کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچیریش له‌ تاکڕه‌وی به‌رزانی نیگه‌رانه‌

Thursday, 14/02/2013, 12:00


 
ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌یزانین وله‌بیرمانه‌ ناڕازیبوون ودڵگیربوونی نێچیرڤان به‌رزانیه‌ له‌ سیناریۆکه‌ی مه‌سروور ومه‌سعودی باوکی ئه‌وکاته‌ی له‌زاخۆ هێڕشیانکرده‌ سه‌ر جێگای مه‌ساجه‌کان که‌ خاوه‌نه‌ ڕاسته‌قی‌نه‌که‌ی نێچیرئاغایه‌.
هه‌موومان ‌له‌بیرمانه‌ چۆن نێچیر ویستی کوردستان به‌جێبهێێت وڕوو له‌ ئه‌مریکا بکات وپۆستی سه‌رۆکی کابینه‌ی حه‌وت وه‌رنه‌گرێت.
له‌بیرمانه‌ چۆن نێچیر زۆر په‌ستبوو ئه‌و کاته‌ی مه‌سعودبه‌رزانی مامی ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره‌ وفراوانی به‌ مه‌سروور به‌خشی کاتێ پۆستی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی پێبه‌خشی که‌ ده‌سه‌ڵاتی له‌سه‌رۆک وه‌زیران به‌رفراوانتره‌, ئه‌مه‌ش ‌ لاوازکردن ودوورخستن پشتگوێخستنی نێچیرڤان وئاماده‌کردنی جه‌نابی مه‌سروور بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی مه‌به‌سته‌.
تاکڕه‌وی مه‌سعود وپشتگوێخستنی په‌رله‌مان وبێبایه‌خکردن وئیفلیجکردنی ڕۆڵی په‌رله‌مان که‌ ناڕه‌زایی وتووڕه‌بوونی ئه‌ندام په‌رله‌مان وئۆپۆزسیۆن وگه‌لی کوردستانی لێکه‌وته‌وه‌ نیشانه‌ وبه‌ڵگه‌ی هه‌نگاونانی به‌رزانییه‌ به‌ره‌و دیکتاتۆرییه‌ت وچه‌سپاندنی حوکمی عه‌شایری وویراسی.
نه‌ک ته‌نها ئازادی خوازان ودڵسۆزانی مله‌ت له‌ مه‌سعود ناڕازییه‌, به‌ڵکوو نێچیرڤان به‌رزانیش به‌ تاکڕه‌وی مه‌سعود نیگه‌ران وپه‌سته‌. نێچیر ده‌بینێت وهه‌ستده‌کات که‌ هیچ ڕۆڵێکی له‌ ناو ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ماوه‌,
مه‌سعود کاره‌کانی ئه‌ویش ده‌کات وبه‌ڕێوه‌ده‌بات وهیچ حسابێک بۆ ئه‌ویش ناکات وخۆی سه‌رکرده‌یی وه‌فده‌کان ده‌کات بۆ ئه‌وروپا.
پشتگوێ خستنی به‌رزانی وده‌ست وپێ به‌ستنی د.به‌رهه‌م وکابینه‌که‌ی بۆ هه‌موان ئاشکرایه‌, ئه‌گه‌ر چی خوا حه‌قه‌ به‌رهه‌م تاکوو ئێستاش گله‌یینه‌کرد وئه‌و ڕۆڵه‌ی پێخۆشبوو ناڕازیبوونی پیشاننه‌دا, به‌ڵام سه‌رکرده‌کانی پارتی باس له‌گله‌یی وپه‌‌ستبوونی نێچیر ده‌که‌ن سه‌ره‌ڕای خزمایه‌تی نزیک, سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ردووکیان سه‌رکرده‌ی پارتین.
من خۆم ناڕازیبوون وگله‌یی وهه‌ڵوێستی نێچیرڤان تێده‌گه‌م وبه‌ حه‌ق ده‌زانم, ئه‌مه‌ ئیهانه‌ وزوڵم وته‌عه‌ددایه‌, ڕه‌فتاره‌که‌ی مه‌سعود هه‌نگاونانێکیتره‌ به‌ره‌و حوکمی دیکتاتۆری.
ئ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە