مه‌سره‌فی هه‌ر ڕۆژێكی ئه‌و هێزه‌ی هێنراوه‌ته سه‌ر سلێمانی، یه‌ك ملیار دیناره
Tuesday, 26/04/2011, 12:00
به‌پێی ئه زانیاریانه‌ی به‌رده‌ستن و له ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ریش له ڕۆژی 22.4.2011 ئاماژه‌م پێكرد، ئێسته له‌شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری 25 هه‌زار هێزی چه‌كدار هێنراوه‌ته سه‌ر شه‌قام و بازاڕ‌و مزگه‌وت و كۆڵانه‌كان، بۆ هه‌ر سه‌ربازێك ڕۆژانه 25 هه‌زار دینار سه‌رف ده‌كرێ، جگه له نان خواردن، بۆ نان خواردنیش ڕۆژانه 15 هه‌زار دینار، واته بۆ یه‌ك ڕۆژ مه‌سروفی ئه‌و هێزه جوڵه‌پێكراوه به‌بێ تێچوونی به‌نزین و مه‌كائین ده‌كاته یه‌ك ملیار دینار، له ڕۆژی 17ی نیسانه‌وه ئه‌م هێزانه جوڵه‌ی پێكراوه، تاكو ئه‌مڕۆ ده‌كاته 10 ڕۆژ زیاتر له 10 ملیار دینار بۆ ئه‌و هێزانه سه‌رفكراوه.
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هێزه‌كانی تایبه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی له سكرتاریه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار مه‌سره‌فیان وه‌ك سه‌ربازه ئاساییه‌كان نیه، جگه له‌وه 3 هه‌زار سه‌ربازی عه‌ره‌بیش كه‌هێنراوه پاره‌یان زیاتره‌و خواردنیشیان تایبه‌ت و گرانتره.
له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سره‌فه زۆره‌دا ته‌نها مه‌سره‌فی به‌نزین بۆ جوڵه‌ی ئۆتۆمبیلی هێزه‌كان سه‌رف بكرێ ڕۆژانه 125 ملیۆن دینار مه‌سره‌فیانه.
یه‌كێتی و پارتی به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، 269 هه‌زار هێزی ناوخۆ‌و چه‌كداریان هه‌یه‌و مانگانه نزیكه‌ی 70 ملیار دینار ته‌نها موچه‌یانه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست