کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دیمانه‌ی گۆڤاری رێگا له‌ گه‌ل قه‌ره‌یه‌لان سەرۆكى كۆماجڤاكێن كوردستان

Saturday, 09/05/2009, 12:00

2226 بینراوە


ئەگەرچى سوپاى توركیا زۆرجار لەكاتى هێرشەكانى بۆ بنكەو بارەگاكانى پەكەكە باس لەكوژران یان برینداربوونى موراد قەرەیلان دەكات بەڵام لەیەكەمین دیمانەیدا لەسەر خاكى كوردستان وەڵامى پرسیارەكانى گۆڤارى ڕێگاى دایەوە موراد قەرەیلان سەرۆكى كۆماجڤاكێن كوردستانە و بەكەسى یەكەمى ناو پەكەكەش ناسراوە ناوبراو وەك لەمیانەى وەڵامى پرسیارەكاندا باسى كرد كونسەى ڕێبەرى كۆماجڤاكێن كوردستان سیستەمێكى نوێیە وەك كۆمارى فیدڕاڵى عێراق ئەم سیستەمە ڕێبەرایەتى چەندین پارت و ڕێكخراوى سیاسى و مەدەنى و ژنان و لاوان دەكات كەپێشەنگایەتى پەكەكە ئەمەش دەقى دیمانەكەیەتى"
لەبانگەوازى بیێچالاكى بوندا باستان لەوە كردووە كەبەمزوانە بانگەوازێكى تر بۆ چارەسەرى كێشەى كورد بڵاودەكەنەوە؟ئایا ئەم بانگەوازەش هەمان بانگەوازى ساڵى ڕابردوو كەبەهاوبەشى لەگەڵ كۆنگرەى گەل بڵاوتان كردبۆوە؟
موراد قەرەیلان: _ئێستا من لەسەرەتادا ئەوەى من دەمەوێت بیڵێم پێویستە كێشەى كورد بەشێوازى سیاسى و ئاشتیانە چارەسەربكرێت بەتایبەت لەتوركیا هەڵبژاردنە هەرێمیەكان كران لەپێش ئەوەى هەڵبژاردنە هەرێمیەكان بكرێت بەساڵێك دەوڵەتى توركیا ووتى ئەم هەڵبژاردنانە زۆر گرینگن و گەلى كوردیش ئەم هەڵبژاردنەى وەك ڕیفراندۆم بینى بۆ ئەمەش لەهەڵبژاردنەكان حكومەتى توركیا هەموو تواناكانى خۆى لەكوردستان كرد بەیەك لەڕووى سەربازى و مادیەوە زۆر زەختى كرد لەسەر ناوچە كوردیەكان لەهەندێ شوێن پارەى دابەش كرد لەهەندێ شوێن خەڵكى كرد فەرمانبەر بۆ ئەوەى ئەنجام بەدەست بهێنێت لەهەڵبژاردنەكانى شارەوانیەكاندا هەڤاڵى هێژا دەمەوێت شتێك بڵێم توركیا لەساڵى 2007بەهاوكارى ئەمریكا كۆنسێپتێكى لەسەر ئێمە كرد لەسەرەتادا بەلەشكرى دواتر بەڕێگەى سیاسى بەڵام لەزاب ئەم كۆنسێپتانە تووشى واق بوون هاتن نەیتوانى سەركەوتن بەدەست بهێنێت خۆ ئەگەر ئەم كۆنسێپتەش سەركەوتنى بەدەست هێنابا ئەوا هێرشى دەكردە سەر خواكورك خنێرە و قەندیل دوایى ئەمانەش لەسەر كەركوك زەختى دەكرد چونكە ئەوكاتە هیچ جۆرە پەیوەندیەكى لەگەڵ پارتە كوردیەكانى باشوور نەبوو ئەوكاتە بەگشتى گەلى كوردى كردبۆوە ئامانج بەڵام بەرخودانى زاب شكستى بەتوركیادا لەدواى ئەم شكستە توركیا(3 _4)مانگ بێ هۆش بوو تەماشاى كرد چى بكات چى نەكات دواتر ئیلكەر باشبوخ هاتە سەرفەرماندارى سوپا پڕۆژەیەكى سیاسى پێش خست و ویستى پەكەكە تەنگاو بكات و هەوڵبدات پەكەكە تەسلیم بكات ئەگەر ئەمە بوو ئەگەر نا بەڕێگەى چەك پەكەكە لەناو ببات پرۆژە سیاسیەكان چى بوون"
یەكەم/تێكەڵى لەگەڵ كوردى باشوور بكەن،
دووەم/كوردى باكوور بخەنە لاى خۆیان بۆ ئەمەش كەناڵێكى كوردیان كردەوە هەروەها بەشى كوردۆلۆژیان لەزانكۆدا كرەوە،بەڵام ئەم پڕۆژانە هەم لەباكوور و باشوور بێئەنجام بوون بۆیە دەڵێم ئەم هەڵبژاردنە هەرێمیانە زۆر گرینگ بوون بەڵام پڕۆژەكەى توركیا شكستى هێنا و وەك ئەوان دەیانخواست وانەبوو چونكە پارتە كوردیەكان نەكەوتنە ژێربارى داواكانى توركیا هەندێ شت كران بەڵام بەگشتى هەڵبژاردنەكان شكستیان بەپلانەكانى توركیادا لەدژى گەلى كورد ئەگ رچى لەزۆر ناوچەدا توركیا لەكاتى هەڵبژاردنەكان زۆر ساختەكاریان كرد وەك(بینگۆڵ و موش و مێردین)ئەمە پلانى توركیابوو بەڵام سەرى نەگرت.
لەسەرەتاى (2008)چالاكیەكى سەربازیمان پێش خست ئەنجامەكەى باش بوو هەروەها لەسەرەتاكانى (2009)ش پڕۆژەیەكى سیاسیمان پێش خست ئەویش ئەنجامەكەى زۆر باش بوو هەڵبژاردنەكان تەئسیرى هەبوو لەسەر لەسەر هەرچوارپارچەكە هەبوو زۆرباشیش بوو بۆ گەیشتن بەچارەسەرى كێشەى كورد بەڕێگەى ئاشتى ئێمە لێدوانێكماندا و ڕامانگەیاند كەتا(1)حوزەیران بێ چالاكیمان بوونمان ئیعلان كرد ئەمەش بۆ ئەوە بوو كەهەندێ هەنگاو بەرەو پێش بچن بۆ ئەمەش لەلێدوانەكەماندا باسمان لەوە كردووە كەبانگەوازێكى ئاشتى بڵاودەكەینەوە وەكو ئێوەش پرسیارتان كرد ئێستا ئەو بانگەوازە لەلاى منە بەلام ئێستا ڕایناگەیەنم چونكە دەوڵەتى توركیا وەكو پێویست پێشوازى لەئەنجامى هەڵبژاردنەكان نەكرد بەڵكو دواى هەڵبژاردنەكان هێرشى كردە سەر دەتەپە و زەخت و زۆرى دەست پێكرد لەسەر گەلى كورد گەلى كورد خۆپیشاندانى كرد بەڵام بەزەخت و زۆرى وەڵامى دایەوە هەروەها گەلى ئێمە ویستى لە(4)ى نیسانێ سەردانى ئەو گوندە بكات كەسەرۆكى ئێمەى تێدا هاتۆتە دنیا بەڵام دەوڵەت ڕێگەى نەدان و دوو گەنجیشیان كوشتن ئێستاش نزیكەى(200)ئەندام و بەرپرسى دەتەپە زیندانیكراون دوو ڕۆژ پێش ئێستا لەجەژنى مندالانى كورد لاوێكیان كوشت چەندین منداڵیشیان برینداركردن ئێستا لەنەخۆشخانەدان لەزۆر دەڤەران خۆپیشاندان كران و دەكرێن بەڵام ئێمە لەم كاتەدا هیچ بانگەوازێكى نوێ بۆ ئاشتى بلاوناكەینەوە خۆ ئێستا هیواخوازبووم باسى ئەم بانگەوازەمان كردبا كەلەلێدوانى پێشتر ئاماژەمان پێكردووە بەڵام مخابن دەوڵەت وەك پێویست هەنگاوناهاوێژێت و خۆى لەبەرپرسیاریەتى دەدزێتەوە ئێستا توركیا هیچ ڕێگاچارەیەكى بۆ ئاشتى نەهێشتۆتەوە من دوێنێ لەلێدوانێكدا دەوڵەتى توركیا هەم سەرۆك وەزیر هەم سەرۆك فەرماندارم ووشیار كردنەوە و داوام لێكردن منداڵانى ئێمە مەكوژن چونكە هەموو ئارام گرتنێك سنورى خۆى هەیە"
بێ چالاكى بونتان بۆ چارەسەرى كێشەى كورد بوو بەڵام سوپا هێرشى كردە سەر ئێوە و هێزە ئەمنیەكانیش هێرشیان كردە سەر دەتەپە؟
موراد قەرەیلان: ئێستا هێرش هەیە لەسەر هەڤاڵانى ئێمە شەڕوپێكدادان دروست بوو لەبەستە و شەرناخ پێنج هەڤاڵى ئێمە شەهیدبوون بەڵام كوژراو بریندارى تورك زۆر لەمە زیاترن و ئێستا شەڕ دژوار نیە بەڵام ئەم بەهارە پێدەچێت دژوارترببێت تورك هێرش دەكاتە سەر سیاسەتمەدارانى ناسراوى كورد بۆیە دوێنێ من لەلێدوانەكەمدا دەوڵەتى توركیام ووشیاركردەوە ئیعلانم كرد كەئەم بارودۆخە درێژە بكێشێت خەتەرە تۆ دەتەوێت دەستى ئاشتى بۆ درێژ بكەیت ئەو دەستت دەبڕێت بۆیە ئێمە بانگ لەكەسانى ئاشتى خواز و لایەنگرانى مافى مرۆڤ هەموو ئەو كەسانەى دەیانەوێت ئەم كێشانە بەڕێگەى سیاسى چارەسەربكرێن ئێمە ئەم هەنگاوەمان ناوە بائەوانیش هەولأ بدەن ئەم هێرشانەى دەوڵەتى توركیا ڕابگرن ئێمە لەم كاتەدا دەمانەوێت پڕۆژەیەكى سیاسى پێش بخەین بەڵام ئەگەر تۆ بتەوێت ئەم هەنگاوە سەركەوتوو بێت دەبێت لایەنى بەرامبەریشت چەند هەنگاوێكى ئەرێنى هەڵبگرێت نەك هەنگاوى لەشكرى پێش بخات لەمنێوەندەشدا ئومێدم نەك بێئومێدبم بەڵام ئەگەریش هەیە هێرش بەرفراوان ببن و گەریلاش بەرسڤ بدەن ئەگەریش هەیە بۆ چارەسەرى كێشەى كورد هەنگاوى سیاسى بنرێت.
بەڵام بەڕێز قەرەیلان بێ چالاكى بونتان لەلایەن توركیاوە بەوە وەسف كرا كەبێهێزبوونە؟
موراد قەرەیلان: بەسەرسوڕمانەوە ووتى وەڵا من شتى وەهام نەبیستووە و ناشزانم كێ واى ووتووە چونكە هیچ بەرپرسێكى توركیا ناتوانێت قسەى وا بۆ ڕاگەیاندنەكانى توركیا بكات بۆ چونكە ئێستا ڕاگەیاندنەكانى توركیا لێكۆڵینەوە دەكەن و دەپرسن بۆ پەكەكە مەزن بوو بۆ ئەنجامى هەڵبژاردنەكان بەمشێوەیە بوو كەس ناڵێت ئەوە ئەنجامى كارى دەتەپەیە هەموو كەس ئەو ڕاستیە باش دەزانێت ئەم سەركەوتنە هى پەكەكەیە كێ ئەم قسەیەى كردووە نازانم بەڵام هەركەسێكە ڕاست ناكات وەكو پێشتر باسم كرد ئێمە بەسەربازى سەركەوتین ڕاستیەك هەیە كەڕاگەیاندنەكانى توركیا باسى ناكەن هەڤاڵانى ئێمە چالاكى گەورە لەبینگۆڵ و مێردین دەكەن باسى ناكەن تەنیا باسى ئەو چالاكیانە دەكەن كەلەسەر سنور ئەنجام دەدرێن بۆئەوەى زەخت لەسەر باشوور بكەن ئەى ئەو چالاكیانەى لەناوجەرگەى توركیادا دەكرێن كێ ئەنجامیان دەدات مەگەر لەئاسمانەوە خەڵك دێت باسى ئەم چالاكیانە ناكەن بەڵكو ئەگەر باسیشى بكەن دەڵێن لەئەسناى گەرانى دەوریەیەكى سەربازى سوپاكەمان لەدوورەوە هێرشى كراوەتە سەر یەكێك لەبریندارە و یەكێك كوژراوە بەڵام لەڕاستیدا وانیە هەڤاڵانى ئێمە قەرەقۆلیان لەگەڵ زەوى تەخت كردبوو هەر نكۆڵیان لێدەكرد وەڵا هەڤاڵ دەمەوێت باش بزانیت كەبزوتنەوەى ئێمە هەم لەڕووى سیاسى و سەربازیەوە سەركەتوو بووە بۆ ئەمەش كەدەڵێن پەكەكە بێهێزبووە بۆیەچ چالاكى ڕاگرتووە هیچ مانایەكى نیە هەركەس ووتوویەتى درۆ دەكات ئەم بانگەوازەمان كەتیایدا بێ چالاكى بوونمان ڕاگەیاندووە لەوپەڕى بەهێزى سەربازى سیاسیەوە بووە ئەوەش نیشانەى ئەوەیە كەئێمە دەمانەوێت كێشەكە بەئاشتى چارەسەربكەین...
زۆربەرپرسانى توركیا سوپاسى حكومەتى هەرێم دەكەن كەهەنگاوى باشى هاویشتووە بۆ دژایەتیكردنى پەكەكە؟ئێوە چۆن دەڕواننە ئەم هەڵوێستە؟
موراد قەرەیلان: باسوپاسیان بكەن بەتەواوى نازانم بۆچیە لەوانەیە هەندێ شت هەبێت بەڵام نازانم بۆچیە ئەم سوپاسە بۆ هەرشتێك بێت تورك بەمە دڵى ئاوناخواتەوە بەڵكو دەیەوێت لەنێوان گەریلاو حكومەت هەرێم شەڕ دروست بكات و دەیەوێت كورد بێهێزبكات بۆ ئەمەش دەیانەوێت كوردى باكورو باشوور بەیەكەوە بەشەڕبدەن بەڵام وەكو لەمماوەیەى ڕابردوو كاك مەسحود باسى كرد كەجارێكى تر شەڕى كورد و كورد ناكەین و پێشتر مام جلال باسى كردبوو ئێمەش زۆرجار لەلێدوانەكانمان تەئكیدمان لەوە كردۆتەوە كەهەتا هەتایە شەڕى كورد و كورد ڕووناداتەوە ئێمە ئەم دەفتەرەمان داخستووە و جارێكى تر نایكەینەوە دەزانم كەنیەتى توركیا ئەوەیە كورد لاوازبكات لەوباوەڕەدام كەكاك مەسحودیش ئەم ڕاستیە باش دەزانێت بۆیە هەندێ كێشە هەنە كەئێمە ڕەخنەیان دەكەین بۆ نمونە هاتنى ئێوە بۆ ئێرە زەحمەتى تیایە بەڵام داخوازى توركیا تەنیا ئەوەندە نیە داخوازى ئەوان ئەوەیە كەدوژمنایەتى لەنێوان كورد و كورد دروست بكەن بەڵام ئێمە هیواخوازین كەچۆن ئێمە هەنگاوێكى نوێمان هاویشتووە بۆ چارەسەرى ئاشتى بەڕێگەیەكى سیاسیانە پێویستە لایەنى بەرامبەریش هەمان هەنگاوبنێت،لەلایەكى ترەوە جێگەى دڵخۆشیە كەئیمرۆ گەلى كورد زۆر زۆر ووشیارە پێشتر ئێمە ڕەخنەمان لەمام جلال گرتووە بۆ ڕەخنەش ئێمە پێوانەى خۆمان هەیە ڕەخنەش لاى ئێمە بەماناى دژایەتیكردن نایەت هیچ كاتێك ئێمە لەڕەخنەگرتندا بێڕێزیمان بەرامبەر هیچ كەسێك نەكردووە بەبڕواى من هەركەسێكیش ڕەخنە دەگرێت پێویستە ڕەخنەى بنیاتنەر بگرێت نەك هى ڕوخێنەر ئەمەش لاى ئێمە خاڵێكى زۆر گرینگە بەڵام پێویستە كەس نەكەوێتە هەڵەوە خزمەت بەبەرژەوەندیەكانى دوژمن نەكات بۆ نمونە كاتێك بەهۆى چالاكیەكانى ئێمەوە توركیا تەنگاو دەبێت بەرپرسێكى كورد هەستێت سۆزبداتە توركیا و هیواى پێببەخشێت ئەمە باش نیە بەڵكو لەوانەیە لەم كاتەدا توركیا ناچاربێت هەنگاوبهاوێژێت بۆ چارەسەرى بەڵام تۆ هیوادەدەیتە دوژمن ئەمە باش نیە چونكە پێویستە كورد بەگشتى تەنیا سەیرى ئێستا نەكەن بەڵكو ئایندەیان لەپێش چاوبێت ئەگەر بەژیرانە مامەڵە بكەین ئایندەیەكى گەش چاوەڕێمانە بەڵام ئەگەر بەپێچەوانەوە بێت ئەوا دوژمن بەهێز دەبێت و مەترسى لەسەر كورد بەگشتى زیاد دەكات و دەستكەوتى باكورو باشوور دەكەونە مەترسیەوە بۆ ئەمەش پێویستە پلانمان هەبێت بۆ ئایندە نەك تەنیا بۆ ئێستا نمونەیەكت بۆ بهێنمەوە ئێستا لەئەوروپا سەرۆك شارەوانیەك بۆ (20)پلان دادەنێت بەڵام ئێمە نەتەوەیەكین دەبێت بەرنامەمان هەبێت بۆ داهاتوو،هەروەها ئەگەر لەباكوور كێشەى كورد چارەسەر ببێت و تورك دان بەناسنامەى كورد دا بنێت ئەم كاتە دەستكەوتەكانى باشووریش بەهێزدەبن و هیچ مەترسیەكیان لەسەر نابێت لەم دەرفەتەدا پێویستە هەنگاوێكى مێژوویى بنێین بۆ ئەمەش چارەسەرى كێشەى كورد لەباكوور گرەنتیە بۆ مانەوەى باشوور...
ڕێگا_دواى (30)خەبات لەگەڵ ئەوەى تائێستا چەندین جار پەكەكە داواى ئاشتى كردووە بەڵام هیچ دەوڵەتێك پشتگیرى پەكەكەى نەكردووە؟ئایا ئەمە نیشانەى لاوازى دیبلۆماسیەتى پەكەكە نیە؟
موراد قەرەیلان: نا هەڤاڵ مەسەلەكە لاوازى دیبلۆماسیەت نیە مەسەلەكە پەیمانى لۆزانە كوردستان دەوڵەتانى هەرێمى نەیانكردووە بەچوارپارچە بەڵكو وولاتانى زلهێز كردوویانە بەژێردەستە بەهۆى ئەمەشەوە چارەسەرى كێشەى كورد زۆر زەحمەتە گرفتەكە لێرەدایە ئەمە(16)ساڵە هەوڵى چارەسەرى دەدەین بەڵام دەوڵەتى توركیا كەئەندامى ناتۆیە تێكەڵاوى لەگەڵ ئەمریكا هەیە هەندێ لەدەوڵەتانى تریش نایەنەوێت كێشەى كورد چارەسەرببێت،چونكە ئەگەر كێشەى كورد لەناوچەكە چارەسەر ببێت ئەوا ئارامى لەناوچەكە دروست دەبێت بەڵام هەندێك هێز نایانەوێت ئارامى لەناوچەكە دروست ببێت چونكە ئارامى لەگەڵ بەرژەوەندیەكانیان ناگونجێت لەسەرەتادا هیچ بەرپرسێكى توركیا نەیدەویست تەنیا ووشەى(كورد)ى بەسەر زمان دابێت بۆ نمونە بەبەرپرسانى باشوور دەگوت پێشمەرگە یان سەرۆكى پێشمەرگە خۆ پێشمەرگەش ناوێكى كوردیە بەڵام تەنیا نەیاندەتوانى بڵێن سەرۆكى فڵان حیزب چونكە ئەگەر وتبایان دەبوایە ناوى كوردستان بهێنن ئێمە لەگەڵ دەوڵەتێكى بەمشێوەیە ڕووبەڕووبوینەتەوە دەوڵەتێكى داخراو كەهیچى قبوڵ نیە شۆڤێنیزمە و نایەوێت ئیعتراف بكات لەڕاستیشدا ئێمە لایەنى دیبلۆماسیمان بەهێزە بەڵام مەسەلەكە ئەوەنیە،،،
بەرلەوەى نورى مالیكى و تاریق هاشمى هەبن پەكەكە هەبووە؟بەڵام ئیمڕۆ لەگەڵ توركیا مامەڵەى سیاسەت بەپەكەكەوە دەكەن؟
موراد قەرەیلان: من لێكنزیكبوونى نورى مالیكى و تاریق هاشمى لەگەڵ توركیا بەكارێكى ئەخلاقى نابینم و چونكە ئەم نزیكبونەوەیە نزیكبونێكى ئەخلاق سستیە،چەند ساڵێك پێش ئێستا بەنورى مالیكیش دەوترا تیرۆریست بەڵام ئیمڕۆ ئەو بەئێمە دەڵێت تیرۆریست لەڕاستیدا ئێمە(30)ساڵە لێرەین لەنێوان هەرێمى بۆتان و بادینان كەس نەیتوانیوە سنور دیارى بكات تاریق هاشمى دەتوانێت بابفەرموێت من هیچ گرینگیەك بەقسەكانى ئەوان نادەم چونكە ئەوان ڕابردووى خۆیان بیرچووە بۆ سەیرى دەوروبەرى خۆیان ناكەن بۆ ئەوان هێرشى سەر پەكەكە ناكەن ئێمە هیچ كاتێك زیانمان نەبووە بۆ عێراق بەڵكو پشتیوانى ئەوانمان كردووە و ڕۆڵمان هەبووە لەپاراستنى سنورەكانى عێراق من دەپرسم ئەگەر ئێمە لێرەنەباین كێ دەهاتە ئەم سنورانە ئێمە پشتگیرى زۆرى عێراقمان كردووە و ڕۆڵمان هەبووە لەئاوەدانكردنەوە عێراق هەتا ئێستا ئێمە هیچ زیانێكمان بەعێراق نەگەیاندووە من لەتاریق هاشمى و مالیكى دەپرسم تائێستا ئێمە چ زیانێكمان پێكەیاندوونە جگەلەقازانج نەبێت دەبێت هەموو لایەك ئەو ڕاستیە باش بزانن دۆزى پەكەكە دۆزى تیرۆر و لەناوبردن نیە بەڵكو دۆزێكى نەتەوەییە بۆ چارەسەركردنە ئێمە هیواخوازبووین كەئەوەى براكوردەكانمان لەباشوور نەیاندەتوانى بەتوركیاى بڵێن عەرەبەكان پێى بڵێن دەبوایە مالیكى بەتوركیا بڵێت ئێمە كێشەى كوردمان چارەسەر كردووە بفەرموون ئێوە لەگەڵ حكومەتى هەرێم دابنیشن بۆ چارەسەرى كێشەى كورد بەڵام من بەهاشمى و مالیكى دەڵێم كاكە ئێوە ناتوانن بە(20)ملیۆن تیرۆریست كوا مافیان كوا ئازادیان بێگومان نیانە.بێگومان ئەم نزیكبونەوەیە لەدەوڵەتى توركیا خۆسوكردنە نەك سیاسەت كردن ئەرێ لەسەردەمى سەدام ئێمە لێرەبووین ئێرەمان دەپاراست مالیكى و هاشمى لەكوێ بوون،
ڕێگا_ئەگەر توركیا مل كەچ نەكات بۆ چارەسەرى كێشەى كورد پەكەكە لەتوانایدایە چەند ساڵى تر خەبات بكات؟
موراد قەرەیلان: لەڕاستیدا هەڤاڵ پەكەكە بزوتنەوەیەكى گەلەرییە و هەردەم نوێ دەبێتەوە و بەهێزدەبێت بۆ نمونە لەتوركیا(5)ساڵ جارێك هەڵبژاردن دەكرێت لە(1999)كورد(29)شارەوانى هەبوو لە(2004)(53)شارەوانى بەدەست هێنا لە(2009)(98)شارەوانى بەدەست هێنا تادێت پەكەكە گەورە دەبێت ئەمە لایەنگرانى پەكەكەنە كەدەنگ دەدەن هیچ كەسێك ناتوانێت نكۆڵى لەم ڕاستیە بكات بەڵام دەتەپە خەباتێكى سیاسى لەسەر بەڕێوە دەبات خۆ ئەگەر ئێمە لەناویش بچین سبەى لاوانى كورد پەكەكەیەكى تر دروست دەكەن پەكەكە فەلسەفەیەكى نوێیە و ڕۆژ بەڕۆژ بەهێزدەبێت كێشەى كوردیش كێشەیەكى نەتەوەییە ناكرێت تاسەر هەمووشتێك بەدڵى دەوڵەتى توركیا بێت ڕاستیەك هەیە پێویستە ئەوەش بزانرێت كەهەر پارتێك شەڕى كوردبكات لەناودەچێت وەك تانس و چیلەر شەڕى ئێمەى كرد تەنیا خۆى مایەوە ئەجەویدیش نەخۆش كەوت و نەیتوانى لەنەخۆشخانە بێتە دەرەوە،لەم هەڵبژاردنە كورد نامەیەكى بەهێزى دا بەئاكەپە ئەگەر كێشەى كورد چارەسەر نەكات ئەوا لەهەڵبژاردنى داهاتوودا دەكەوێتە ژێرپێیان،،،،
چەك دانێنن یان بڕۆنەوە وولاتى خۆتان دەكرێت بپرسین پەكەكە لەسەر چ خاكێك خەبات دەكات؟
موراد قەرەیلان: ئەو شوێنەى ئێمەى لێین كوردستانە دیارە ئەم قسەیەش هى مام جلالە بەڵام لەنوێترین قسەكانیدا ووتى من شتى وام نەوتووە بەڵكو ووتوومە ئەمە داخوازى دەوڵەتى توركیایە بۆ ئێمەش نوێترین قسە گرینگە نەك ڕابردوو بۆ ئەوەى ئەگەر لێرەبین یان نا كێشەى كورد هەیە و نكۆڵى لێناكرێت لەڕاستیدا بوونى ئێمە لێرە كێشە نیە بۆ دەوڵەتى تورك بەڵكو كێشەى دەوڵەتى توركیا هەبوونى كێشەى گەلى كوردە نەك هەبوونى پەكەكە لێرە دەشێت سبەى ئێمە لێرە بڕۆین دەڵێت ئەمە باشوورە ئەم جۆرە كارانە دەكات...
باسى لێبوردنى گشتى دەكرێت بۆ پەكەكەو گەڕانەوەى گەریلا بۆ ووڵات و ناردنى بەرپرسانیش بۆ ئەوروپا؟
موراد قەرەیلان: لەڕاستیدا ئەمە پڕۆژەى تەسفیەكردنى پەكەكەیە ئەم قسانە جارجارە دەكرێن خۆ كێشەكە ئێمە نین كێشەكە گەلى كوردە و بۆ چارەسەرى هەوڵ دەدات گەلێك ڕۆڵەى ئەم كوردە شەهیدبوونە و گەلێكیشیان زیندەبەچالأ كراون و ئێستا تەرمەكانیان لەژێر زەوى دەردەهێنرێت كێ ئەم كوشتارەى كردووە بێگومان دەوڵەت گەلێك كەسى ئەم گەلەى ئێمەى شەهیدكردووە ئێستاش ئەوان ئێمە عافوو دەكەن ئەى كێ ئەوان عافوو بكات لەڕاستیدا ئەوەیە كەپێویستە هەردوولامان یەكترى عافووبكەین یان بچنە ئەوروپا من هیچ ئیشێكم نیە لەئەوروپا خاكى من كوردستانە منیش لەتوركیا بووم بەڵام دیتم گەلەكەم پێویستى بەخەباتى من هەیە بۆ هاتمە شاخ و دەستم كرد بەخەباتكردن تائێستاش خۆم بەقەرزدارى گەل دەزانم چونكە كەم و كورتیم هەبووە لەبەرامبەر گەلدا،،،
پەژاك دروستكراوى ئەمریكا و ئیسرائیلە و باڵێكە لەپەكەكە بەڵام ئەمریكا خستیە لیستى تیرۆریستانەوە؟
موراد قەرەیلان: ئەمە پڕوپاگەندەیەكى ئێران بوو بەڵام ئەمەش بەدرۆخرایەوە چۆن ئەمریكا پارتێك دروست كات دەشیخاتە لیستى تیرۆریستانەوە دیارە ئەم قسەیەش جگەلەپڕوپاگەندەیەك شتێكى تر نیە پەژاك لەلایەن لاوانى كوردى ڕۆژهەڵات بەهاوكارى ئێمە دروست بووە پارتێكى سەربەخۆیە هیچ پەیوەندیەكى ڕێكخستنى بەئێمەوە نیە بەڵام پەیوەندى دۆستانەى لەگەڵ ئێمەدا هەیە ئەوانیش فكرەى ڕێبەر ئاپۆ بەئەساس دەگرن ئەمەش شتێكى باشە چونكە ڕێبەر ئاپۆ خاوەنى زیاتر لە(200)كتێبە سبەى پارتێكیش دەتوانێت لەمیسر دروست ببێت و فكرەى ئاپۆ بۆ خۆیان بەئەساس ببینن لەهەمانكاتیشدا نەئێمە لەچالاكى ئەوان بەرپرسیارین نەئەوانیش لەچالاكى ئێمە بەرپرسیارن هەتا لەهەندێ حالەتدا ئێمە ڕەخنەش لەكاروچالاكیەكانیان دەگرین دیارە ئەوانیش هێرش ناكەنە سەر ئێران بەڵكو مافى پاراستنى ڕەوا پێش دەخەن دیارە مافى پاراستنى ڕەواش هەقێكى مەشروعە ئێمە هیواخوازێن كێشەى نێوان ئێران و پەژاك بەئاشتى چارەسەر ببێت،،
ڕێگا_دەمەوێت بپرسم لێت لێكنزیكبونەوەیەك هەیە لەنێوان پێشنیارى بەڕێزت و دیمستۆرا؟بۆ چارەسەرى كێشەى كەركوك؟
موراد قەرەیلان: ڕاستە لێكنزیكبونەوەیەك هەیە بۆ كەركوك دەتوانرێت سیستەمێكى تایبەت بۆ كەركوك دابنرێت چونكە نەتەوەى جیاجیاى تێدایە بەڵام دەڵێم هەرێمێكى تایبەت لەچوارچێوەى هەرێمى كوردستاندا چونكە بەشێكە لەخاكى كوردستان


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)