یادکردنه‌وه‌ی 50 ساڵه‌ی ئه‌یلول ژیلهمۆیهکه رۆژانه گیانی ده‌یان و سه‌دان لاوی ئه‌م نیشتمانه‌ی تێدا ده‌سووتێت
Friday, 16/09/2011, 12:00
له چه‌ند رۆژی رابردوودا پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق یادی 50 ساڵه‌ی شه‌ڕی نێوان خۆیان و ده‌وڵه‌تی عێراقی کرده‌وه .
پارتی ده‌یه‌وێت وه‌ک خۆی له مێژوویه‌ک بدات، که پڕه له نوشستی، دۆڕاندن و له‌ده‌ستدانی سه‌روه‌ری نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی . له‌و یاده تاڵ و پڕ له ئاشبه‌تاڵه سیاسیی و سه‌ربازییه‌وه ده‌یانه‌وێت کورد به هه‌مان ئیدیا و تێگه‌یشتنی ساڵانی 1961 ی سه‌ده‌ی ڕابردوو نه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ به هه‌ڵه له کێشه‌کانی نێوان مه‌لا مسته‌فا ی بارزانی و عه‌بدول که‌ریم قاسم بگه‌ینن، لێماندهکهنه شۆڕش و شانازییکردن به ده‌ستکه‌وت، به‌ڵام هوشیاریی سیاسیی مرۆڤی کورد، خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ توانای قسه‌کردنی هه‌یه، قسه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ڕابردووی خۆی، قسه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ مێژووه‌که‌دا ده‌کات، وشیارانه و زیندویانه له سه‌ر هه‌ڵه و تاوانه سیاسیه‌کانی ڕابردوو ڕاده‌وه‌ستێت.
ئه‌مڕۆی ئێمه نه‌ک هه‌ر جیاوازه له 50 ساڵی ڕابردوو، به‌ڵکو زۆر جیاوازتریشه له ئه‌قڵی پارتی و بارزانی، جیاوازیشه له ئێستای لێکدانه‌وه‌کانی ئه‌وسا مێژووه‌که‌یان و ئه‌و ئامانجانه‌ی گوایه خه‌باتی 64 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی خودی پارته‌که‌یانه.
ئێمه له ماوه‌ی ئه‌م 50 ساڵه‌دا، به هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ی نه‌هامه‌تی و شکستی هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه نه‌ک ده‌ستکه‌وتی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی .. ئه‌گه‌ر به خێرا چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له‌سه‌ر مێژووی ئه‌و 50 ساڵه‌ی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و ده‌سه‌لاته‌که‌ی ئه‌مڕۆیان هه‌ڵبده‌ینه‌وه ئه‌مانه‌یش ده‌بینین:
1- هاوکات له‌گه‌ڵ یادکردنه‌وه‌ی ئاشوبهکهیان که ناوی شۆڕ‌شیان لێنابوو، ده‌بینین ئه‌مڕۆ عاره‌به‌کانی عێراق له گه‌رمیانه‌وه (جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و ..هتد) خێزانه کورده‌کان ڕاوده‌نێن، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه پاسداره ئێرانییه‌کان بۆردمان و تۆپبارانمان ده‌که‌ن، له باکوره‌وه تورکه‌کان به فڕۆکه ژن و پیر و منداڵانی کورد ده‌کوژن، ئایا ئه‌مه‌یه ده‌ستکه‌وتی 50 ساڵه‌ی ئه‌یلول؟
2 ناوچه داگیرکراوه‌کان، که خۆیان ناویان لێناوه دابڕاوه‌کان، به که‌رکوک و خانه‌قین، شه‌نگار، مه‌خمور و ... هتد ، زیاتر له ساڵانی 1960ه‌وه به به‌رده‌وامی کوردی لێده‌رده‌کرێت و ئاواره ده‌بن، هیچ ئاسۆیه‌کی ڕوونیش بۆ گه‌ڕاندنه‌وه و ئازادکردنیان دیار نییه. له‌و پێناوه‌دا و بۆ هێنانه‌دی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، مه‌سعود بارزانی بڕیاری ڕاگرتنی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی کورد نادات، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له هه‌مان یادی ئه‌و 50 ساڵه‌یه‌دا بۆ تاڵان‌کردنی نه‌وتی کوردستان به‌بێ چاودێری حکومه‌تی به‌غدا، ده‌یه‌وێت ته‌نها خۆی ده‌ستی واڵا بێت و چاودێری نه‌کرێت، که‌چی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ڕاگرتووه.
3 - له ماوه‌ی ئه‌و 50 ساڵه‌دا، که تاڵه‌بانی، به‌رهه‌م ساڵح و ده‌روێشه‌کانی دیکه‌ی ته‌ریقه‌تی بارزانی، یادکردنهوهیهی ئه‌یلولیان به ڕۆژێکی گه‌شی مێژوویی بۆ کورد حساب ده‌که‌ن، ئه‌مه له کاتێکدا 50 ئه‌وه‌نده زیاتر له جاران کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌یان به‌ره‌و عه‌شایه‌ر بوون، زیندووبونه‌وه‌ی هه‌ستی خێڵه‌کیی، به‌ستنه‌وه‌ی ژیانی خێڵایه‌تی به ژیانی سیاسیی کورده‌وه گه‌ڕاندۆته دواوه، ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واریی له کوردستاندا له چاو ناوچه‌کانی تری عێراقدا له به‌رزترین ئاستدایه، ئایا ئه‌مه‌ش ده‌ستکه‌وتێکی دیکه‌ی ئه‌یلوله؟
4 - جگه له ئاشبهتهڵهکانی 1964 و 1974 و 1988 و 1991 و 31ی ئابی 1996 ، ئایا هیچ به‌روبومێکی دیکه‌ی ئه‌و 50 ساڵه‌ی پارتی، جگه له سه‌دان هه‌زار شه‌هیدی ئه‌نفالکراو، کیمیاباران، خنکاندن و ئاواره بوون، که له %70 ی شار و گوندی کوردستان وێران و خاپور کراوه، ده‌یان هه‌زاریش له شه‌ره‌کانی نێوان پارتی و پارته‌کانی دیکه‌دا کوژراون و له‌ناوبراون .. ئایا ئه‌مه‌ش به ده‌ستکه‌وتی 50 ساڵه‌ی ئه‌یلول داده‌نرێت؟
5 دروستکردنی سه‌دان هه‌زار جاش، موسته‌شار، ئه‌من، ئیستخبارات، پیاو و جاسوسیی کورد به‌سه‌ر کورده‌وه، ئه‌مه‌ش له به‌رهه‌می ئه‌و 50 ساڵه‌ی ئه‌یلوله، که ده‌یانی وه‌ک ته‌حسین شاوه‌یسی لێکه‌وتۆته‌وه، که هه‌ریه‌که‌یان به‌شدارن له قڕکردن و وێرانکردنی کوردستان .. پاشتریش وه‌ک کوڕ و شێره‌کانی بارزانی و ئه‌یلول ڕێز له‌و جاش و ئه‌من و موستهسار و جاسووسانه گیراوه .. ئایا ئه‌مه‌شیان ده‌ستکه‌وتێکی تری 50 ساڵه‌ی ئه‌یلوله؟
6 به‌هه‌ده‌ردان و تاڵان‌کردنی سامان و داهاتی کوردستان له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانین که خۆی به خاوه‌نی 50 ساڵه‌ی خه‌باتی تاڵان‌کردنی کوردستان و دروستکردنی ده‌یان جۆری جیاوازی چه‌کدار به‌سه‌ر گیانی هاوڵاتیانی کورده‌وه، وه‌ک به‌ڵته‌جییه‌کانی موباره‌ک و شه‌بیحه‌کانی ئه‌سه‌د و که‌تائیبه‌کانی قه‌زافی و فیدائیه‌کانی سه‌دام، کاریان ته‌نها داپڵۆسینی خه‌ڵکی بێچه‌ک و ناڕازیی به حوکم و ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و 50 ساڵه‌ی ئاشبهتاڵهیه و له 17 ی شوباتدا به ئاشکرا که‌وتنه کوشتاری گه‌نجانی سلێمانی، پاشان له هه‌ولێر فڕاندن و تۆقاندنی لاوانی ئه‌وشاره .. ئایا ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێکی تری 50 ساڵه‌ی ئه‌یلوله ؟
7 فڕاندن و تیرۆرکردنی نووسه‌ر و چالاکڤانه مه‌ده‌نیی و ڕۆژنامه‌نووسان له ماوه‌ی ئه‌م 50 ساڵه، ئایا ئه‌مه‌ش ده‌ستکه‌وتێکی به‌رچاوی تری ئه‌یلوله پڕ له شانازییه‌که‌ی پارتی و بارزانییه؟
8 ژنکوژیی، ئافره‌ت قڕاندن، سووتاندن و له‌شفرۆشیی و به‌رده‌بارانکردنیان له سایه‌ی 50 ساڵی خه‌باتی پارتیدا ده‌ستکه‌وتێکی دیکه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانه. ئایا ئه‌مه‌ش ده‌ستکه‌وتی 50 ساڵه‌ی ئه‌یلوله؟
9 - له ماوه‌ی ئه‌م 50 ساڵه‌دا به هۆی ئه‌م پارته‌وه هه‌رێمی کوردستان کراوه‌ته گۆڕه‌پانی کاری موخابه‌راتی جیهانیی و له‌م 20 ساڵه‌ی دهستهڵاتیشیاندا به ئاشکرا ته‌راتێنی ئه‌و ده‌زگا جیهانی و موخابه‌راتییانه‌ی تێدا ده‌کرێت. ئایا ئه‌مه‌ش ده‌سکه‌وتی شۆڕشه‌که‌یانه؟
10 له هه‌مووی گرنگتر له‌ماوه‌ی ئه‌م 50 ساڵه‌ی ئاشوبی پارتی و ته‌مه‌نی 64 ساڵه‌ی به ناو قوتابخانه‌ی بارزانی، ئه‌گه‌ر به هه‌موو ئه‌ده‌بیاتی پارتی و ژیاننامه‌ی ئه‌و سه‌رۆکه به ئهفسانهکراوهی کورددا بگه‌ڕێیت، مرۆڤ ناتوانێت ڕسته‌یه‌کی هوشیارانه و ئاقڵانه له ده‌می ئه‌و سه‌رۆکه‌ی بیستبێت و هاتبێتهدهرێ، قسه‌یه‌کی به مه‌عریفه‌ت و په‌ندێک نادۆزێته‌وه که بیکاته دروشمێک، یان دێڕێک له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسه‌ت و بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و خێڵه ههزارپیاوه، تا بڵێین: به‌ڵێ هه‌ر نه‌بێت ئه‌مه ده‌ستکه‌وتێکه له نێو ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بۆ کورد، که بۆ کورد ماوه‌ته‌وه. ئایا ئه‌مه‌ش ده‌ستکه‌وته؟
جێ ی خۆیه‌تی ئه‌و یاده ناوی ڕۆژی شوم بێت بۆ کورد، نه‌ک یادی شۆڕشی ئه‌یلول. 50 ساڵه ئاشبه‌تاڵ و براکوژیی و خیانه‌تکاریی و پاشه‌گه‌ردانیی بهسهرکورددا ده‌هێنرێت. له ڕۆژی ئه‌و یاده شومه‌دا، به‌ناز خانم له پایته‌خته داگیرکراوه‌که‌ی 31ی ئاب، له هه‌ولێره خهمگینهکهماندا گڕ ده‌داته جه‌سته‌ی خۆی، به‌مه رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و پارت و بنه‌ماڵه هه‌ڵده‌داته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی ئه‌و 50 ساڵه‌ی ئه‌یلول که‌مێک شه‌رمی هه‌بووایه، ده‌بوو تێبگات، که جه‌ژنه‌که‌ی ئه‌وان ژیلهمۆیهکه رۆژانه گیانی ده‌یان و سه‌دان لاوی ئه‌م نیشتمانه‌ی تێدا ده‌سووتێت.
سڵاو له گیانی به‌ناز، ڕیسوایی بۆ یادی 50 ساڵه‌ی ئاشوبی خێڵی هه‌زار زه‌لامه جامانه سووره‌که.
نه‌مان بۆ ده‌سه‌لاتی کوردیی... بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاله‌بانی، بۆ هه‌موو به‌رپرس و لێپرسراوه‌کانی ئه‌م حیزبانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست