کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یه‌کێتی له‌ ئێستاوه‌ که‌وته‌ درۆ

Friday, 10/04/2009, 12:00

1544 بینراوە


رۆژی4/4/2009 به‌ناو مه‌کته‌ب سیاسیه‌که‌ی یه‌کێتی له‌ رێی مه‌ڵبه‌ندو کۆمیته‌کانه‌وه‌ که‌وتنه‌ کۆکردنه‌وه‌ی خوێندکاران و گه‌نجان له‌ هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر. گوایه‌ مام جه‌لال دێت و قسه‌یان بۆ ده‌کات ،ئه‌وه‌ی بۆیان کۆکرایه‌وه بردیاننه‌ شوێنی دیاریکراو ، به‌ڵام ئاماده‌بوان سه‌ریان سورما کاتێک مه‌لا به‌ختیار و کۆسره‌ت و ئه‌رسه‌لان بینی ، چونکه‌ چاوه‌رێی جه‌لال تاله‌بانی بوون ، یه‌کێتی له‌ ئێستاوه‌ ده‌ستی کردووه‌ به‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن وسود له‌ قوتابخانه و په‌یمانگاو زانکۆ وه‌رگرتووه‌ بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن .

مه‌لاو هاوشێوه‌کانی له‌ئێستاوه‌ که‌وتونه‌ته‌ درۆ بۆ خه‌ڵك ، وا تێگه‌یشتون خه‌ڵک ئه‌مانه‌ ناناسێت . که‌سێک نییه‌ باوه‌ر به‌ مانه‌ بکات . چونکه‌ ئه‌مانه‌ 18 ساڵه‌ درۆ بۆ خه‌ڵک ئه‌که‌ن و به‌رده‌وامیش ئه‌بن له‌سه‌ر درۆ .

مه‌لاو هاوشێوه‌کانی ئه‌م خه‌ڵکه‌یان کۆکردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌ له‌و گه‌نجانه‌ بکه‌ن و له‌ رێی ئه‌وانیشه‌وه‌ بۆ خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌و کوردستان ،وا به‌ خه‌ڵک ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ده‌نگمان بده‌نێ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌ خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌ ده‌بێت و زۆربه‌ی مه‌کته‌ب سیاسی و سه‌رکردایه‌تی هه‌ر بۆ ئێوه‌یه‌ مه‌لا بیری چۆته‌وه‌ که‌ له‌ رۆژانی سه‌ختی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیدا زۆربه‌ی مه‌کته‌ب سیاسی و سه‌رکردایه‌تتێکه‌ی یه‌کێتی خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌ بون به‌ڵام به‌هۆی جه‌لال تاڵه‌بانی و سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌کانتانه‌وه‌ هه‌مووی دورکه‌وته‌وه‌ لێتان ، هه‌روه‌ها خه‌ڵکی کوردستانیش . به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌نگمان پێ نه‌ده‌ن ئه‌وا له‌ ئێستاوه‌ خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌ حسابی مێرووله‌ی بۆ ده‌که‌ین و له‌ ژێر پێماندا ئه‌یانپلیشێنینه‌وه‌ .

مه‌لا خه‌ڵکی شاره‌که‌م به‌ مێرووله‌ ده‌زانێت و سلێمانیش به‌ شاره‌ مێرووله‌ . هه‌مان قسه‌کانی به‌عسم بیرکه‌وته‌وه‌ که‌ ئه‌یانوت [ به‌عس ئاگره‌ گه‌ر روبه‌روی بیته‌وه‌ ،به‌عس روناکیه‌ ئه‌گه‌ر خزمه‌تی بکه‌یت ] ‌ ‌

مێروله‌ مێرویه‌کی بچوکه‌ به‌ڵام له‌ کارکردن و په‌یوه‌ندیه‌کانیاندا شتی سه‌یر هه‌یه‌ ، کۆمه‌ڵگایه‌که‌ هه‌مو پێکه‌وه وه‌ک یه‌ک‌ کار ئه‌که‌ن رۆژه‌ خۆشه‌کان هه‌مو وه‌ک یه‌ک و به‌یه‌کسانی کار ئه‌که‌ن و ئه‌یخۆن له‌ هاتوچۆیاندا به‌ ریزێک دێن ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ شاره‌که‌یان که‌ به‌یه‌ک ئه‌گه‌ن سه‌ر ئه‌نێن به‌ سه‌ری یه‌که‌وه ئینجا یه‌کتر به‌جێ ده‌هێڵن . نه‌ک وه‌ک مه‌لاو هاوشێوه‌کانی ، ئه‌وان دانیشتون و به‌ری ره‌نجی خه‌ڵک ئه‌خۆن‌ نایانه‌وێت روبه‌رو هیچ که‌س ببینن ، چونکه‌ که‌س رێزیان لێناگرێت واته‌ مه‌لا حه‌دی نییه‌ حسابی مێروله‌شی بۆ بکرێت . به‌ڵام پرسیارێکم هه‌یه‌ ئایا مه‌لا ئه‌توانێت بۆمان رون بکاته‌وه‌ بزانین قوله‌ی قاف چییه ؟ پێم باشه‌ له‌مه‌ودوا ناوه‌که‌ی بکرێت به‌ مه‌لا مێرووله‌ ئه‌ویش له‌به‌ر بچوکی ئه‌و مێروه‌یه‌

دوا ئامۆژگاریم بۆ مه‌لا مێرووله‌ هاوشێوه‌کانی ئه‌وه‌یه‌ که‌ زوزو گه‌نجانی شاره‌که‌م و شاره‌کانی تریش کۆبکه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه‌ زیاتریان پێبکرێت و سوک و رسواتریان بکه‌ن .

داواشم له‌ رۆڵه‌ تێکۆشه‌رو گه‌نجانی کورد هه‌یه‌ زیاتر ئه‌مانه‌ رسواتر بکه‌ن . بۆ ئه‌وه‌ی چیتر سوکایه‌تی به‌م میلله‌ته‌ نه‌که‌ن ، ئه‌بێت مه‌لاو هاوشێوه‌کانی بزانن که‌ خۆ به‌شت زانین و حساب نه‌کردن بۆ میلله‌ت سه‌ریان ئه‌کات به‌ قوڕدا

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)