کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌يد سادق ده‌روازه‌ى دووه‌م راپه‌رِينه‌

Friday, 03/01/2014, 12:00


هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌ ئيدى ئه‌م ده‌سه‌لاَته‌ كاتى هاتوه‌ ئۆغر بكات و ده‌ست به‌ردارى ده‌سه‌لاَت بێت، چونكه‌ به‌درێژايى چاره‌كه‌ سه‌ده‌يه‌ك ،له‌گه‌لَ بوونى ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وت و داهاتانه‌دا،نه‌توانێت سه‌ره‌تاترين خزمه‌تگوزاريى، هه‌ر له‌ئاو و كاره‌با و پرۆژه‌ى رێگاو بانه‌وه‌ بۆ كارى خزمه‌تگوزارى و چاره‌سه‌رى كێشه‌ ساناو سوكه‌كانى ديكه‌ مه‌يسه‌ر بكات.
ئه‌وه‌ى كه‌ له‌سه‌يد سادق رويدا ده‌نگ و نارِه‌زايى ته‌واوى خه‌لَكى كوردستانه‌ ،هه‌مويان يه‌ك گرفت و موعانات وكێشه‌يان هه‌يه‌، تۆ برِۆ سه‌يرى پايته‌ختى هه‌رێم بكه‌،چاوێك به‌ پايته‌ختى رۆشنبيريدا بگێرِه‌، گوزه‌رێك به‌ناو شاره‌كانى چه‌مچه‌مالَ وچوارقورِنه‌ و كۆيه‌و سيروان و پيرمه‌گرون و دوكان و به‌حركه‌ و .. بكه‌ ،بزانه‌ چى ده‌بينيت، هه‌ست به‌شه‌ره‌مه‌زارى و خه‌جالَه‌تى ناكه‌يت له‌سه‌ده‌ى بيست و يه‌ك دا، كه‌ ولاَتانى جيهان خه‌ريكه‌ ئه‌م سه‌رزه‌مينه‌ به‌جێ ده‌هێلَن و ده‌چنه‌ سه‌ر هه‌ساره‌يه‌كى ديكه‌،كه‌چى تازه‌ به‌تازه‌ ئێمه‌ به‌ته‌نه‌كه‌ له‌چه‌م و كارێز ئاو ده‌هێنين، تازه‌ له‌بيرى ئه‌وه‌داين بۆ رزگاربوون له‌قورِو ليته‌ جزمه‌و پۆستالَ په‌يدابكه‌ين، بۆچاره‌سه‌رى بێ كاره‌بايى و تاريكى شه‌و ،بگه‌رِێينه‌وه‌بۆ سالاَنى سيه‌كان ،په‌نا بۆ لۆكس و لامپا و چرابه‌رين، بۆ بژێوى قوتى رۆژانه‌، چه‌شنى سه‌ده‌كانى ناوه‌رِاست بينه‌ كۆيله‌ و غولام وچه‌ك به‌ده‌ست و سه‌پانى ده‌سه‌لاَت و زالَمان .ئاخر چ ره‌واى حه‌قه‌، به‌شى زۆرى كێشه‌كانى شاره‌زور و شارۆچكه‌كانى ديكه‌ به‌ چه‌ند ده‌فته‌ر دۆلارێك چاره‌سه‌ر ده‌بن، كه‌چى تاقه‌ پياوێك له‌و ده‌سه‌لاَته‌دا نابينينه‌وه‌ مشورى بخوات و پياوه‌تى خۆى بسه‌لمينێت،له‌ولاشه‌وه‌ ريسواكانى ده‌سه‌لاَت ،بۆ يادى سه‌رى سالَ ئاهه‌نگه‌كانىكريسمس روله‌ ده‌ره‌وه‌ى ولاَت ده‌كه‌ن و به‌ سه‌دان ده‌فته‌ردۆلار بۆ يه‌ك شه‌و خه‌رج ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ى كه‌له‌سه‌يد سادق رويدا ، ئه‌بوايه‌ چه‌ندين سالَ له‌وه‌و پێش بوايه‌ ،نه‌ك به‌ته‌نها له‌سه‌يد سادق ،دروست بوو له‌ته‌واوى كوردستان،ئه‌و ده‌نگى نارِه‌زايى و خۆپشاندانه‌ سازبكرايه‌ ، تا ئه‌و ده‌مه‌ى ده‌سه‌لاَت هه‌لَده‌ته‌كێنرا درێژه‌ى بكێشايه‌،كه‌ دلَنياشم پريشكى ئه‌و نارِه‌زاييه‌ شارو شارۆچكه‌كانى ديكه‌ ده‌گرێته‌وه‌ ، مه‌ودا درێژ ده‌بێت و ،هه‌ريه‌ك له‌چوارقورِنه‌ و سيروان و چه‌مچه‌مالَ يش ساز وئاماده‌ن و قولَپ ده‌ده‌ن.هاكا ئه‌وانيش نه‌عره‌ته‌يان كێشا
ئه‌وه‌ى كه‌ گه‌ره‌كمه‌ لێره‌دا ئاماژه‌ى پێ بده‌م، ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ده‌سه‌لاَت ئازاو بوێر و به‌جه‌رگ قاره‌مان نيه‌،ترسنوكه‌ و زراو تۆقيوه‌، چۆك داده‌ره‌، خاوه‌ن و خودانى ئه‌و هێزه‌ نيه‌ ،كه‌ بتوانێت له‌به‌رده‌م ئيراده‌ى گه‌لدا خۆى بگرێت و به‌رپه‌چى بداته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ ئه‌و خۆپشاندانه‌ باشترين وانه‌ بوو،ئه‌وه‌ى سه‌لماند كه‌ يه‌ك ده‌نگى و يه‌ك ريزى و يه‌ك گوتارى، ده‌سه‌لاَت و چه‌كداران و مافياكانى ده‌هينَنێته‌ له‌رزه‌ و چۆكيان پێ داده‌دات. به‌لاَم ئه‌وه‌ى كه‌ وايكردوه‌ تا ئێستا به‌و حالَ و زروفه‌ ناخۆشه‌ گوزه‌ر بكه‌ين، بێ ده‌نگى و نا ته‌بايى و ناكۆكى خۆمان بووه‌، پێويسته‌ له‌سه‌رمان كه‌ ببينه‌ هێزێكى خۆرسكى و بوێر و ،بۆخۆمان رابه‌رايه‌تى ئه‌و سه‌رهه‌لَدان وبزوتنه‌وانه‌ بكه‌ين،چونكه‌ نه‌ ئۆپۆزسيۆن نه‌ لايه‌نه‌كانى ديكه‌، ناتوانن ببنه‌ رابه‌ر و پێشره‌ومان، ئه‌وان ئيدى بونه‌ته‌ ده‌سكه‌لاى ده‌سه‌لاَت و پارێزگارى له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان ده‌كه‌ن، رێگه‌ مه‌ده‌ن كه‌سانى به‌ناو ئۆپۆزسيۆن و سه‌رانى موزايده‌ به‌خوێن و قوربانى لاوانه‌وه‌بكه‌ن و، بيكه‌نه‌ كارتێكى فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌لاَت ،به‌چه‌شنى روداوه‌كانى 17 شوبات،چۆن له‌سه‌ر حسابى بيلال و رێژوان و گه‌رميان و ئه‌وان ئۆپۆزسيۆن كه‌وته‌ ناوان و، پێگه‌ى خۆى قايمكرد،پاشانيش له‌سه‌ر قه‌ول وگوفتارى خۆى په‌شيمان بۆوه‌ ،رووى له‌ ميلله‌ت و خه‌لَكى راپه‌ريو قوربانيه‌كان كردو نائومێدى كردن، خۆى خزانده‌ باوه‌شى ده‌سه‌لاَت. با له‌و هه‌لَوێست و كرده‌وه‌ بێ خێره‌يان، ئه‌زمون وه‌ربگرين و جارێكى ديكه‌ فريو نه‌خۆين، له‌به‌رئه‌وه‌ش ئه‌ركى ئێمه‌ له‌جاران قورستر بووه‌، ده‌بێت هه‌م له‌دژى ده‌سه‌لاَت ,هه‌م له‌دژى به‌ناو ئۆپۆزسيۆن سه‌نكه‌ر بگرين. پيلان ومه‌راميان پوچه‌لَ بكه‌ينه‌وه‌ ، راپه‌رِين و ناره‌زايه‌كانمان نه‌خينه‌ خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى ئه‌وان و،نه‌يكه‌ينه‌ چه‌پكه‌ گولَى ده‌ستيان و،بازرگانى پێوه‌ نه‌كه‌ن.خۆى پێوه‌ بانه‌ده‌ن و،خۆيان نه‌كه‌ن به‌ خاوه‌نى، چاكتره‌ به‌ لۆژيكێكى نوێ وبه‌ رابه‌رايه‌تى كه‌سانێكى سه‌ربه‌خۆ و دوورله‌ ده‌سه‌لاَتى حزبى،به‌ره‌و راپه‌رِينێكى سه‌رتاسه‌رى خۆمان ساز وته‌يار و ئاماده‌ بكه‌ين ،تا چه‌خماخه‌و پريشكى ئه‌و سه‌رهه‌لَدانه‌ به‌ته‌واوى ولاَت ده‌گرێته‌وه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە