دایکم وتی به حکومه‌ت بڵێ!
Saturday, 23/06/2012, 12:00
ڕه‌وا که‌مال
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادری کۆنه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و کۆیله‌ی پاره و بنه‌ماڵه گه‌نده‌ڵه‌که‌ی تاله‌بانی و برایم ئه‌حمه‌د ، له ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نویی ژماره (5809) ی ڕۆژی 20 6 2012 دا ، بابه‌تێکی به ناونیشانی : (دایکم وتی به حکومه‌ت بڵێ) بڵاوکردۆته‌وه، که سێ خاڵی گرتۆته خۆی :
(خاڵی یه‌که‌م : فه‌ره‌یدون زۆر خۆشحاڵبووه، که له هه‌ندێک لیپرسراوی حکومه‌تی بیستووه گرنگی به گه‌شه پێدانی کشتوکاڵی ده‌ده‌ن و چیتر ئه‌و هه‌موو پاره‌یه نانیرنه وڵاتانی دراوسێ و به‌ر له هێنانی به‌رهه‌می بیانی ده‌گرن، له هه‌مان کاتدا باسی کورتهینانی بودجه ده‌کات، که چۆن قورسایی له‌سه‌ر شانی حکومه‌ت دروستکردووه.
خاڵی دووه‌م: فه‌ره‌یدون تازه زانیویه‌تی کیلۆیه‌ک خه‌یاری خۆماڵی مایه‌که‌ی خۆی ده‌رناهێنێته‌وه و گریانی هاتووه بۆ جوتیاری کورد. خاڵی سێیه‌میشیان : گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه و باسی خه‌یاره‌که‌ی بۆ دایکی کردووه ، ئه‌ویش گورج چووه سێجۆر شووشه ترشیاتی ئێرانی و دوو جۆر خه‌یار شۆری تورکیی بۆ هێناوه و به فه‌ره‌یدوونی وتووه : ئه‌مانه بۆ حکومه‌ت به‌ره و پێیان بڵێ با کارخانه‌ی دۆشاوی ته‌ماته و شه‌ربه‌ت و وشککردنی میوه و سه‌وزه بکاته‌وه).
ئێستا با بزانیین خێره ماوه‌یه‌که فه‌ره‌یدون وه‌ک شانازی خوشکی هیرۆ له کوردستانی نویێدا ده‌نووسێت، دیاره یان ده‌یه‌وێت جه‌لال تاله‌بانی قه‌ره‌بووی ئوتێله سووتاوه‌که‌ی (سۆما)ی بۆ بکاته‌وه ، که چه‌ندین که‌سی بێ گوناهی تێدا بوون به قۆچی قوربانی ، یان مرخی له پۆستێک خۆشکردووه و که‌وتۆته کلکه له‌قێ و ماستاوکردن تا لایه‌کی لێبکه‌نه‌وه، یان پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی به ده‌سته‌وه‌یه و ده‌یه‌وێت زه‌وی خۆڕایی وه‌ربگرێت ، ئاخر جگه له‌م بازرگانه هه‌لپه‌رسته، که‌سێکی تر هه‌یه ئه‌مڕۆ به قسه‌ی لێپرسراوه‌کانی حکومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی کوردستان باوه‌ڕ بکات . ئه‌وانه چ ڕۆژێک توانیویانه به‌رنامه و په‌یمانی خۆیان ببنه‌سه‌ر ، کامه‌یه پڕۆژه‌کانیان ، ئه‌وه بیست ساڵه ئه‌و لێپرسراوه درۆزن و پارهخۆرانه ، که بوونه‌ته زه‌روو به‌سه‌ر دڵی میلله‌ته‌وه ، نه‌یانتوانیوه سایلۆکه‌ی سلێمانی ته‌واو بکه‌ن ، ئه‌وه‌تا به به‌رچاوی هه‌موومانه‌وه ئه‌و هه‌موو گه‌نمه جوانه له‌سه‌ر خۆڵ ڕۆده‌کرێت ، خۆ کێشه‌ی کاره‌با و ئاو بۆته هه‌قایه‌تی مێش و هه‌تا ئێستاش به ته‌واوی چاره‌سه‌ر نه‌کراون و هه‌موو ساڵیکیش مه‌لا که‌متیار ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ کێشه‌ی کاره‌با چاره‌سه‌رنه‌کرا من واز له پۆسته‌که‌م ده‌هێنم ، که‌چی ساڵ له دوای ساڵ به‌سه‌رده‌چێت و میشێکیش میوانی نییه و پێستی ڕووشی ئه‌وه‌نده قایمه ده‌چێت ئامۆژگاری مه‌سعود بارزانیشمان بۆ ده‌کات .. ئه‌و لێپرسراوانه‌ی که فه‌ره‌یدون باسیان ده‌کات ، له ئێستاوه خواخوایانه باران نه‌بارێت و وشکه‌ساڵیی بێت ، تا به‌و هۆیه‌وه هه‌زاره‌ها ملیۆن دیناری یارمه‌تی جوتیاران و په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کان حه‌په‌لوش بکه‌ن . ئاخر له سه‌دا نه‌وه‌دی گونده‌کانمان ئاوه‌دان نه‌کراونه‌ته‌وه و خه‌لکه‌که‌ی وه‌ک ئاردی ناو دڕکان کراون به پۆلیس و پاسه‌ونی لیپرسراوه گه‌نده‌ڵه‌کان ، جا پێمان ناڵێیت لێپرسراوه‌کان به ته‌مان له چ شوێنێکدا و چۆن چۆنی په‌ره به بواری کشتوکاڵی ده‌ده‌ن . وه‌زاره‌تی کشتوکاڵیش ناتوانێت به‌ر له لێشاوی به‌رهه‌می بیانی بگرێت ، چونکه هانینی ئه‌و به‌رهه‌مانه هه‌مان ئه‌و کاربهدهستانهیان له پشته ، که نه‌وتی کوردستان به تاڵان ده‌به‌ن ، هه‌ر بۆیه کیلۆیه‌کی خه‌یاری خۆمالی مایه‌ی خۆی پڕ ناکاته‌وه ، خۆ ئه‌گه‌ر قسه‌ی لێپرسراوه‌کان ڕاستن ، ئه‌ی بۆ ئێستا که به‌رهه‌می خه‌یارمان زۆره ڕێگا له خه‌یاری بیانی ناگرن . یان بۆ به‌رنامه‌یه‌کیان نییه تا جوتیاری کورد زیان نه‌کات و پشتی سارد نه‌بێته‌وه . پاشان کورتی بودجه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی هه‌زاران که‌سی مشه‌خۆری وه‌ک تۆ و شاناز و هێرۆ و ئاراسی شێخ جه‌نگی و کوڕ و برازا‌و و هه‌زار خزمه جامانه سوره‌کانی مه‌سعود بارزانی ، که به ڕاستوچه‌پدا له بودجه‌ی ئه‌و میلله‌ته چاره ڕه‌شه ده‌خۆن ، فه‌رمون ته‌ماشابکه ئێوه‌مانان پێش ڕاپه‌ڕین سهروهتوسامانتان چه‌ند بووه و ئێستاش چه‌نده .. ئه‌ی باشه پاره‌ی ئه‌و نه‌وته دزراوه ده‌چێته چ گیرفانێکه‌وه و بۆچی کورتهێنانی بودجه‌ی پیێ پڕ ناکه‌نه‌وه ... له لایه‌کی تره‌وه ئه‌ی ئه‌وکاته‌ی جه‌نابتان جێگری سه‌رۆکی وه‌زیران حکومه‌تی هه‌رێم بوون ، ئه‌وه دایکت بۆ ڕۆژێک له ڕۆژان ئه‌قڵی به‌وه نه‌شکا ئامۆژگاریت بکات تا چه‌ند کارگه‌یه‌کی دۆشاوی ته‌ماته و شه‌ربه‌ت و نانه قه‌یسی و مرهبامان بۆ بکه‌یته‌وه . یان دایکت زمانی بۆ نه‌بوو تا پێت بڵێ : کوڕم فه‌ره‌یدون خۆتۆ پێش ڕاپه‌ڕین له بێ پاره‌ییدا له سه‌گ سواڵتدهکرد و ئێستا له سایه‌ی خوێنی شه‌هیدانی وه‌ک کاک ئارام و ئازاد هه‌ورامیدا ئه‌وه‌تا بوویت به خاوه‌نی ملیۆنه‌ها دۆلار و پایه و پۆستی گه‌وره و گران ، ئه‌وه بۆ ناچیت له جیاتی کردنه‌وه‌ی ئوتیل و تیاترۆ و قومارخانه ، کارگه‌یه‌کی دۆشاوی ته‌ماته له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیددا بکه‌یته‌وه ، تا به‌ر له لێشاوی دۆشاوی تورکیی و ئیرانی بگرێت و ئیتر ئه‌وه‌نده دۆشاوی ئیکسپایه‌ری ئه‌و دوو وڵاته داگیرکه‌رانه نه‌که‌ن به گه‌رووماندا و خێرێکیشت بۆ خه‌ڵکه هه‌ژار و برینداره‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ت هه‌بێت و یادگارێکی جوانیش بۆ خۆت و ئێمه‌ش بهجێبهێڵییت ... له دواجاردا ئه‌وه‌ماوه بڵێم ئه‌ونده‌ی من ئاگاداربم ته‌مه‌نی دایکت نزیکه‌ی نه‌وه‌د ساڵێک ده‌بێت و توانای ئه‌و جۆره ئامۆژگاریانه‌ی نه ماوه ، ئیتر نه‌نگیی و سه‌رشۆڕییه بۆ که‌سێکی هه‌لپه‌رست و کاسه‌لێسی وه‌ک تۆ ، بۆ ده‌سکه‌وتێکی کاتیی و کلکه‌له‌قێ و خۆبردنه پێشه‌وه گڕ گڕ ده‌چیت درۆ به ده‌می ئه‌و دایکه پیره ترشیاتخۆرهتهوه ده‌که‌ی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست