‌وتی (جامگه‌رانه‌) ئه‌م مزگه‌وته‌ که‌وتۆته‌ شاری قومی نزیک به‌ " تاران " ـه‌وه‌ ؛ له‌ هه‌موو جیهانه‌وه‌ شیعه‌کان زیاره‌تی ده‌که‌ن و خیرو خێراتی خۆیان له‌گه‌ڵ نزاو دوعاو خواستی خۆیان ده‌خه‌نه‌ چاڵێکی قوڵی تاریکه‌وه‌ به‌هه‌ژمار بۆ (محه‌مه‌دی مه‌هدی) ڕه‌وانه‌ ده‌که‌ن .
ئه‌م چاڵه‌ که‌وتۆته‌ نێو حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌که‌وه‌ ' هه‌ر جاره‌ی به‌ بیانوویه‌ک خه‌ڵکی بۆ سه‌ر ئه‌م چاڵه‌ کۆده‌که‌نه‌وه‌ ، سه‌رچاوه‌ی ڕه‌کله‌مه‌کان مه‌رجه‌عیه‌تی " قومه‌ " ، به‌پێی ڕه‌کله‌م و به‌سه‌رهاته‌کان ! ئیمامی مه‌هدی جێ نزارگاو پاڕانه‌وه‌ی خۆی بۆ ئۆمه‌ته‌که‌ی لێره‌دا جێبه‌جێ ده‌کات و په‌یام و پاڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌ خوا ده‌گه‌یه‌نێت ؛ زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ له‌مه‌وبه‌ر پاره‌و زێریان ده‌هاویشته‌ نێو چاڵه‌که‌وه‌ ، ئه‌وه‌ بۆ چه‌ند ساڵێکه‌ خه‌ڵکی له‌تۆی نامه‌یه‌کی پچوک و له‌ شێوه‌ی نوشته‌دا نزاو پاڕانه‌وه‌ی خۆیانی له‌سه‌ر ده‌نوسن و به‌هه‌ژمار ئیمام مه‌هدی هه‌موو سه‌ری هه‌فته‌یه‌ک واته‌ شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی دێت و هه‌مووی ده‌پێچێته‌وه‌و ده‌یگه‌یه‌نێته‌ حزوری خوا . پار له‌ ڕه‌کله‌مێکی پانوپۆڕدا گوایییه‌ "موحه‌مه‌دی مه‌هدی" داواده‌کات که‌ خێرخوازان نان و خوارده‌مه‌نی پێشکه‌ش بکه‌ن ، له‌و ساته‌وه‌ ڕۆژانه‌ به‌تایبه‌تی ڕۆژی هه‌ینی به‌هه‌زاران "پارو" فڕێ ده‌درێته‌ نێو ئه‌و چاڵه‌‌وه‌.
له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م جاره‌ ، که‌ بۆدووه‌م جار مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد خۆی کاندیدکرده‌وه‌ ، ده‌نگۆیه‌کی زۆر بڵاو خرایه‌ ناوخه‌ڵکه‌که‌وه‌ که‌ گوایا محه‌مه‌دی مه‌هدی له‌نزیکه‌وه‌ ده‌یه‌وێت چاوی به‌ ئۆمه‌ته‌که‌ی بکه‌وێت و گوێی له‌ ڕازونیازه‌کانیان بگرێت . چاڵه‌که‌ به‌ده‌یان مه‌تر قوڵه‌و وه‌ک باس ده‌کرێت له‌ بیرۆی ئه‌یه‌توڵای به‌ناو ئیمامی مزگه‌وته‌که‌ ' چاڵێکی تر هه‌ڵکه‌نراوه‌و به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ بنی ئه‌و چاڵه‌ی که‌ خه‌ڵکه‌که‌ ڕووی تێ ده‌که‌ن ، ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رنج ڕاکێشه‌ره‌ ! ‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی هاتوچۆی ئه‌م شوێنه‌ ده‌که‌ن له‌م " که‌ین و به‌ینه" باش ئاگادارن‌ و باوه‌ڕیش به‌ مه‌سه‌له‌که‌ ده‌که‌ن .

سه‌رچاوه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ته‌‌ سه‌ره‌کییه‌کانی کوردستان
له‌کوردستاندا دوو چاوگه‌ی عه‌قیده‌یی وه‌ک قادری و نه‌قشبه‌ندیی هه‌یه‌ . قادری له‌سه‌ر ده‌ستی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی له‌ ساڵی 1077 زاینی له‌ شاری به‌غداد دامه‌زراوه‌ . تائێستا له‌ هه‌ندێک شوێن و له‌ ناو هه‌ندێک خێزاندا به‌هه‌ند سه‌یر ده‌کرێت .
ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستی محمه‌د به‌هادین نه‌قشبه‌ندی دامه‌زراوه‌ ، ئه‌م که‌سایه‌تییه‌ ساڵی 1302 له‌دایک بووی بوخارییه‌ و ساڵی 1376 دنیای به‌جێ هێشتووه‌ ، ئه‌م ڕاییه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌ولانا خالید له‌کوردستاندا ته‌شه‌نه‌ی کردووه‌و به‌دوای ئه‌ویشدا ڕوو له‌ پوکانه‌وه‌یه‌ و تائێستا ئاسه‌واری له‌هه‌ندێک شوێن ماوه‌ .

جگه‌له‌مانه‌ شیعه‌ و وه‌هابی و ئه‌خوان سێ ڕایه‌ڵه‌ی مه‌زهه‌بین که‌ کوردیان پێوه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌و تائێستا کێشی مه‌زهه‌بی شیعه‌ لایه‌کی له‌جه‌سته‌ی ‌کورد له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌و زمان و په‌یوه‌ندییه‌ کلتوری و چاره‌نوسییه‌کان کردۆته‌وه‌ .

کورد نه‌ی توانییوه‌ وه‌ک نه‌ته‌وه‌کانی عه‌ره‌ب و تورک و فارس ' ئاینی ئیسلام بکاته‌ ئه‌و ڕایه‌ڵه‌ی' گه‌وره‌یی نه‌ته‌وه‌و زمانه‌که‌ی خۆی له‌سه‌ر بنیاد بنێت و کێشی کلتوری سیاسی و قه‌به‌یی ناو و توانایی خۆی بکاته‌ چه‌مکێک ' سنوری بوونی خۆی بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو بچه‌سپێنێت.
ماوه‌یه‌که‌ له‌ده‌می ئه‌م لێپرسراو و ئه‌و ڕۆژنامه‌وانی حیزبی یان وتار و هه‌واڵی ڕۆژنامه‌گه‌لێکی حیزبی و سه‌ربه‌خۆ ، باس له‌ مه‌رجه‌عیه‌تی حیزبی یان کوردی ده‌کرێت. جارێک له‌ده‌می سه‌رانی یه‌کیتییه‌وه‌ ده‌م له‌وه‌ ده‌درێت پێویسته‌ تاڵه‌بانی ببێته‌ مه‌رجه‌عییه‌ت، یان بارزانی ده‌ست بکیشێته‌وه‌ له‌ سه‌رۆکایه‌تی پارتی و ببێته‌ مه‌رجه‌عیه‌ت. چ مه‌رجه‌عیه‌تێک؟

مه‌رجه‌عیه‌ت ناو و پێگه‌و په‌یامه‌که‌ی له‌ناو بیرو ده‌رون و مێشیکی مرۆڤی موسلمان و پاناتایی میدیاکاندا ، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئێستا ناسراوه‌و گۆڕاندنی پێگه‌و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی کارێکی ئاسان نییه‌ .
که‌واته‌ بارزانی و تاڵه‌بانی له‌کام ته‌کییه‌ و میحرابدا ده‌بنه‌ پێشڕه‌و و کام ڕایه‌ڵه‌ی مه‌زهه‌بی به‌سه‌ر زێهن و بیری کۆمه‌ڵگادا ڕایه‌ڵ ده‌که‌ن و کام کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ئیمام و مه‌لا و ده‌روێش و مورید داده‌مه‌زرێنن ، یان هه‌مان ڕێچكه‌ی ته‌ریقه‌ نه‌قشبه‌ندی و قادری نوژه‌ند ده‌که‌نه‌وه‌و بیری کوردو توانای کورد بۆ سه‌ده‌یه‌ک بۆ پاشه‌وه‌ له‌نێو ته‌کییه‌و خانه‌قاکانیان دا ده‌گێڕنه‌وه‌ . سه‌رانی به‌ناو کورد : کورد کۆمپیته‌رو ده‌زگای ئه‌لکترۆنی نییه‌ به‌ کلیکێکی ماوسه‌که‌تان ڕۆژمێری ژیان و به‌رنامه‌یان به‌ دڵی خۆتان بۆ دوواوه‌ بگێڕنه‌وه‌.

http://www.alkadria.com/ar/modules/xfsection/article.php?articleid=56

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە