هەندێ چیرۆک و تاوانی تری سیکسی بەرپرسانی پارتی و یەکێتی
Saturday, 22/02/2014, 12:00
13176 بینراوە
ئەو هەڵایەی میدیا لە چەند ڕۆژی رابردودا لەسەر هەرەشەکردنی سیکسی لە خێزانی زیندانیەکان بەرامبەر دان پیانانیان بە هەندێ تاوان کە ئەنجامیان نەداوە، سالی پار بەو شێوە چیرۆکە و چەندین تاوانی تری دەزگا ئەمنیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کوردستانپۆست بڵاوم کردەوە فەرمون لەم لینکەی خوارەوە بببینن
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8e7c18cbهەر ئەوکات دۆسیەکانیانم لەگەل ئامنستی و هەندێ بەرپرسی سیاسی سوید باس کرد، دوێنیش سەرلەنوێ زانیاری و نامەکانم بۆ ناردونەتەوە، ئەگەری زۆر هەیە بەدوا چوونی بۆ بکەن. لەتەک ئەمەشدا نزیک بەیەک مانگە لەگەل هەندێ میدیا خەریک بووم ئەو دۆسیە بگوازنەوە ناو میدیاکان، تەنانەت بەشێک لەو زیندانیانە لەگەل ەند تێڤی و مالپەر و رۆژنامەشدا قسەیان لەسەر بارودۆخی خۆیان کرد، بەداخەوە دوایی کەسیان بڵاویان نەکردەوە، لە تێڕوانینی موڕاڵی خۆمەوە، بەباشی نازانم بۆ رۆژگاری ئەمرۆ ناوی ئەو میدیایانە بلاو بکەمەوە کە ویژدانیان بەرامبەر دۆسیەی ئەو زیندانیانە نەجوڵا. هەڵبەت کوردستانپۆست بە پێچەوانەی هەموو میدیاکانی کوردییەوە زۆر جارەکان پێشەنگی جولاندنی کەیسەکان بووە و لەم کەیسەدا پێش ساڵێک وەکو وتم قسەی لەسەر ئەوە کردووە، بەلام ئەو دانپیانانە بوێرییەی ئەو ٣ زیندانە سیاسیەی هەولێر لەچەند ڕۆژی رابردوودا و باسکردنی لەمیدیاکان دەرگایەکی گەورەی تاوانی دەزگا ئەمنیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی بەرامبەر خەلکی هەولێر کردەوە، کە چۆن بەدەیان زیندانی بەناهەق چەندین سالە لە زیندانن بێ ئەوەی بدرێنە دادگا لەلایەن پاراستن و ئاسایش و لقەکانی پارتی کۆت و بەند دەکرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا ناکرێت، هەروەها هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەکی ئەو زیندانیانە دەدرێ، لەسەر تێپەرینی دەیان سال لەتەمەنی دەیان گەنجی هەولێر کە خراونەتە زیندانەکانی محەتە و سەری رەشەوە کارەسات و رووداوی زۆر تۆمارکراون.
هەڕەشە و تاوانی سیکسی
تەنیا ئەوەی من بزانم مەسەلەی هەرەشەی سیکسی وتاوانکردنی بەرامبەر زیندانیان (لەپیاو لەژن) بۆ ئەو نامەیە ناگەرێتەوە، بەڵکو لەزیندانەکانی ئاکرێ بەرامبەر چەندین زیندانی دەستدرێژی سێکسی ئەنجام دراوە کە دلنیام لەدەڤەری سەوزیش هەمان رەفتار کراوەە وەک شیوەیەک لە سوکایەتی و فشارخستنە سەر زیندانییەکان بۆ ئەوەی ددان بە تاوانەکانیاندا بنێن، یان بە پێچەوانەوە ناچاریان بکەن کە خۆیان بەتاونابری تاوانێک بزانن.
ئەوەندەی من بزانم، بۆیەکەم جار لە رۆژی ٢٦/٠٨/١٩٩٢ کاتێ خۆپیشاندانمان لەبەردەم ئاسایشی هەولێردا کرد بۆئازادکردنی ٢ گەریلای پکک و کۆمەلکوژی خەلکی شەرناخ، بە بریاری بەریوبەری ئەوکات خورشید شیرە گوللەباران کراین کە دوو شەهید و ١٢ کەسایەتی گیران زۆرینەیان کادیری پکک بوون، لەناو ئەوانە ژنیش هەبوو، هەر لەوکاتدا ئەو تاوانەیان ئەنجام دابوو دەستدرێژییان کردبووە سەر ژنان.
http://www.chatrpress.com/Detail.aspx?id=15052&LinkID=3 پیاوەکانی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتیی هەر لەناو زینداندا تاوانی لەو جۆرەیان ئەنجام نەداوە، بەلکو وا بۆ بیست و دوو ساڵە ئەم تاوانە بەکۆمەل لەدەرەوەی زیندانیش بەپۆست و پایەی ئیداری ولاتیان بۆ تیرکردنی شەوانی سور و ئابروبردن و زەلیل کردنی کچ و ژنانی کورد ئەنجام دەدەن، ئەویش لە رێگای دامەزراندن، پێدانی زەوی، گواستنەوەی بۆناوشار و شوینی باش و بەرزکردنەوەی پلە، لە بەرامبەرەوە، ئەو ژن و کچانە لەگەڵیاندا بخەون، بەمە تەسلیم بوونی کچان و ژنانی کورد لەگەل ئەو بەرپرسە گرگنانە ئەنجام دراوە. دوژمن و داگیرکەرانی کورد لەمەیاندا زۆر لە پارتی و یەکێتیی باشتر بوون، چونکە یاسایەک هەبوو کە سنوری بۆ دەستدرێژی بەرپرسەکان دانابوو.
ئێمە لێرەدا باس لەوەش ناکەین چۆن پارە وداهاتی ئەو ولاتەیان لەشەوانی سوری خۆیان لەگەل ئافرەتانی لەشفرۆشی ولاتانی بیانی هێناوەتە کوردستان، یان سەردانی کردنی هەفتانە و مانگانەیان بۆدەرەوەی ولات و لەهۆتێلە پێنج ئەستیرەییەکان لەسەر خەرجی ولات بەسەر بردوە.
کەلێرەدا هەندێ نمونەتان بۆ باس دەکەم لەزاری کەسانێک لەگەل ئەو بەرپرسانە قسەیان کردوە یان ئاگاداربونە کەبیان بینن چۆن مۆرال و کەرامەت بەرەو مالئاوایی یەکجاری لەناو ئەوبەرپرسانە دەروات سل لەهیچ لەبەرامبەر یەکتریش ناکەنەوە
ئاخر کەحزب و دام و دەزگا خالی بوو لەبیروباوەر و مرۆڤ دۆستی و ژیان بوە زیاتر پەیداکردنی دۆلار ئیتر دەرگای هەموو شتە بڤە و حەرامە کۆمەلایەتیەکانیش والا دەبێت بەنمونە لە دیباتێکی فلیمی المنسی عادل ئیمام و یوسرا کەبەرپرسی کارەکەی یوسرا زۆر داوای لێ دەکات کەلەگەل گەورە دەولەمەند ێک بخەوێ چونکە زۆر پێی سەرسامە، یوسراش بەتورەیی دەلێ ژنەکەی خۆتی بۆ ببە ئەویش دەلێ خۆزیا بەژنەکەم رازی بێت ئیستا بۆی دەبەم، وەزۆر جار ژنەکەم ئەوکارەی کردوە لەپێناوی قازانجی مادی زیاتر بۆ شەریکەکەمان
لیرەدا چەند نمونەیەک لەو تاوانانەی بەرپرسان بەرامبەر یەک و لەگەل خەلک بۆ باس دەکەم
بەرپرسێک لەیەکی لەبەریوبەرایەتیەکانی هەولێر هەبوو کەلەمنالی کەم کەس هەبوو شەهوەتی خۆی بەرامبەر بەتال نەکات، کەچی هەر کچ و ژنێک بجوبونایە لای و داوای گواستنەوەیان بکردایە دەیگوت لەگەلم بخەوە بەچاوان دەتگواسمەوە
لەگەرمەی شەری ناوخۆ بەرپرسیكی بالای سەربازی هەبوو، جوابی بۆ خانمێک دەنارد دەیگوت سەرم لێ دە و دەیبردە بارەگاکەی و کەف و کۆلەسیسکسیەکانی خۆی بەتال دەکرد، دەیان بەرپرسی سەربازیش لەدەرەوە پاسەوانیان بۆ دەکرد.
هاوکات هەرگیز گوتەی ئەو بەرپرسە سەربازیەم لەیاد ناچی کەگوتبوی ژنەکەم جوان نیە بۆیە ترسم نیە لەم شەرە بەکوشتم بدەن چونکە بەرپرسانی حزبەکەم تەنیا فەرماندە ژن جوانەکان دەنێرنە پێشەوە ی شەرەکان تا بکوژرێن و دواتر بەدوای ژنەکانیان بگەرێن
بەلێ نەک هەر ئەوە بەلکو چیرۆکی ئەو بەرپرسەتان بۆ باس دەکەم کە خۆی وهاورێیەکی بەیەکەوە ژنێکیان لەبەر هەژاری کردبوە میوانی شەوە سورەکانیان، لەپڕیکا لەسەری بووە شەریان، بۆیە یەکێکیان لەتۆلەی دەست بەسەراگرتنی لەلایەن هاورێکەی رۆژێک لەگەل کۆنە ژنی بەرپرسەکەی تردا دوای تێربونی لەسیکسکردن تەلەفۆنی بۆکرد بوو گوتبوی ژنە کۆنەکەت لێرەیە وەرە بیبەرەوە.
بەرپرسێکی باڵای دیکە بەهاورێیەکی گوتبوو ئەوەی لەشاخ لەدەستم چوو بەزیادەوە لەشار دەیکەمەوە،
بێ ئابرویی ئەو بەرپرسانە هەر لەوە وە نەوەستاوە، بەڵکو هونەرمەندی ناسک وجوانی عەرەبی و فارسی نەما بەناوی ئاهەنگ نەیهێنن و دواتر هەوڵی رابواردنی لەگەڵدا نەدەن، بەرادەیەک لەئاهەنگی نانسی عەجرەم بەرپرسیکی بالای پارتی لێی چووە سەر شانۆ ئەویش هەر نەک لەسەر شانۆبەچاوی پر لەگریانەوە نەما بەلکو بەپەلە گەرایەوە ولاتەکەی، دە وەرە نانسی دەیان ولاتی عەرەبی کردبێ کەس بەو شیوەیە وەک بەرپرسانی هەرێم لەگەلیان رەفتار نەکردوە.
هونەرمەندێکی ئافرەت لەرۆژنامەی میدیا رای نەگەیاند کە داوای لیکراوە لەگەڵی بخەون لەبەرامبەردا پارچە زەوی پێدەدەن ئەوا رۆژنامەنوس نیاز عەبدوڵڵا ماوە لێی بپرسن.
لەکۆتایشدا بەکورتی باسی فلیمی (الرقاسه و السیاسه)تان بۆ بکەم، رەنگ بێت هەندێک لەس ئەم فلیمە عەرەبییەی دیبێت کە هونەرمەند نەبیلە عوبید دەوری ژنە رەقاسەکە دەبینی و لەگەل زۆربەی بەرپرسان رادەبوێری لەپڕیکا دەڵێ دەمەوێ شوێنەک بۆمنالانی بێ دایک و باوک بکەمەوە ئیتر رێگای پێ دەگرن، بۆیە پەیوەندی بەهەموو بەرپرسەکان دەکات کەلەگەلی خەوتون رەت دەکەنەوە کەچۆن دەبێ ژنێکی لەشفرۆش کاری خێرگوزاری بەناوی بێت و داوای لێ دەکەن کەبەناوی پیاوە هاریکارەکەی بکات، ئەویش دەلێ ئەوە خۆی کارەکەی لای منە ! بۆیە ئەویش دەلێ ژیانامەی خۆم دەنوسمەوە ئیتر هەر بەرپرسە لەبەری دەپاڕیتەوە کەناوی ئەوی تیا نەخات هەرچی بیەوێ بۆی دەکەن، تەنانەت دیباتێکی جوانی تیایە کاتێ سلاح قابیل دەست بە فەلسەفەی سیاسی دەکات ئەویش دەلێ ئەوقسانە بۆمن مەکە من ناوقەدم بادەدە م و پارە پەیدا دەکەم تۆش زمانت بادەدەی و پارەی پێ پەیدا دەکەی....
بەهیوام رۆژەک دابهاتبایە ژنە لەشفرۆش و جاشە ناپاکەکان ژیانامەی خۆیان بنووسیایە کە دلنیام ئەو رۆژە دێت، ئەوکات دیاردەکەوت چەند کەسی سوک و ىی رەوشت وڵات بەرێوە دەبەن و ئەوەی بەعس و دامو دەزگا ئەمنیەکانی بەرامبەر ژنانی کورد نەیان کرد، یان بە کەمی کردیان ئەمانەش دریژەیان پێدا
یان وەک ئەو بەرپرسە گوتەنی ئەوەی لەشاخ لەدەستمان چوە لەشار تۆلەی دەکەینەوە لە سیکس و رابواردن و پارە پەیدا کردن.